/كتێب و سه‌رچاوه‌كان/
زنجیرەی کتێب و سەرچاوەکان ١٨- كتێبی كلیلة و دمنة
: 745
2018-04-09
كتێبێكی زۆر به ناوبانگه ، وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌ر زۆرێك له زمانه‌كانی جیهان ، زۆر قسه له‌سه‌ر ئه‌سڵی كتێبه‌كه هه‌یه ، به‌ڵام به كورتی ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه بریتیه له‌و به‌سه‌رهاتانه‌ی به‌یده‌بای فه‌یله‌سوفی هیندی بۆ دهبشهلیمی پاشای ده‌گێڕایه‌وه ، (ابن المقفع) به شێوازێكی زۆر به هێز و تۆكمه له رووی ڕه‌وانبێژییه‌وه وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی ، ته‌نانه‌ت زۆر كه‌س وا ئه‌زانن ئه‌و نووسیوێتی ، به‌ڵام ئه‌و نوسخه وه‌رگێردراوه فارسیه‌كه‌ی بینیبوو و زۆر پیی سه‌رسام بووه .
به‌سه‌رهاته‌كانی كتێبه‌كه به گشتی له‌سه‌ر زاری ئاژه‌ڵ و باڵنده نووسراوه له پێناو هه‌ندێ ئامانجی سیاسی و ره‌وشتی و كۆمه‌ڵایه‌تی ، كتێبه‌كه وه‌كو ابن المقفع خۆی ده‌ڵێت ئامانجێكی دیار‌و ئامانجێكی تری شاراوه‌ی له پشته‌وه‌یه، وه‌كو ده‌ڵیت: "وكذلك من قرأ هذا الكتاب، ولم يفهم ما فيه ولم يعلم غرضه ظاهرًا أو باطنًا لم ينتفع بما بدا له من خطه ونقشه". به‌سه‌رهاته‌كان به گشتی له شێوه‌ی پرسیاردا دێت كه پاشا له به‌یده‌بای فه‌یله‌سوفی ده‌كات ئه‌ویش به‌سه‌رهاتی ئه‌فسانه‌یی له‌سه‌ر زاری ئاژه‌ڵه‌كان بۆ باس ده‌كات.
به گشتی كتێبێكی زۆر خۆش و سه‌رنج ڕاكیش و پر له واتا‌و مه‌به‌سته ، هه‌موو ڕۆشنبیرێك بیخوینیته‌وه سوودى لێ ده‌بينێت، به‌ڵام بێگومان په‌يامى پێچه‌وانه‌شى تيدايه چونكه نووسه‌ره‌كه‌ى جێگاى متمانه نه‌بووه‌و ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر تۆمه‌تباربوونى به زه‌نده‌قه كوژراوه.
پێشه‌وا الذهبي له (سیر اعلام النبلا‌ء) ده‌ڵێت: (عبد الله ابن المقفع...... أحد البلغاء والفصحاء ورأس الكتاب وكان من مجوس فارس فأسلم على يد الأمير عيسى عم السفاح.. وكان ابن المقفع يتهم بالزندقة وهو الذي عرب كليلة ودمنة.) . واته: ابن المقفع یه‌كێك بووه له زمان پاراوترین و رهوانبێژترین كه‌سایه‌تیه‌كان و سه‌رگه‌وره‌ی نووسه‌ره‌كان بووه ، له ئاگرپه‌رسته‌كانی فارس بوو موسوڵمان بوو..به زه‌نده‌قه و بی دینی تۆمه‌تبار كراوه.
ابن المقفع كه پێش موسوڵمان بوونى ناوى روزبه بن داذويه بووه، كتێبى كهليلهو ديمنهى له زمانى فارسييه‌وه وه‌رگێڕاوه، له بنچينهشدا له زمانى سهنسكريتييهوه وه‌رگيراوه، وهكوههندێ له توێژهرهكانيش ده‌ڵێن وه‌رگێڕ به شێوه‌يه‌كى كوت و مت و پيت به پيت ئه‌و كتێبه‌ى وه‌رنه‌گێڕاوه، به‌ڵكو وا ده‌رده‌كه‌وێت ده‌ستكارى ده‌قه ڕه‌سه‌نه‌كانى كردووه‌و گونجاندوويهتى له‌گه‌ل هه‌ندێ بارودۆخ و هه‌ل و مه‌رجى دياريكراودا،كتێبه‌كه ئه‌گه‌رچى به ئاوێته‌يه‌كى كۆمه‌ڵايه‌تى وڕه‌وشتى ده‌ستنيشان كراوه، به‌ڵام له‌وانه‌يه ڕه‌هه‌ندى سياسيشى بووبێت، چونكه وه‌رگێڕه‌كه‌ى يان دانه‌ره‌كه‌ى، ڕه‌خنه‌ى له سيستمى حوكمى ئيسلامى هه‌بووه‌و له ته‌مه‌نى سى ونۆ ساڵيشدا به تۆمه‌تى زه‌نده‌قه كوژراوه.
باش‌ترين ئه‌و چاپانهى ستايش ده‌كرێت بۆ ئه‌م كتێبه بريتييه له چاپى ( دار المعارف التذكارية) به ته‌حقيقى طه حسين و،عبد الوهاب عزام .
بڕوانه:عبدالله بن المقفع/رابطة أدباء الشام.موقع الاسلام سۆال وجواب:محمد صالح المنجد.موقع ويكيبيديا.
2018-04-12
2023-11-22
2018-04-10
2020-02-28