/بیانناسە/
زنجیرەی بیانناسە ٦٧- عبد الرزاق السنهوري
: 410
2018-04-08
عبد الرزاق السنهوري (1895ز - 1971ز) شاره‌زايه‌كى گه‌وره‌يه له بوارى ياسا له‌سه‌ر ئاستى هه‌موو عه‌ره‌ب ناوبانگى هه‌يه، له فه‌ره‌نسا دوكتۆراى له ياسا به‌ده‌ست هێناوه و له ساڵى 1926 گه‌ڕاوه‌ته‌وه ميسر وبووه‌ته مامۆستا له كۆلێژى ياسا و دواتر له ساڵى 1936ز بووه‌ته ڕاگرى ئه‌و كولێجه، چوار جاريش بووه‌ته وه‌زيرى مه‌عاريف و له ديمه‌نى سياسى ميسردا له به‌رزترين ئاستدا ڕۆڵى بووه.
خاوه‌نى ژماره‌يه‌كى زۆره له كتێب و ياسا و ده‌ستورى وڵاته عه‌ره‌بييه‌كان، له‌وانه:
1- القانون المدني المصري ومذكرته الإيضاحية.. وشروحه (الوسيط) - والوجيز.
2-القانون المدني العراقي ومذكرته الإيضاحية.
3-القانون المدني السوري ومذكرته الإيضاحية.. وقانون البينات - بما فيه من قواعد الإثبات الموضوعية والإجرائية.
4- د‌ستور دولة الكويت وقوانينها: التجاري والجنائي والإجراءات الجنائية والمرافعات وقانون الشركات وقوانين عقود المقاولة، والوكالة عن المسئولية التقصيرية وعن كل الفروع وهي التي جمعت -فيما بعد- في القانون المدني الكويتي.
5- القانون المدني الليبي ومذكرته الإيضاحية.
6- د‌ستور دولة السودان.
7- د‌ستور دولة الإمارات العربية المتحدة.
عبدالرزاق السنهورى نووسه‌رو داهێنه‌رى ياسا ده‌ستكرده‌كانه كه زۆرێكيان وه‌كو جێگره‌وه‌ى شه‌رعى ئيسلام كاريان پێ ده‌كرێت، ئه‌و هه‌موو هه‌وله‌كانى خسته‌گه‌ر بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و ياسايانه جوان بكاته‌وه‌و ڕوكه‌شێكى ئيسلاميشى به‌سه‌راكرد، بۆ ئه‌وه‌ى به ته‌واوه‌تى ره‌گ و ڕيشه داكوتێت و له جياتى حوكمه‌كانى ئيسلام له قورئان و سوننه‌ت و فيقهى ئيسلامى كارى پيبكرێت.
له ڕاستيدا سه‌نهورى به‌وه‌ى كه ته‌مه‌نى هه‌مووى له دانانى ئه‌و ياساوڕێسايانه خه‌رج كرد، بوو به يه‌كه‌م كه‌س كه توانى ياساكانى ڕۆژئاوا هاورده بكات بۆ وڵاتى موسوڵمانان و به‌شێوه‌يه‌كى قۆناغ به قۆناغ بيكاته به‌ديلى ياساى خواى گه‌وره.
موسوڵمانانانيش سه‌ره‌ڕاى لاوازيان ده‌ركيان به ترسناكى په‌نابردن ده‌كرد بۆ ياساكانى فه‌ره‌نساو وڵاتانى تر‌ى ڕۆژئاوا كه ببێته مايه‌ى وه‌لاخستنى حوكمه‌كانى ئيسلام، بۆيه ئه‌وه‌يان به هيچ شێوه‌يه‌ك پێى ڕ‌ازى نه‌ده‌بوون و ئاواتيان ئه‌وه بوو ئه‌و دادگا‌و ياسايانه نه‌مێنن، بۆيه سه‌رانى ڕۆژئاوا بيريان بۆ سه‌نهوورى ڕۆيشت بۆ ئه‌وه‌ى ياسايه‌كى وا ئاماده بكات كه ئاوێته‌يه‌ك بێت له زۆرينه‌ى ياساكانى ڕۆژئاوا، هاوكات له گه‌ڵ هه‌ندێ له حوكمه‌كانى ئيسلاميش له بارى كه‌سايه‌تى و هه‌ندێ بوارى تر تێكه‌ڵ بكات بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى قه‌بوڵى بكه‌ن.
