العربیة
/سوننەت/
كاتێك دێت ئيعتيزالى جاهيليه‌ت و دانيشتن چاكترين چاره‌سه‌ر
: 526
2018-04-24

كاتێك دێت ئيعتيزالى جاهيليه‌ت و دانيشتن چاكترين چاره‌سه‌ر سوننةتە ‌ ئه‌گه‌ر لافاوى گومڕايى و شێواندنى دينى خوا هه‌ڵسا و خه‌ريك بوو دين و بيروباوه‌ڕى خه‌ڵكى ڕاماڵێت - وه‌كو ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ سه‌ره‌تاكانى تێبينى ده‌كرێت - و، جۆرێك له‌ يه‌كده‌نگى له‌سه‌ر ڕووبه‌ڕوو نه‌بوونه‌وه‌ى ئه‌و لافاوه‌ له‌ لاى موسوڵمانان وسه‌ران و كه‌سه‌ دياره‌كانيان له‌و باره‌وه‌ درووست بوو، باشتره‌ تۆى ئيماندار ، كه‌ بريارت داوه‌ به‌ بێ خۆ خه‌ڵه‌تاندن كيتابى خوا و سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم به‌ ڕاستى په‌يڕه‌و بكه‌يت، تۆى كه‌‌ خواى گه‌وره‌ عه‌قيده‌يه‌كى ڕاست و درووستى پي به‌ خشيوى و به‌ ناوو نازناوو قسه‌ى زلى بێ ناوه‌ڕۆك فريو ناخۆيت وخواى گه‌وره‌ له‌وه‌ى ببيته‌ به‌شێك له‌ هاوكێشه‌ چه‌واشه‌كارييه‌كانى ناشيرينكردنى ئيسلام پارێزگارى لێ كردويت، خه‌مى سه‌ره‌كيت با ئه‌وه‌ بێت كه‌ خۆت و كه‌سه‌ نزيكه‌كانت له‌ مه‌ترسى ئه‌و لافاوه‌ ببپارێزيت، پاشان ئه‌گه‌ر توانيت خۆت به‌ ڕزگاركردنى خه‌ڵكانێكه‌وه‌ سه‌رقاڵ بكه‌يت، كه‌ به‌داخه‌وه‌ به‌ ده‌ستى جه‌هلى موره‌ككه‌به‌وه‌ ده‌ناڵێن  :( لا يدري و لا يدري أنه لا يدري) واته‌: هيچى لێ نازانێت و وا ئه‌زانێت كه‌س ئه‌وه‌نده‌ى ئه‌وى لێ نازانێت! كۆمه‌ڵه‌ درووشمێك ئه‌مڕۆ به‌رز ده‌كرێنه‌وه‌ به‌ ناو ئيسلامه‌وه‌ كه‌: ( ظاهره الرحمة وباطنه من قبله العذاب) ته‌نها چه‌كێك له‌ مه‌ترسيه‌كانى ئه‌و درووشم و به‌رنامه‌ لار و خوارانه‌ بتپارێزێت زانستى شه‌رعى و هۆشيارى و تێگه‌يشتنه‌ له‌ حه‌قيقه‌تى بانگه‌شه‌كان و ئه‌و ئامانجانه‌ى له‌ پشتيانه‌وه‌يه‌، و حاشا بكه‌ له‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ى له‌و بازنه‌يه‌دا وه‌كو بێ هۆش دوور له‌ ڕێنوێنى كيتاب و سوننه‌ت ده‌خولێنه‌وه‌. عن أبي سعيد الخدري رضي الله عنهُ قال : قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : (( يُوشك أن يكون خير مال المسلم غنم يتبعُ بها شعفَ الجبال، ومواقع القطرِ، يفر بدينه من الفتنِ)) رواه البخاري. ئه‌بو سه‌عیدی خودری ناوی مالیكی كوڕی سینانه‌، له‌ سه‌رانی ئه‌نساره‌كان بووه‌ ، ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ ده‌گێرێته‌وه‌ كه‌ تێيدا پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ئاگه‌دارمان ده‌كاته‌وه‌ كه‌ سه‌رده‌مانێك دادێت، فیتنه‌وشه‌ڕو ئاژاوه‌ وچه‌واشه‌كارى زۆر ده‌بن ، موسوڵمان ده‌كه‌وێته‌ تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی زۆر قورسه‌وه‌ و هه‌ست به‌ غه‌ریبی ده‌كات ومه‌ترسی له‌سه‌ر دینه‌كه‌ی درووست ده‌بێ، كه‌ گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌ی دونیاى و مايه‌ى سه‌رفرازى دوا ڕۆژيه‌تى ، جا له‌و كاته‌دا سه‌روه‌رمان له‌ لایه‌ن په‌روه‌ردگارییه‌وه‌ ئاگه‌دارمان ده‌كاته‌وه‌ كه‌ دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌و ئاژاوه‌و هه‌ڵاتن به‌ دینه‌كه‌مان چاكترین چاره‌سه‌ره‌، بێگومان من ته‌نها فه‌رمووده‌كه‌ ڕاڤه‌ ده‌كه‌م و مه‌به‌ستم فه‌توادان و رێپیشاندانی خه‌ڵكی نییه‌ بۆ هه‌ڵاتن و ڕۆیشتن بۆ شوێنه‌ دووره‌كان چونكه‌ هه‌ڵاتن بۆ پاراستنی دین شێوازی زۆره‌ و ده‌كرێت هه‌ر له‌ ماڵی خۆته‌وه‌ ئیعتیزالی فیتنه‌ت كردبێت، ده‌كرێتیش هه‌ر له‌ ماڵی خۆته‌وه‌ یه‌كێ بیت له‌ به‌شداربووانی ئه‌و فیتنه‌یه‌ له‌و هه‌موو ڕێگانه‌ی كه‌ هه‌موارن له‌م ڕۆژگاره‌دا ، یان ده‌كرێت به‌ ده‌م و دڵ و فه‌یسبوك بێت هه‌ندێ جار.ئه‌مه‌ش هه‌ندێكه‌ له‌ واتای وشه‌كانی فه‌رمووده‌كه‌: (یوشك)واته‌: واته‌ نزیكه‌ . (خیر) واته‌: چاكترین. (غنم) واته‌: مه‌ڕو ماڵات. (شعف الجبال) واته‌: به‌رزایی شاخه‌كان. (مواقع القطر) واته‌: ناو دۆڵه‌كان و له‌وڕگاكان. (یفر بدینه)واته‌: هه‌ڵدێت به‌ هۆی پاراستنی دینه‌كه‌ی. إحسان برهان الدین 2017-6-7 سلێمانی