/عه‌دنان ئیبراهیمی گومڕا/
![](/uploads/defaultimage.jpg)
زنجيره‌ى عدنان إبراهيم ى گومڕا(١٦) بێ ده‌نگی له عدنان ابراهیم له لایه‌ن هه‌ندێكه‌وه ڕازیبوونه پێی
: 369
2018-04-10
#زنجيره‌ى_عدنان_إبراهيم_ى_گومڕا(١٦)
بێ ده‌نگی له عدنان ابراهیم له لایه‌ن هه‌ندێكه‌وه ڕازیبوونه پێی
ئه‌وانه‌ی كه له ڕاگه‌یاندنه‌كاندا كاریگه‌رن ، یان ته‌نانه‌ت له فه‌یسبوكدا نووسینیان گرنگی پێده‌دریت وخه‌لكی بابه‌ته‌كانیان ده‌خویننه‌وه و خۆیان به كه‌سایه‌تی ئیسلامی ده‌زانن یان خه‌لكی وا بۆیان ده‌روانن ، به بۆچوونی من ئه‌گه‌ر بێت و به‌رائه‌تی خۆیان له عدنان ابراهیم و هاوشێوه‌كانیان له قورئانی و دژه سوننه‌ت و ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌ویت عه‌لمه‌نه‌ی ئیسلام بكه‌ن به ناو ئیسلامه‌وه وبه به‌رچاویانه‌وه خه‌ڵكی ساده‌و گه‌نجی قوتابخانه‌و زانكۆكان گومڕا ده‌كه‌ن و دلكرمنیان ده‌كه‌ن به‌رانبه‌ر پاراوترین ئایین كه خوای گه‌وره بۆ مرۆڤایه‌تی دابه‌زاندووه له ڕێگه‌ی دژایه‌تی سوننه‌ت و له‌كه‌داركردنی مێژووی ئیسلام و دووباتكردنه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی گومانه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتناس و موعته‌زیله‌و داخ له دله‌كان به‌رانبه‌ر ئیسلام ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش بێ ده‌نگن و خه‌ریكی كۆڕكرتن و قسه‌ی ڕوحی و كاری سیاسی ن..ئه‌و كه‌سانه بیانه‌ویت یان نه‌یانه‌ویت پشتگیرو یارمه‌تیده‌ری خه‌لكی مونحه‌ریف ولاڕێی وه‌كو عدنان ابراهیم ن كه ته‌نانه‌ت مولحیده‌كانیش به نووسین و وتاره‌كانیان ئاسووده‌ن ،ئه‌مه واجبی وه‌قته و هه‌ر بێ ده‌نگییه‌ك له‌م كاته‌دا پشتگیرییه و چوونه ژێر باری به‌رپرسیارێتیه ، وه‌كو ئه‌وه‌ی زینا و داوێن پیسی له وڵات‌دا ته‌شه‌نه‌ی كردبێت تۆیش به‌رده‌وام باسی مافی دایك و باوك بكه‌یت! یان باسی تاوانی ریبا و سووخواردن بكه‌یت و لای ئه‌و باسه‌دا نه‌ڕۆیت! ئه‌مه حه‌قیقه‌ته مه‌گه‌ر له پشت په‌رده‌ی خۆ گێل كردن خۆیان حه‌شار بده‌ن و بڵین ئێمه كارمان چییه به عدنان ابراهیمه‌وه.
2016-8-22 سلێمانی
![](/uploads/photo_2023-10-27_10-25-13231027024259.jpg)
2023-10-27
![](/uploads/videoDefaultImage.jpg)
2023-10-28
![](/uploads/videoDefaultImage.jpg)
2023-10-28
![](/uploads/defaultimage.jpg)
2022-06-27
![](/uploads/photo_2024-01-28_14-44-50240205055248.jpg)
2024-02-05