/بیانناسە/
زنجیرەی بیانناسە ٣١- شكري مصطفی دامه‌زرێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی (الدعوة والهجرة)
: 417
2018-04-07
له‌دایكبووی ساڵی 19422 میلادی له میسر، یه‌كێك بوو له گه‌نجه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی (الإخوان المسلمین) كه له ساڵی 1965ز به‌هۆی په‌یوه‌ندیكردنی به ئه‌وانه‌وه ده‌ستگیر كرا ، دامه‌زرێنه‌ری (جماعة الدعوة والهجرة) یه كه دواتر له كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن به (جماعة التكفیر والهجرة) ناسران ، هه‌ر له‌ناو زیندانیشه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد ، تا ئه‌وكاته‌ی دوای مردنی (جمال عبدالناصر) له 1971ز ئازادكران و به‌یعه‌تی پێدرا و ناوی نرا (أمیر المؤمنین) و بوو به سه‌ركرده‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵه ، له‌ساڵی 1973ز فه‌رمانی به شوێنكه‌وتوانی كرد ماڵ وموڵكهكانیان بفرۆشن و په‌نا بۆ شاخ و ئه‌شكه‌وته‌كانی ده‌وروبه‌ری پارێزگای (المنیا) ببه‌ن ، پاش ماوه‌یه‌ك ده‌وڵه‌تی میسری به پرسه‌كه‌یانی زانی ودهستگیركران، به‌ڵام له‌ساڵی 1974ز و پاش شه‌ڕی ئۆكتۆبه‌ر بهبڕیاریكی كۆماری (أنور السادات) فه‌رمانی ئازادكردنی شكري مصطفی ده‌رچوو ، ئه‌ویش یه‌كسه‌ر ده‌ستی كرد به دووباره ڕێكخستنه‌وه‌ی جه‌ماعه‌ته‌كه‌ی و فراوانكردنی بازنه‌ی ئه‌ندامانی ، هه‌روه‌ها توانی كه‌شێكی تایبه‌ت بۆ شوێنكه‌وتوانی درووست بكات و سه‌رقاڵیان بكات به چالاكی جۆراوجۆر‌و دایانبڕێت له كۆمه‌ڵگه ، ئه‌وانیش ئه‌وپه‌ڕی گوێڕایه‌ڵی كوێرانه‌یان بۆی هه‌بوو ، له ساڵی 1978تۆمه‌تبار كران به كوشتنی (محمد حسین الذهبي)وه‌زیری ئه‌وقافی پێشووی میسر ونووسه‌ری كتێبی(التفسیر والمفسرون) وفه‌رمانی له‌سێداره‌دان بۆ مصطفی شكري وزۆرێك له‌هاوه‌ڵانی ده‌رچوو و له 30 مارسی 1978 له‌سپێده‌ی سه‌ردانی سادات بۆ قودس فه‌رمانی له سێداره‌دانه‌كه جێبه‌جێكرا.
ئه‌گه‌ر چی هۆكاری درووستبوونی ئه‌و كۆمه‌ڵه توندڕه‌وه له بنه‌ڕه‌تدا زۆربوونی دژایه‌تی ئیسلام و بڵاوبوونه‌وه‌ی بێ ڕه‌وشتی وسته‌م كردن بوو له‌و زیندانیانه‌ی ئیخوان و خێزان و مناڵه‌كانیان له ده‌ره‌وه‌ی زیندان ،هه‌روه‌ها بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ندێ كتێب كه ئه‌و ئاڕاسته‌ی هانده‌دا لهكركردن بۆ ئیسلام ، به‌ڵام به ڕواڵه‌ت ته‌ماشاكردنی ئه‌وان بۆ ده‌قه شه‌رعییه‌كان ولاوازیان له تێگه‌یشتنی مێژوو ومه‌به‌سته‌كانی شه‌رع ، هۆكارێكی سه‌ره‌كی بووبۆ دروستبوونیان ، كۆمه‌ڵه‌ی (الدعوة و الجهاد) كه وتمان به (التكفیر و الهجرة) ناسران هه‌ڵگری بیرۆكه‌ی زۆر توند وتیژ بوون له مه‌ڕ تێگه‌یشتنیان له ئیسلام ، له‌وانه:
11- ئه‌نجامده‌ری تاوانی گه‌وره(الكبیرة) یان به كافر ده‌زانی ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بوایه‌و ته‌وبه‌ی نهكردایهله تاوانه‌كه‌ی.
22- هه‌موو فه‌رمانڕه‌واكانیان به كافر ده‌زانی كه حوكمیان به ئیسلام نه‌ده‌كرد ، هه‌روه‌ها هه‌موو ئهوخهڵكهش كه به‌و حاڵه‌ته ڕازی ده‌بوون هه‌ڵنه‌ده‌ستان له دژیان.
33- هه‌موو كه‌سێكیان به كافر ده‌زانی بیرۆكه‌كانی ئه‌وانی ڕهتبكردایهتهوه یان ڕازی نه‌بوایه به په‌یوه‌ندی كردن به‌ئه‌وانه‌وه.
