/بیانناسە/
زنجیرەی بیانناسە ٣٨- فریدریك نیتشه
: 685
2018-04-07
فه‌یله‌سوف و شاعیرێكی ئه‌ڵمانیه ، له ساڵی 1844ز له دایكبووه‌و له 19000ز له دونیاده‌رچووه ، له بنچینه‌دا زانایه‌كی زمانه‌وانی بوو ، ئینجا هه‌ندێ نووسینی ده‌رباره‌ی ده‌روونناسی و زانستی ئه‌خلاق نووسی ، ئاڵای دژایه‌تی له ڕووی به‌ها باوه‌كان و هه‌موو غه‌یبیاته‌كان به‌رزكرده‌وه ،له جیهاندا ئه‌وپه‌ڕی گرنگی به وته‌كانی ده‌درێت و به كه‌سێكی زۆر زانا‌و دانا‌و و بلیمه‌ت داده‌نرێت وكتێبه‌كانی له‌سه‌ر ئاستێكی به‌رفراوان ده‌خوێنریته‌وه ،كتێبی زۆری هه‌یه، له‌وانه:
هكذا تكلم زارادشت 1883-1885،ما ورا‌ء الخير والشر 1886،هو ذا الإنسان 1888،قضية فاغنر 1888، أفول الأصنام 1888، عدو المسيح 1888...
له كاتێكدا بایه‌خی ئه‌و لای لایه‌نگرانی زیاتر له‌وه‌دایه كه ده‌یوت : خودا مرد و ئایینه‌كان هه‌موویان درۆن ، به‌شێكیش له فه‌لسه‌فه‌كه‌ی بریتی بوو له گریدانی شاره‌ستانی به مۆسیقاوه ،سێ جار كه‌وته داوی خۆشه‌ویستی ئافره‌تانه‌وه به‌ڵام هه‌میشه ئه‌وان پێی ڕازی نه‌ده‌بوون به هۆی سه‌یركردنه‌كانی كه به كه‌سێكی سروشتی نه‌ده‌چوو ، دڵی له قوتابیه‌كی خۆی چوو و زه‌وی له‌به‌رده‌میدا ماچ كرد به‌ڵام ئه‌و هه‌ر پێی ڕازی نه‌بوو و شووی به‌كه‌سێكی تر كرد ،نیتشه باری ده‌روونی ناته‌واوبوو ،هه‌روه‌ها هه‌میشه به‌ده‌ست سه‌رئێشه و په‌ركه‌م و نه‌خۆشی سفلسی به هۆی داوێن پیسیه‌وه ده‌یناڵاند ، بۆ ماوه‌یه‌كی زۆریش له ژیانیدا نیوه شێت بووه و له چه‌ند ساڵی كۆتایی ژیانیدا به ته‌واوی شێت بوو ،جارێكیان په‌لاماری ئه‌سپێكیدا و له شوێنی گشتیدا به ڕووتی سه‌مای ده‌كرد ، جار به جار خۆی لێ ده‌بووه مه‌سیح و ناپلیون وئه‌سكه‌نده‌ری مه‌قدۆنی ، دوای شێتبوونی به‌سترایه‌وه‌و و خرایه شوینێكی تایبه‌ته‌وه به‌ڵامدایكی وخوشكه‌كه‌ی ده‌ریان هیناو تاكو مرد چاودێرییان كرد...سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌سێكی بێ باوه‌ڕ ومولحید بووه له فه‌لسه‌فه‌كه‌یدا هه‌ر گه‌وره ده‌كرێته‌وه‌و به فه‌یله‌سوف و بلیمه‌تی سه‌رده‌می خۆی باس ده‌كرێت و ڕاگه‌یاندنه‌كان درباره‌ی ئه‌و له چه‌واشه‌كردن ماندوو نابن.
2023-05-04
2021-10-24
2023-02-19
2024-03-08
2023-10-27