العربیة
/سوننەت/
ڕوونكردنه‌وه‌يه‌ك له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ى نوێژى جه‌ژن و هه‌ينى
: 1357
2018-06-14

  "ڕوونكردنه‌وه‌يه‌ك له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ى نوێژى جه‌ژن و هه‌ينى" ئه‌وه‌ پرسيارێكه‌ له‌م ڕۆژانه‌دا به‌ زۆرى ده‌كرێت، ئايا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى جه‌ژن كه‌وتووه‌ته‌ ڕۆژى جومعه‌وه‌، ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئاماده‌ى نوێژو خوتبه‌ى جه‌ژن بوو، ئيتر پێويست ئه‌كات ئاماده‌ى نوێژو خوتبه‌ى جومعه‌ش بێت، يان ته‌نها نوێژى نيوه‌ڕۆى ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر؟ لة ڕاستيدا ئه‌وه‌ مه‌سه‌له‌يه‌كى خيلافييه‌ له‌ نێوان زاناياندا، به‌ پێى بۆچوونى زانايان و به‌ هۆى ئه‌و فه‌رموودانه‌ى كه‌ هاتوون و خيلاف له‌سه‌ر ڕاست و درووستى سه‌نه‌ده‌كه‌يان له‌ نێوان زاناياندا هه‌يه‌، بۆيه‌ زانايان له‌و باره‌وه‌ يه‌ك ده‌نگ و يه‌ك بۆچوون نين. له‌لاى زانايانى مه‌زهه‌بى حه‌نه‌فى پێويسته‌ هه‌ردوو نوێژه‌كه‌ بكرێت، وه‌كو له‌ ئه‌بو حه‌نیفه‌ ده‌گێڕنه‌وه‌ ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت:( لا تسقط الجمعة عن أهل البلد ولا أهل القرى (المجموع 4/359). له‌ مه‌زهه‌بى ماليكدا به‌ هه‌مان شێوه‌ ئه‌وان به‌لايانه‌وه‌ نوێژى جه‌ژن نابێيته‌ جێگره‌وه‌ى نوێژى جومعه‌ و پێويسته‌ هه‌ردوو نوێژو خوتبه‌كه‌ ئه‌نجام بدرێن. له‌ مه‌زهه‌بى شافيعى به‌ هه‌مان شێوه‌يه‌، به‌ڵام ئه‌وان ڕێگه‌يان داوه‌ته‌ ئه‌وانه‌ى دانيشتووى لادێ و شوێنه‌ دووره‌كانن كه‌ نوێژى جه‌ژنيان كرد ئيتر نه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ نوێژى جومعه‌، وه‌كو پێشه‌وا النووي له‌ (المجموع) له‌ جومهور گێڕاوێتيه‌وه‌ (4/359) ” قد ذكرنا أن مذهبنا وجوب الجمعة على أهل البلد وسقوطها عن أهل القرى وبه قال عثمان بن عفان وعمر بن عبد العزيز وجمهور العلماء .ا.هـ.. ابن حزم، ڕه‌حمه‌تى خواى لێ بێت له‌ ( المحلّى 5/98-99) ئه‌و فه‌رموودانه‌ى به‌ لاواز زانيوه‌ كه‌ ڕێگه‌ ئه‌ده‌ن به‌ نه‌كردنى جومعه‌ بۆ كه‌سێك نوێژى جه‌زنى كردبێت، بۆيه‌ ئه‌ويش فه‌رموويه‌تى پێويسته‌ هه‌ردوو نوێژه‌كه‌ بكرێت. به‌ڵام ئه‌حمه‌دى كوڕى حه‌مبه‌ل و سه‌رانى ئه‌و مه‌زهه‌به‌ له‌ كۆندا وه‌كو ا(بن تيمية) و له‌ هاوچه‌رخه‌كاندا وه‌كو (ابن باز) و زاناكانى تر ڕه‌حمه‌تى خوايان لێ بێت، فه‌رموويانه‌ ئه‌و كه‌سه‌ى ئاماده‌ى نوێژى جه‌ژن و گوێگرتن له‌ خوتبه‌كه‌ى بوو ئيتر پێويست ناكات؛ يان مه‌رج نييه‌ ئاماده‌ى خوتبه‌ى هه‌ينى ش ببيێت، چونكه‌ مه‌سه‌له‌كه‌ ئه‌وه‌يه‌ له‌و ڕۆژه‌دا گوێى له‌ ئامۆژگارييه‌ك بێت، ئه‌و ئامانجه‌ش له‌ خوتبه‌ى جه‌ژندا جێبه‌جێ بووه‌، بۆيه‌ كه‌سه‌كه‌ ته‌نها نوێژى نيوه‌ڕۆى له‌سه‌ره‌، به‌ڵام ئه‌وانيش فه‌رموويانه‌ پێش نوێژو وتارخوێن هه‌ر پێويسته‌ ئاماده‌ى نوێژى هه‌ينى بێت و خوتبه‌ بخوينێته‌وه‌ بۆ ئه‌وانه‌ى ئاماده‌ى نوێژو خوتبه‌ى جه‌ژن نه‌بوونه‌. شايانى باسه‌ شێخ (عبد العزیز بن باز) سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر مه‌زهه‌بى ئه‌حمه‌ده‌و له‌سه‌ر ئه‌و بۆچوونه‌يه‌ كه‌ ده‌كرێت جومعه‌ له‌و ڕۆژه‌دا نه‌كرێت، به‌ڵام سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش فه‌رموويه‌تى: ئه‌و كه‌سه‌ بتوانێت ئاماده‌ى نوێژوخوتبه‌ى جومعه‌ش بێت باشتره‌، به‌ڵام له‌ حاڵه‌تێكيشدا له‌به‌ر سه‌رقاڵى جه‌ژن و هه‌ر هۆكارێكى تر ئاماده‌ى نه‌بێت ئه‌ويش ئاساييه‌ و گوناهبار نابێت.. بۆيه‌ به‌پێى قسه‌ى ئه‌و زانا گه‌ورانه‌ و زۆرى تريان كه‌ باسم نه‌كردوون لێره‌، ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و كه‌سه‌ى ئاماده‌ى نوێژوو خوتبه‌ى جه‌ژن بوو ئه‌توانێت له‌و ڕۆژه‌دا ئيتر ئاماده‌ى نوێژوخوتبه‌ى هه‌ينى نه‌بێت و، ته‌نها نوێژى نيوه‌ڕۆى ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر، به‌ پێى قسه‌ى ابن تيمية به‌ڵگه‌و كردارى هاوه‌ڵان له‌سه‌ر ئه‌وه‌يه‌، به‌ڵام مه‌سه‌له‌كه‌ وه‌كو ده‌رده‌كه‌وێت خيلافييه‌ و وه‌كو (ابن باز) فه‌رموويه‌تى باشتره‌ با نوێژى جه‌ژن و خوتبه‌كه‌شى بيستبێت ، ئه‌گه‌ر بتوانێت ئامادى نوێژو خوتبه‌ى جومعه‌ش بێت ئه‌وه‌يان باشتره‌.. والله اعلم. ڕۆژى عه‌ره‌فه‌1438 2017-8-31 سلێمانى