له ڕاستيدا سه‌نهورى گونجاوترين كه‌س بوو بۆ هه‌ڵسان به‌و ئه‌ركه، چونكه ئه‌و ساڵانێك له فه‌ره‌نسا بووه‌و جێگاى ڕێز‌و متمانه‌ى فه‌ره‌نسا بوو،كه توانى ياسا ناكۆكه‌كانى له گه‌ڵ ئيسلام‌دا به تيكه‌ڵكردنى له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له حوكمه‌كانى ئيسلام بلاوكانه‌وه‌و بسه‌پينى، هه‌ر بۆيه فه‌ره‌نسا ڕێزى له عبدالرزاق السنهورى گرت به‌وه‌ى خه‌ڵاتى (ليجيون دويز) ى پێ به‌خشى.
سه‌نهورى توانى له ئه‌ركه‌كه‌يدا زۆر سه‌ركه‌وتوو بێت و ياسايه‌كى درووستكرد كه بنچينه‌كه‌ى عه‌لمانى بێت و هاوكات نكۆڵى بێت له زۆرێك له حوكمه‌كانى ئيسلام ، چاكسازييه‌كانى وه‌كو مجيد خدوري ده‌ڵێت سه‌ركه‌وت له‌و : (.. إدخال الإصلاح التشريعي وفق أسس علمانية) واته: چاكسازييه‌كى ته‌شريعى له‌سه‌ر بنه‌ماو بنچينه‌يه‌كى عه‌لمانى.
بۆ كه‌سێكيش بيه‌وێت بزانێ تا چه‌ند عبدالرزاق السنهورى ڕێخۆشكه‌ر بوو بۆ زاڵكردنى ياساكانى ڕۆئاوا به‌سه‌ر ياساكانى ئيسلام‌دا، له ڕاستيدا ئه‌و بۆ ئه‌و پرۆژه گه‌وره‌يه فه‌ره‌نسا و ڕۆژئاوا بوو به گشتى، ڕه‌چاوى دوو خاڵى كرد:
1- گونجاندنى شه‌ريعه‌ت له گه‌ل پێداويستيه‌كانى سه‌رده‌م به هه‌ر حاڵێك بووه، نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه.
2- جياوازى كردن له نێوان دوو مه‌سه‌له‌دا:
ا- العبادات: ئه‌مه‌يان به ڕاى سه‌نهورى بوارى كۆشش و بيروچۆنى تێدا نييه.
ب- المعاملات: ئه‌مه‌يان به ڕاى سه‌نهورى بوارى كۆشش و بيروڕاى جياوازى تێدايه.
ئه‌مه‌ش هه‌ندێكه له لادانه‌كانى عبد الرزاق السنهورى:
1- هاورده‌كردنى ياساكانى ئه‌روپا ونيكه‌ڵكردنيان به هه‌ندێ له حوكمه ئيسلامييه‌كان و چه‌سپاندانيا له نيو وڵاته عه‌ره‌بييه‌كاندا، به‌مه‌ش ئه‌و ياسايانه‌ى له وڵاته ئيسلامييه‌كاندا زاڵ كرد و حوكمى خواى گه‌وره‌ى به ڕێژه‌يه‌كى زۆر له سه‌ر زه‌مينه‌ى واقيع هه‌ڵگرت، خواى گه‌وره فه‌رموويه‌تى:.(ألم تر إلى الذين يزعمون أنهم آمنوا بما أنـزل إليك وما أنـزل من قلبك يريدون أن يتحاكموا إلى الطاغوت وقد أمروا أن يكفروا به ويريد الشيطان أن يضلهم ضلالاً بعيداً).
2- هه‌ندێ له وڵاته ئيسلامييه‌كان وه‌كو عێراق و چه‌ندين وڵاتى تر، به حوكمى خواى گه‌وره‌و شه‌ريعه‌تى ئيسلام كاريان ده‌كرد، به‌ڵام عبدالرزاق السنهورى هات و ياسايه‌كى بۆ درووستكردن ئاويته‌يه‌ك بوو له ياساكانى ڕۆژئاوا و، كه‌مێكيش له حوكمى شه‌ريعه‌تى ئيسلام ، وه‌كو دكتور عبد الباسط الجميعي ده‌ڵێت:(هو الذي وضع للعراق قانونها المدني الذي جمع فيه بين أحكام القوانين الوضعية العصرية وأحكام الشريعة الإسلامية) .
