/شەرحی (أصول السنة) ی پێشەوا أحمد بن حنبل/
به‌شی 6
: 314
2023-05-04
#شەرحی_أصول_السنة_ی_پێشەوا_أحمد_بن_حنبل
به‌شی 6
والسنة عندنا آثار رسول الله صلی الله علیه وسلم ، والسنة تفسیر القرآ‌ن وهي دلائل القرآ‌ن و ولیس في السنه قیاس: واته سوننه‌ت به لای ئێمه‌ی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌عاته‌وه بریتییه له‌و شوێنه‌وارانه‌ی له پێغه‌مبه‌رمان صلی الله علیه وسلم بۆمان ماوه‌ته‌وه ،كه بریتین له گوفتار وكردارو په‌سه‌ندكردنه‌كانی سه‌روه‌رمان ، هاوكات ئه‌وانه ڕوونكردنه‌وه‌شن بۆ قورئانی پیرۆز ، وه‌كو په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی: (وَأَنزَلْنَا إِلَيْكَ الذِّكْرَ لِتُبَيِّنَ لِلنَّاسِ مَا نُزِّلَ إِلَيْهِمْ وَلَعَلَّهُمْ يَتَفَكَّرُونَ )النحل/ 44.
وشەی (آثار) كۆی (أثر)ە، گوفتار و كردار و پەسەند كراوەكانی خۆشەویستمان دەگرێتەوە، خودی سونەتیش ئەو (آثار) انەی وەكو لە وتەكەی ئیمام ئەحمەد دەردەكەوێت، ئینجا ئەو سونەتەش قورئان ڕوون دەكاتەوەو ڕاڤەی دەكات، الله تعالی فرموویەتی: (فَإِن تَنَازَعْتُمْ فِي شَيْءٍ فَرُدُّوهُ إِلَى اللَّهِ وَالرَّسُولِ إِن كُنتُمْ تُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ ۚ ذَٰلِكَ خَيْرٌ وَأَحْسَنُ تَأْوِيلًا) النساء:59. گێڕانەوەی هەموو ناكۆكی و مەسەلەیەك بۆ لای الله واتە بۆ قورئانەكەی، گێڕانەوەشی بۆ پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم گێڕانەوەیەتی بۆ سوننەتەكەی.
سەبارەت بەوەش كە فەرموویەتی ( وهي دلائل القرآ‌ن) مەبەست لەوەیە كە قورئان بە شێوەیەكی كرەیی لە سوننەتدا شیكراوەتەوەو ڕوون كراوەتەوە و وردەكارییەكانی بیروباوەرو شەریعەت بە تەواوی تێیدا باس كراوە.
پێویسته موسوڵمان به سوننه‌ت ڕازی بێت و شتی تر نه‌كاته هاوتای سوننه‌ت ، هه‌ر كاتێك حوكمی مه‌سه‌له‌یه‌ك به ڕوونی له فه‌رمووده‌یه‌كی صحیح دا جێگیر بوو، ئیتر موسوڵمان ناچار ده‌بێت كاری پێ بكات له‌و مه‌سه‌له‌و له هاوشێوه‌كانیشیدا ملكەچی بێت.
ئینجا پێویسته ئه‌وه بزانرێت سوننه‌تی صحیح هه‌روه‌كو قورئان بێ جیاوازی سه‌رچاوه‌یه‌كه بۆ وه‌رگرتنی دین به‌گشتی ، باسه‌كانی بیروباوه‌ڕ و حه‌ڵاڵ و حه‌رام و هه‌ر حوكمێكی تر .
هه‌روه‌ها سوننه‌ت نه‌ك هه‌ر ڕوونكردنه‌وه‌یه بۆ قورئانی پیرۆز، به‌ڵكو وه‌كو زانایان فه‌رموویان (تقیید) ه بۆ (مطلق)ی (تفصیل)ه بۆ (مجمل) ی( إیضاح) ه بۆ (مبهم )ی قورئان ، بۆ نموونه: له قورئاندا الله تعالی فه‌رموویه‌تی: (وأَقِيمُوا الصَّلَاةَ وَآتُوا الزَّكَاةَ ۚ)البقرة: 110. ، بەڵام هه‌موو ورده‌كارییه‌كانی ناو نویژ ومەسەلەی زەكات له سوننه‌تدا هاتووە، به هه‌مان شێوه عیباده‌ته‌كانی تریش .
