/ئجازەی قورئان خوێندن/
زنجیره باسی ئیجازه‌ی قورئانخوێندن: (ئه‌ڵقه‌ی سێیه‌م) ئایا هه‌بوونی ئیجازه مه‌رجه بۆ فێركردنی قورئان؟
: 434
2018-04-10
#زنجیره_باسی_ئیجازه‌ی_قورئانخوێندن: ئه‌ڵقه‌ی سێیه‌م
ئایا هه‌بوونی ئیجازه مه‌رجه بۆ فێركردنی قورئان؟
ئایا مه‌رجه مامۆستای فێركردنی قورئان مۆڵه‌تی به‌سه‌نه‌د وه‌رگرتبێت له مامۆستایه‌كی له خۆی شاره‌زاتر ، یان ئه‌گه‌ر لێهاتوویی تێدا بوو و له ڕووی تێۆری و كرده‌ییه‌وه ئه‌توانێ هه‌ڵسێت به‌وكاره؟ زانایان له دێرزه‌مانه‌وه فه‌رموویانه: (لا تأخذ القرآ‌ن من مصحفي، ولا العلم من صحفي. ) واته ئه‌و كه‌سه‌ی خه‌ڵكی فێری قورئانخوێندن ده‌كات پێویسته له مامۆستایه‌كی كارامه‌ی وه‌رگرتبێت نه‌ك خۆی خۆی فێر كردبێت چونكه قورئان ورده‌كاری زۆری تیدایه و زۆربه‌شی پێویسته له زاری مامۆستاوه به ده‌ربڕین فێری ببیت ، به‌ڵام ئه‌مه به‌و واتایه نییه ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه ئیجازه‌ی نه‌بوو ناتوانێت به‌و كاره هه‌ڵسێت ، ده‌كرێت كه‌سێك به جوانی فێری قورئان بووبێت و ئیجازه‌ی نه‌بێت و خه‌ڵكی فێر بكات ، له‌م باره‌وه پێشه‌وا السیوطي له الإتقان في علوم القرآ‌ن دا به توندی وه‌ڵامی ئه‌وانه ده‌داته‌وه كه واده‌زانن مامۆستای قورئان پێویسته ئیجازه‌ی هه‌بێت ، خۆ ئه‌گه‌ر ئیجازه‌ی به شاییسنه‌یی وه‌رگرتبێت ئه‌وه باشتره چونكه ئیجازه واتای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه‌سێكی شاره‌زا مۆڵه‌تی قوتابییه‌كی داوه بۆ فێركردنی قورئان به هۆی هه‌بوونی مه‌رجه‌كانی مامۆستایه‌تی قورئان.
إحسان برهان ا‌لدین
مۆڵه‌تپێدراو له قیرائاتی عه‌شره
2015-12-13 سلێماني
2018-04-30
2023-11-22
2024-03-04
2020-02-28