3- جيهان له ديدى سه‌نهورى يه‌وه بۆ ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا دابه‌ش ده‌بيت، نه‌ك بۆ موسوڵمان و نا موسوڵمان، هه‌وڵيشى ده‌دا ڕۆژهه‌ڵات ئاوێته‌ى ڕۆژئاوا بكات ، به‌و واتايه‌ى كه سنووره‌كانى نيوان موسوڵمان و جوله‌كه‌و كريستيان هه‌ڵگرێت له‌سه‌ر بنه‌ماى دابه‌زينى موسوڵمان له‌سه‌ر بنچينه‌كانى بيروباوه‌رى خۆى، ده‌ڵێت:(يقول الشرق لأبنائه: إن نهضتي هي نهضة دين، وتقوم على سائر الأديان، في أني مقر الأديان الثلاثة، وكلها من عند الله) واته: ڕۆژهه‌ڵات به ڕۆڵه‌كانى ده‌ڵێت: ڕاپه‌ڕينى من ڕاپه‌ڕينى ئايينه‌و له‌سه‌ر هه‌موو ئايينه‌كانى تر راده‌وه‌ستێت به‌وه‌ى كه باوه‌ڕم به هه‌رسێ ئايينه‌كان هه‌يه و هه‌مووى له لايه‌ن خواوه هاتووه.سه‌نهورى جياوازى له نێوان دينه‌كان نه‌ده‌كرد و هه‌مووى به حه‌ق ده‌زانى، وه‌كو خۆى ده‌ڵێت: (أحلم بعالم بشري موحد يقوم على سيادة العقل وعلى سيادة القانون) واته: خه‌ونى ئه‌وه بوو جيهانێكى يه‌كگرتوو ببينێت كه له‌سه‌ر بنه‌ماى سه‌روه‌رى عه‌قڵ و باڵا ده‌ستى ياسا دابمه‌زريت.
4- سه‌نهورى ڕؤڵێكى زۆر خراپى هه‌بوو له تێكدانى ئه‌زهه‌ر كه دوا جێگا بوو ڕێزى له حوكمى شه‌ريعه‌ت ده‌گرت و له ناو موسوڵماناندا ده‌يچه‌سپاند، كه توانى له ڕێگه‌ى پيگه‌ى خۆى له حكومه‌تى ميسرى و له لاى فه‌ره‌نسا ، توانى مه‌نهه‌جى وانه‌كان له‌و قه‌ڵا زانستيه مه‌زنه بگۆڕێت و مه‌نهه‌جى ئه‌وروپاى تيكه‌ڵ بكات، ئه‌مه‌شى به تێروته‌سه‌ل له كتيبى أۆراق شخصية كه بريتييه له ياده‌وه‌رييه‌كانى باسى كردووه.
5- دواى داواكردنى بۆ په‌ره‌پێدانى شه‌رع به تيكه‌ڵكردنى له گه‌ل ياسا ناكۆكه‌كان له گه‌ل دينى خوا، ئينجا ده‌ستى تێكدان و دژايه‌تى بۆ زمانى عه‌ره‌بى درێژ كرد، كه ئه‌و ده‌يزانى بابه‌تى سه‌ره‌كى ه بڕبڕه‌ى پشتى دينى خوايه بۆ تيگه‌يشتنى خه‌ڵكى له ئيسلام ، داواى ده‌كرد كه گۆڕانكارى له ڕێزماندا ئه‌نجام بدرێت و، بكرێته زمانێك نزيك له زمانى قسه‌كردنى خه‌ڵكى له ژيانى ڕۆژانه‌ى خۆيان‌دا، ئه‌مه‌شى به ڕاشكارى له ياده‌وه‌رييه‌كانى خستووه‌ته روو.
6- لابردنى شێوازى نووسينه‌وه‌ى ياساكان به پيى نووسينه‌وه‌ى شه‌رعزانه موسوڵمانه‌كان وگۆڕينى بۆ شێوازى نووسينه‌وه‌ى ڕۆژئاواييه‌كان بۆ نووسينه‌وه‌ى ياسا.
7- هه‌وڵى دا ناوه‌ندێك درووست بكات به ناوى:(معهد الفقه الإسلامي المقارن) كه ببێته جيگره‌وه‌ى ئه‌زهه‌ر و زياتر ڕێگه خۆش بكات بۆ گۆڕينى شه‌ريعه‌تى ئيسلام وزاڵ بوونى ياساكانى ڕۆژئاوا له وڵاتى موسوڵماناندا، ئه‌مه‌ش وايكرد له نيو ئه‌زهه‌ره‌وه دژايه‌تييه‌كى زۆر بكرێت و كه‌سێكى وه‌كو محمد عمارة په‌يمانگاكه‌ى سه‌نهورى به‌وه ناو برد كه بۆ ئيلحاد و بێباوه‌رى دامه‌زراوه.