4- ئه‌وه‌شی په‌یوه‌ندی پێوه بكردایه‌ن ودوایی وازی لێ بهێنایه‌ن ته‌كفیر ده‌كرا وخوێنی حه‌ڵاڵ ده‌كرا.
5- هه‌ركێ باوه‌ڕی به غه‌یری قورئان سوننه‌ت بوایه وه‌كو ئیجماع - ته‌نانه‌ت ئیجماعی هاوه‌لان و(قیاس و استحسان) و ئه‌و جۆره سه‌رچاوانه ئه‌ویشیان به كافر ده‌زانی.
66- هه‌روه‌ها هه‌موو سه‌رده‌مانی دوای سه‌ده‌ی چواره‌می كۆچییان به سه‌رده‌می كوفر ده‌ناساند چونكه ئه‌وان باوه‌ڕیان به بتی لاسایی كردنه‌وه هه‌بووه.
7- قه‌ول و فیعلی هاوه‌ڵ به‌لایانه‌وه بایه‌خی نه‌بوو ئه‌گه‌ر ئه‌و هاوه‌ڵه خه‌لیفه‌ی ڕاشیدیش بوایه.
88- كۆچكردن واته: به جێهێشتنی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی حوكمی ئیسلامی تێدا به‌ر پاناكرێت بنچینه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بوو به لایانه‌وه.
99- له‌م سه‌رده‌مه‌ی لاوازی حوكمی ئیسلامی (المفاصلة الشعوریة)یان به پێویست ده‌زانی واته: موسوڵمان به هه‌ستی وقه‌ناعه‌تی له كۆمه‌ڵگا دابڕێت و پێویستیش نییه جیهاد بكات تا ئه‌و كاته‌ی به هێزده‌بێت.
100- نه مێژووی ئیسلامی و نه بۆچوونی زانایان و موفه‌سیرانی قورئان بایه‌خی نه‌بوو به لایانه‌وه ، چونكه زۆربه‌ی زانایان و موفهسیرهكانیان له مێژووی كۆن و نوێ‌دا به هه‌ڵگه‌ڕاوه ده‌زانی له ئیسلام .
111- قورئان و سوننه‌تیان به به‌ڵگه ده‌زانی به ڕواڵه‌ت ، به‌ڵام زۆرێك له ده‌قه‌كانی ئه‌و دوو سه‌رچاوه‌شیان به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ڕه‌تده‌كرده‌وه.
122- بانگه‌شه‌یان بۆ نه‌خوێنده‌واری(الأمیة) ده‌كرد به‌هۆی فه‌رمووده‌ی ( إنَّا أمَّة أمِّيَّة لا نكتب ولا نحسب الشهر هكذا وهكذا يعني مرة تسعة وعشرين ومرة ثلاثين ) و پێیان وابوو ، خوێندنی زانكۆ وپه‌یمانگاكان پیلانی بێ باوه‌ڕانه كه موسوڵمانان له دینداری راستی دوور ده‌خاته‌وه.
133- نوێژی جومعه و جوماعهتیان لابرد وبهپێهیستیان نه‌ده‌زانی چونكه هه‌موو مزگوزتهكانیان به مزگه‌وتی (ضرار) وسف ده‌كرد.
144- سه‌ركرده‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌یان (مصطفی شكري) به مه‌هدی ئه‌م سه‌رده‌مه ده‌زانی و باوه‌ڕیان وا بوو سه‌روه‌ری بۆ ئیسلام ده‌گێڕێته‌وه.
55- پێیان وابوو ڕۆڵی جه‌ماعه‌ته‌كه‌یان پاش له ناوچوونی ئه‌مریكا و یه‌كێتی سۆڤێه‌ت ده‌ست پێده‌كات كه ئه‌وكاته چه‌كی پێشكه‌وتوو نامێنێ و به‌كارهێنانی چه‌كه كۆنه‌كان ده‌ست پێده‌كاته‌وه.
گرنگترین كتێبی چاپكراو ده‌رباره‌ی ئه‌م جه‌ماعه‌ته كه هه‌ندێ له‌م بیروبۆچوونانه‌یان تیدا باسكراوه كتێبی (ذكريات مع جماعة المسلمين) ی (عبد الرحمن أبو الخير) هاتووه كه خۆی ئه‌ندام بووه له وجه‌ماعه‌ته ، هه‌روه‌ها بۆ زیاتر شاره‌زابوون بڕوانه/
- بایهتێك له سایتی صید الفوائد به‌ناونیشانی:جماعة المسلمين (التكفير والهجرة) له ئاماده‌كردنی (ندوه الشباب العالمي).
-په‌یامه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی (الدعوة والهجرة) و په‌یامه‌كانی خودی سه‌ركرده‌ی كۆمه‌ڵه‌كه
- (الحكم بغير ما أنزل الله وأهل الغلو ـ محمد سرور بن نايف زين العابدين)
- (حكم تكفير المعين والفرق بين قيام الحجة وفهم الحجة ـ إسحاق بن عبد الرحمن بن حسن آل الشيخ.).
تحكيم القوانين ـ محمد بن إبراهيم آل الشيخ.
2023-11-22
2023-10-27
2023-11-22
2022-07-05
2021-10-18
2023-11-22