العربیة
/وەڵامی پرسیارەکانتان/
ئایا پێغەمبەر یوسف علیە السلام زولەیخای خواستووە و بووەتە خێزانی؟
: 726
2021-09-09
  #وەڵامی_پرسیارەكانتان: پرسیار15 ماموستا گیان زورێک له موسلمانان دەڵێن پێغەمبەر یوسف زولەیخای خواستووە و بووەتە خێزانی..ده ستخۆش بۆ وەڵامدانەوەت براگیان. الحمد لله/ هیچ بەڵگەیەكی ڕاست ودرووست نییە بیسەلمێنیت كە یوسف علیه السلام ئەو ئافرەتەی مارە كردبێت و كردبێتییە هاوسەری خۆی، لەسەر پێچەوانەكەشی هەر بەڵگە نییە، بە كورتی نە ئایەتێك و نەفەرموودەیەك لەو بارەوە نەهاتووە بتوانین پشتی پێ ببەستین، ئەوەی كە هەیە كۆمەڵە ڕیوایەتێكی ئیسڕائیلیاتە كە زیاتر نووسەری تەفسیرەكان لە تەفسیری سوڕەتی یوسف دا باسیان كردووە و لێرەدا بە پێویستی نازانم ئاماژە بەو ڕیوایەتانە بكەم. (ابن كثير) لەم بارەوە فەرموویەتی : (وأكثر أقوال المفسرين هاهنا متلقى من كتب أهل الكتاب ؛ فالإعراض عنه أولى) واتە: زۆربەی قسەی موفەسیرەكان لەم بارەوە لە كتێبی ئەهلی كیتابەوە وەرگیراوە، بۆیە ڕوو لێوەرگێڕانی و وەرنەگرتنی باشترە. هەروەها (القرطبي) لە تەفسیرەكەیدا سەبارەت بە مەسەلەی هاوسەرگیری یوسف علیه السلام لەگەل ژنەكەی عەزیز وتوویەتی: (فالله أعلم . مما يوحي بأنها غير ثابتة) واتە: الله زاناترە وباشتری لێ دەزانێت، وەكو ئاماژەیەك بۆ جێگیر نەبوونی ئەو باسە. ئەوەش كە گرنگە وەكو ئەهلی عیلم فەرموویانە یوسف علیه السلام ئەو ئافرەتەی مارە كردبێت یان نەیكردبێت، هیچ حوكمێكی شەرعی لەسەری دانامەزرێت، ئەگەر باسكردنی ئەو مەسەلەش سوودێكی هەبوایە بێگومان الله تعالی بۆی باس ئەكردین، وەكو چۆن ئەو هەموو بەسەرهات و پەند و ئامۆژگارییەی سەبارەت بە یوسف علیه السلام لە سوڕەتی یوسف دا بۆ باسكردووین..والله أعلم. . إحسان برهان الدین 23 رمضان 1441