8- سه‌نهورى هه‌وڵ و كۆششه‌كانى دواى لابردنى شه‌رعى خوا، ڕووى كرده پرسى ئازادكردنى ئافره‌ت و هاندانى به‌ره‌و لاساييكردنه‌وه‌ى ڕۆژئاوا، كه له‌و سه‌رده‌مه ئه‌و بيرۆكه‌يه له دۆخى درووست بووندا بوو، خه‌ڵكيش هێشتا شانازيان به دينى خۆيانه‌وه ده‌كرد.له‌و باره‌شه‌وه بيرمه‌ندى دڵسۆز بۆ ئيسلام محمد محمد حسين به‌رپه‌رچى سه‌نهورى داوه‌ته‌وه له كتيبى: (حصوننا مهددة من داخلها) (ل111-118).
هه‌ندێك بيرمه‌ند و كه‌سانى ئيسلامى پيشكه‌وتنخواز وه‌كو پيشه‌ى هه‌ميشه‌ييان ، به‌رگرى له عبدالرزاق السنهورى ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن ئه‌و باوه‌ڕى به خوا بووه چونكه خۆى ده‌ڵێت:(أدرك أن هناك قوة غير منظورة تحيطني وأؤمن بها، وإني من صُنْع هذه القوة) واته: له‌وه تێده‌گه‌م هێزێكى نه‌بينراو هه‌يه ده‌ورم ده‌دات و باوه‌رم پێيه‌تى، به خۆيشم درووستكراوى ئه‌و هيزه‌م. له كاتيكدا مه‌سه‌له‌ى باوه‌ڕ بوون به خوا خاڵێكى هاوبه‌شه له نێوان زۆربه‌ى دينه ئاسمانى و ده‌ستكرده‌كانيشدا ، به ڵام به پێناسه‌ى جياواز، به‌داخه‌وه كه محمد عمارة ش يه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ى كه به‌رگرييان له سه‌نهورى كردووه.
سه‌نهورى به بێ خۆ حاڵى كردن له‌وه‌ى شه‌ريعه‌تى ئيسلام له درێژايى چه‌ندين سه‌ده حوكمى خه‌ڵكى كردووه، پيى وابووئه‌و شه‌ريعه‌ته ناگونجي بۆ ئه‌وه‌ى حوكمى خه‌ڵكى بكات و ئه‌گه‌ريش ئه‌و توانايه‌ى هه‌بێت، ئه‌وا پيويسته دواى لێكۆلينه‌وه‌ووردبوونه‌وه‌و گۆڕانكارى زۆر بێت، نموونه‌شى به‌وه ئه‌هێنايه‌وه كه سزاكان له شه‌ريعه‌تى ئيسلام‌دا نا گونجين بۆ جێبه‌جێكردن له‌م سه‌رده‌مه‌و پيويسته بگۆڕين به سزاى زيندانى و غه‌رامه كردن.
شايانى باسه ئه‌و ڕه‌خنانه‌ى كه سه‌نهورى له شه‌ريعه‌تى ئيسلام گرتوويه‌تى، چه‌ندين زاناى به‌ڕێز به‌رچه‌رچيان داوه‌ته‌وه، وه‌كو محمد محمد حسين له كتێبى (حصوننا مهددة من داخلها)، هه‌روه‌ها عباس حسني محمد له كتيبى :(هذا هو موقف السنهوري باشا من الشريعة) به تێروته‌سه‌ل و به به‌ڵگه، تۆمه‌ته‌كانى سه‌نهورى له مه‌ڕ تۆمه‌تباركردنى شه‌ربعه‌تى ئيسلام به كه‌م و كورتى به‌رپه‌رچ داوه‌ته‌وه.
بۆ نووسينى ئه‌م بابه‌ته بۆ چه‌ندين سه‌رچاوه گه‌ڕاومه‌ته‌وه پێش ئه‌وه‌ى ده‌ست به نووسين بكه‌م ، له ديارترينيان: (نظرات شرعية في فكر منحرف)صالح الخراشي.
2024-03-08
2023-11-22
2023-10-28
2020-02-22
2024-02-05
2023-05-04
2024-04-18