دژه سوننه‌ته‌كان له‌م ئایه‌ته بترسن
خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : { قل أطيعوا الله والرسول فإن تولوا فإن الله لا يحب الكافرين } آل عمران / 32 . كه‌سێك باوه‌ڕی به تێكڕای فه‌رمووده نه‌بێت ، یان به زۆربه‌ی ، یان به پێی میزاجی خۆی و قورئانییه‌كان گوڵبژێریان بكات ، چۆن ده‌توانێت گوێڕایه‌ڵی پێغه‌مبه‌ری خوا بكات صلی الله علیه وسلم ، مه‌حاڵه و خۆفریودانه و لادانه ، كه‌سێك وابزانێ به بێ سووننه‌تی صه حیح دینداری بكرێت ، یان به ته‌نها قورئان خه‌ڵكی به‌ره‌و به‌هه‌شت ببرێت ، ئه‌ی كاكی بێ ئاگا و له‌وانه‌شه ئاگه‌دار بیت ، ئامانجت له گه‌ڵ ئامانجی بێ باوه‌ڕاندا یه‌كیان گرته‌وه وشه‌یتانیش گره‌وی لێتان برده‌وه ، چونكه نكۆڵی كردن له سوننه‌ت ڕێگایه‌كی زۆر كورتتره بۆ سه‌رلێشێواندنی موسوڵمانان تاكو نكۆڵی كردن له سه‌رتاپای ئیسلام ، ئه‌ویان كارێكی نه‌فره‌ت لێكراوه هه‌ر له سه‌رتاوه ، به‌ڵام نكؤڵی كردن له سوننه‌ت بۆ خه‌ڵكانی سه‌ره‌تا و كه‌م زانست ، ده‌بێته مایه‌ی خه‌ڵك به لاڕێدا بردن وخۆڵ به چاوداكردن ، بۆیه به خۆتاندا بچنه‌وه‌و پێش پچڕانی په‌تی ته‌مه‌ن ، ئێوه به‌نجی گوناه و بێ ئاگایی ، له دینداری ڕاسته‌قینه - كه به بێ سوننه‌ت مه‌حاڵه - دووریخستوونه‌ته‌وه .
إحسان برهان ا‌لدین
2016_ 7_ 9 سليمانى