العربیة
/كتێب و سه‌رچاوه‌كان/
زنجیرەی کتێب و سەرچاوەکان ٢٨- تلبيس إبليس
: 535
2018-04-09
كتێبێكى زۆر به‌ ناوبانگه‌ له‌ نووسينى (أبو الفرج عبد الرحمن بن أبي الحسن علي بن محمد ابن الجوزي) كه‌ له‌ به‌غدا له‌ ساڵى 510 ك له‌ دايكبووه‌ و ل ساڵى 592 ك وه‌فاتى كردووه‌ ، زانايه‌كى گه‌وره‌و مه‌وسوعييه‌، خاه‌نى نووسين و كتێبى زۆره‌ كه‌ تلبيس ابليس يه‌كێكه‌ له‌و كتێبانه‌ى. كتێبه‌كه‌ باس له‌ ڕۆڵ و ده‌ستى شه‌يتان ده‌كات له‌ سه‌رگه‌ردان كردنى مرۆڤه‌كان و له‌ خشته‌ بردنيان له‌ ڕێگه‌ى درووست كردنى به‌هانه‌ وپاساوى به‌ڕواڵه‌ت گونجاوو فريودانيان.   ابن الجوزي ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت كتێبه‌كه‌ى كردووه‌ته‌ سيانزه‌ به‌شه‌وه‌: 1- هاندانى ده‌ستگرتن به‌ بنه‌ماكانى ئه‌هلى سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت. 2- زه‌مكردن و سه‌ركۆنه‌كردنى بيدعه‌و بيدعه‌چييه‌كان. 3- ورياكردنه‌وه‌ له‌ فيتنه‌و له‌ خشته‌ بردنى ئيبليس بۆ مرۆڤه‌كان. 4- باسى واتاى تێكه‌ڵكردن و فريودانى ئيبليس بۆ موسوڵمانان. 5- سه‌رلێ تێكدانى ئيبليس له‌ موسوڵمانان له‌ بوارى عه‌قيده‌و ديندا. 6- سه‌رلێشێواندنى بۆ زانايان له‌ جۆره‌كانى زانستدا. 7- فريودانى ئيبليس بۆ كاربه‌ده‌ستان و سه‌رۆكه‌كان. 8- سه‌رلێتێكدانى بۆ خواپه‌رسته‌كان له‌ عيباده‌ته‌كانياندا. 9- سه‌رلێشێواندنى بۆ زاهيد و ناوداره‌كان له‌ بوارى خواپه‌رستندا. 10- سه‌رگه‌ردانكردن و فريودانى بۆ سۆفييه‌كان. 11- خه‌ڵه‌تاندنى ئيبليس بۆ هه‌ندێ دينداره‌كان له‌ مه‌سه‌له‌ى كه‌رامات و هه‌ندێ شت كه‌ له‌ كه‌رامات ده‌چێت. 12- ه‌ڵه‌تاندنى ئيبليس بۆ خه‌ڵكى ساده‌و عه‌وام. 13- سه‌رلێ شێوادنى ئيبليس بۆ هه‌موان سه‌باره‌ت بۆ ئومێدى ژيان و ئاواتى زۆر مانه‌وه‌ له‌ دونيا. ابن الجوزي له‌ تلبيس إبليس دا ڕه‌خنه‌ به‌ توندى ده‌گرێت و به‌ ڕاشكاوانه‌ و به‌ زمانێكى زبر ئاڕاسته‌ى ڕه‌خنه‌لێگيراوه‌كانى ده‌كات، نه‌رمى و خاترگرتنى پێوه‌ ديار نييه‌ بۆ ئه‌وانه‌ى به‌ ئه‌هلى بيدعه‌ ده‌يانناسێنيت ، ڕه‌خنه‌ له‌ فه‌يلوسه‌فه‌كان و تاقمه‌ گومڕاكان و زاهيده‌كان و هه‌موو لاده‌ره‌كان ده‌گرێت، به‌ تايبه‌تى به‌رانبه‌ر سۆفى سه‌رده‌مى خۆى و پێش خۆى زۆر به‌ توندى ڕه‌خنه‌يان ئاڕاسته‌ ده‌كات و هيچ جۆره‌ سازشێكيان له‌ گه‌ڵدا ناكات، باس له‌ سه‌رانيان ده‌كات و ناويانده‌بات و ئه‌وان به‌ زيانيك ده‌زانێت بۆ ئوممه‌تى ئيسلام، بۆ نموونه‌ ده‌ڵێت: "فالتصوف مذهب معروف يزيد على الزهد ويدل على الفرق بينهما أن الزهد لم يذمه أحد وقد ذموا التصوف على ما سيأتي ذكره وصنف لهم عبد الكريم بن هوازن القشيري كتاب الرسالة فذكر فيها العجائب من الكلام في الفناء والبقاء والقبض والبسط والوقت والحال والوجد والتجلي والمحاضرة والمكاشفة واللوائح والطوالع..الى غير ذلك من التخليط الذي ليس بشيء وتفسيره أعجب منه.."   به‌ گشتى جه‌نگێكى زانستى له‌ دژيان ڕاگه‌ياندووه‌ له‌ كتێبى تلبيس ابليس دا و، هه‌روه‌ها له‌ كتێبى (صيد الخاطر) يش به‌ هه‌مان شێوه‌ ده‌بينىن هه‌ل ده‌قۆزێته‌وه‌ بۆ لێدانيان. له‌ ئه‌سڵى 500 لاپه‌ڕه‌ى كتێبى تلبيس إبليس 250 لاپه‌ڕه‌ى بۆ باس و ڕه‌خنه‌گرتن له‌ تصوف ته‌رخان كردووه‌. به‌ڵام هه‌ندێ توێژه‌ر و خه‌ڵكى شاره‌زاى نێو تصوف وتوويانه‌ ابن الجوزي ته‌نها باسى كه‌سه‌ خراپه‌كانى نێو تصوف ى كردووه‌و مه‌به‌ستى هه‌موو سۆفييه‌كان نه‌بووه‌، به‌ به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ى ابن الجوزي كتێبێكى ترى به‌ ناونيشانى (صفة الصفوة) هه‌يه‌ و زۆرێك له‌ سه‌رانى تصوف ى به‌ شێوه‌يه‌كى باش ناساندووه‌. شايانى باسه‌ كه‌ هه‌ندێ له‌ زانايان به‌و كتێبه‌ى ابن الجوزي توڕه‌ بوونه‌و به‌رپه‌رچيان داوه‌ته‌وه‌ و كتێبيان له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى نووسيوه‌. به‌ وته‌ى هه‌ندێ له‌ شاره‌زايان چاپى (دار الوطن) به‌ چاپێكى باشى تلبيس إبليس ده‌ژمێردرێت