له كاتی هه‌بوونی ده‌قێكی ڕوون و ئاشكرایش له حوكمی مه‌سه‌له‌یه‌كدا، ئیتر نابێت ئاوڕ له هیچ بۆچوون و قیاس و لێكدانه‌وه‌یه‌كی عه‌قڵی تر بدرێته‌وه به پیچه‌وانه‌ی ده‌قه‌كه یان جیاواز له ده‌قه‌كه، به‌ڵكو پێویسته موسوڵمان ملكه‌چی حوكمی سوننه‌ت بێت و پێیشی ڕازی بێت و هه‌ست به هیچ قورسی و ناڕه‌حه‌تییه‌كیش نه‌كات له به‌رانبه‌ری ئه‌وه تەنانەت لەناو دڵی دەروونی خۆیشییەوە هەر دەبێت پێی ڕازی بێت و بەهیچ شێوەیە پێی ناڕازی و قەڵس نەبێت ، وه‌كو الله تعالی فه‌رموویه‌تی: : (فَلَا وَرَبِّكَ لَا يُؤْمِنُونَ حَتَّىٰ يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيْنَهُمْ ثُمَّ لَا يَجِدُوا فِي أَنفُسِهِمْ حَرَجًا مِّمَّا قَضَيْتَ وَيُسَلِّمُوا تَسْلِيمًا ا)النساء /65.
موسوڵمان ئه‌گه‌ر لە دینداریدا پابه‌ند بێت به سوننه‌ته‌وه ، ئیتر ئه‌وه به‌سیه‌تی و پێویستی نه به قیاس و نه به بۆچوونی كه‌س نییە له‌سه‌ر ده‌قه‌كانی سوننه‌ت نە بە زیادكردن و نە بە لێ كه‌م كردنه‌وه ، مه‌گه‌ر شه‌رح و ڕوونكردنه‌وه‌ی ده‌قه‌كان بێتبه پێی ڕێزمان وبنچینەو بنەماكانی زمانی عه‌ره‌بی و قسه وتێگەیشتنی زانایانی سه‌له‌ف ،به بێ گۆڕینی جه‌وهه‌ری واتای فه‌رمووده‌كه.
به‌ڵام هه‌ركه‌سێك له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت و به بێ بیانوو و فه‌لسه‌فه كردن و خۆ دزینه‌وه‌ی ناڕاسته‌وخۆ له ده‌قه‌كان و به ڕاسته‌وه به پێی توانای خۆی جێبه‌جێیان بكات و له دڵیشه‌وه به‌وه ڕازی بێت، ئه‌وه‌یه كه‌سی وابه‌سته به سوننه‌ت، ئیتر با ئه‌هلی بیده‌عیش توانجی لێ بده‌ن و سووكایه‌تی به ده‌ستگرتنه سوننه‌تی ئه‌و بكه‌ن .
ئه‌هلی بیده‌ع و ئه‌وانه‌ی عه‌قڵه بچووكەكانی خۆیان به په‌سه‌ندتر ده‌زانن له ده‌قه‌كان و له قسه‌ی هاوه‌ڵان و زانایانی پێشینی ئه‌م ئوممه‌ته له درێژایی مێژوودا ئه‌وه پیشه‌یان بووه‌و ،موعته‌زیله‌كانی دوێنێ هێشتا شوێنكه‌وتووانیان هه‌ر ماون له‌م ڕۆژگاره‌دا، ، له كاره‌كانیشیاندا له گه‌ڵ نه‌یارانی ئیسلامدا یه‌ك ده‌گرنه‌وه‌و خاڵی هاوبه‌شیان زۆره ، بۆیه كۆششیان له ساردكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی له سوننه‌ت و گومان درووستكردن له ده‌وری فه‌رمووده، ته‌نها كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌وانه‌یه كه له بنچینه‌وه له ئیسلام به گومانن و كه‌وتوونه‌ته ژێر كاریگه‌ری موعته‌زیله‌كانی دوینێ و بە ناو قورئانیه‌كانی ئه‌مرۆ .
See Insights and Ads
Boost post
All reactions:
249
2024-03-26
2024-03-26
2024-03-08
2024-06-02
2024-01-28
2018-04-12
2023-10-28