له دایكبووی ساڵی 1863ز له میسر له باوكێكی كورد و دایكێكی تورك ، نووسه‌ر و كه‌سایه‌تییه‌كی به ناوبانگه ،باوكی له كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی بوو له شاری سلێمانی، به سه‌ر مه‌شقی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاركردنی ئافره‌تان داده‌نرێت. قوتابی (محمد عبده) بوو ، ده‌یه‌ویست گونجان درووست بكات له نێوان ئیسلام و شارستانی ڕۆژئاوادا له ڕێگه‌ی ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری له‌سه‌ر ژیان و بارودۆخی ئافره‌ت . به‌تایبه‌تی مه‌سه‌له‌ی سه‌رپۆش زۆر جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرده‌وه كه حجاب داب‌و نه‌ریتێكی عه‌ره‌به‌كان بووه وپه‌یوه‌ندی به ئیسلامه‌وه نییه پێویسته ئافره‌ت له‌و كۆت وزنجیره خۆی ئازاد بكات! پێی وابوو حوكمه‌كانی شه‌رع له مه‌ڕ سه‌رپۆش و ته‌ڵاق و فره ژنی و شتی له‌و شێوه جێگیر نین و به پێی سه‌رده‌مه‌كان قابیلی گۆڕان و ده‌ستكاری كردنن ، به‌وشێوازه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكیدا بگونجێن ، به‌م شێوه‌ش ئیسلام له‌گه‌ڵ هه‌موو گه‌شه‌كردنێكی شارستانی وپێشكهوتنێك گه‌شه‌ده‌كات وپێشدهكهوێت ،هه‌روه‌ها پێی وابوو ده‌كرێت زۆرێك له فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم لابدرێن وكاریان پێ نه‌كرێت ، هه‌ر بۆیه بانگه‌شه‌ی ئافره‌تی ده‌كرد بۆ فڕێدانی سه‌رپۆش وده‌یووت: نهێنی پێشكه‌وتنی ڕۆژئاوا له ئازادكردنی ڕه‌های ئافره‌تاندایه ، ترسناكی بیروبۆچوونه‌كانی قاسم أمین له‌وه خۆی ده‌بینییه‌وه به ناو ئیسلامه‌وه قسه‌ی ده‌كرد و ئه‌م لادانانه‌ی خۆی له شه‌رع به چاكسازی ده‌زانی و هه‌موو ئه‌م بابه‌ته گومڕاكهرانهی له كتێبی (تحریر المرأة) و (المرأة الجدیدة) و له نووسینه‌كانی تری‌دا باسكراون ، خه‌ڵكیش له‌و سه‌رده‌مه به‌ده‌ستی نه‌فامی زۆره‌وه ده‌یانناڵاند و قاسم و هاوشێوه‌كانی به ئاسانی له‌خشته‌یان ده‌بردن، له ته‌مه‌نی چل و پێنج ساڵی و له ساڵی 1908ز كۆچی دوایی كرد دوای ئه‌وه‌ی ژیانی له ڕێگه‌ی هاندانی ئافره‌تدا به‌سه‌ر برد بۆ فڕه‌دانی سه‌رپۆش و لاساییكردنه‌وه‌ی ئافره‌تانی ڕۆژئاوا له هه‌موو شتیكدا .