العربیة
/ بیروباوەڕ/
بەهەشت جێگای ئیماندارانە نەك بێباوەڕان
: 424
2021-11-07

بەهەشت جێگای ئیماندارانە نەك بێباوەڕان لەم ڕۆژگارەدا قسەی سەیر وسەمەرە دەبیسین، بۆ نموونە هەندێك دەڵێن بەهەشت گەورەیە و ڕەحمەتی الله زۆر فراوانە و بەهەشت تەنها تایبەت و تاپۆ نەكراوەتە سەر موسوڵمانان، بەڵكو شوێنكەوتووی دینەكانی تر و هەموو ئەوانەی خزمەتی مرۆڤایەتییان كردووە لە دوای هاتنی دینی ئیسلامیش لێی بێ بەش نابن! لە ڕاستیدا بەهەشت خاوەنی هەیە و خاوەنەكەی مەرجی خۆی هەیە بۆ داخل بوونی ئەو بەهەشتە، بۆیە كەس سەرپشك نەكراوە لە دەرەوەی دەقەكانەوە قسە بكات، بەڵام ئەوان ئەڵێن نەخێر موسوڵمان و غەیری موسوڵمانیش هەر دەچنە بەهەشتەوە، بۆیە چۆن نزای چاكە بۆ موسوڵمان دەكەن، بەهەمان شێوە نزای چاكە بۆ غەیری موسوڵمانیش هەر دەكەن، وا دەزانن مەسەلەكە بە ویستی خۆیانە كێ بۆ بەهەشت بنێرن! ئەڵێن جیاوازی چییە لە دیندا برامان نەبن لە مرۆڤایەتیدا برامانن! باشە كێشە نییە كێ بەبرای خۆت ئەزانیت، بەڵام بەر لەوەی داوای لێخۆش بوون و بەهەشت بۆ غەیری موسوڵمان بكەیت، بەڵگە زۆر هەیە بەڵام تەنها بۆ نموونە ئەم چەند ئایەت و فەرموودەیە بخوێنەوە و بزانە وەڵامت چییە لەسەریان: - (إِنَّ الدِّينَ عِندَ اللَّهِ الْإِسْلَامُ ۗ) آل عمران / 19. واتە: دینی وەرگیراو لەلەلای الله تەنها ئیسلامە؟ (وَمَن يَبْتَغِ غَيْرَ الْإِسْلَامِ دِينًا فَلَن يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الْآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ) آل عمران/ 85. واتە: هەركەسێك بیەویت لەسەر دینیكی تر بیت غەیری ئیسلام لێی وەرناكیرێت و لە دواڕۆژدا خەسارۆمەند دەبێت - (إِنَّهُ مَن يُشْرِكْ بِاللَّهِ فَقَدْ حَرَّمَ اللَّهُ عَلَيْهِ الْجَنَّةَ وَمَأْوَاهُ النَّارُ ۖ وَمَا لِلظَّالِمِينَ مِنْ أَنصَارٍ) (72) المائدة. واتە: هەركێ شەریك بۆ الله بڕیار بدات الله بەهەشتی لەسەر قەدەغە دەكات و... - (وَلَقَدْ أُوحِيَ إِلَيْكَ وَإِلَى الَّذِينَ مِن قَبْلِكَ لَئِنْ أَشْرَكْتَ لَيَحْبَطَنَّ عَمَلُكَ وَلَتَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ بَلِ اللَّهَ فَاعْبُدْ وَكُن مِّنَ الشَّاكِرِينَ) (65 -66) الزمر. واتە: ئەی محمد صلی الله علیه و سلم وەحی بۆ تۆ و بۆ پێغەمبەرانی پێش تۆ هاتووە كە ئەگەر شەریك بۆ الله بڕیار بدەیت كردەوەكانت پووچەڵ دەبنەوە و خەسارۆمەند دەبیت ... - پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم فەرموویەتی: (من مات لا يشرك بالله شيئاً دخل الجنة، ومن مات يشرك به شيئاً دخل النار) رواه مسلم. واتە: هەركێ بمرێت و هیچ شەریكێكی بۆ پەروەردگاری بریار نەدابێت دەچێتە بەهەشتەوە، هەركێیش بمرێت و شەریكی بۆ پەروەردگاری دانابێت ناچێتە بەهەشتەوە. لە ڕاستیدا نابێت هیچ موسوڵمانێك گومانی لەوە هەبێت كە هەركێ لەسەر لا اله الا الله محمد رسول الله و لەسەر شەریعەتی ئیسلام نەمرێت ناچێتە بەهەشتەوە، ئەو حوكمە لە قورئان و لە سونەتدا زۆر ڕوونە و سەیرە جێگای مشت و مڕ و گومان بێت. ئەگەریش بڵێن كەسەكە ئیمانی بە الله بووە، ئەو قسەیەش نیشانەی ئەوپەڕی جەهلە بە كیتاب و سونەت چونكە هیچ كەسێك تەنها لەسەر بنەمای باوەڕ بوون بە الله ناچێتە بەهەشتەوە، باوەر بوون بە الله فیترەتە و هەموو خەلكی بە ئیمانداریی لە دایك دەبن، بەڵگەش لەسەر ئەوە زۆرە ئێرە جێگای شیكردنەوەیان نییە. بەڵكو ئەگەر ئەو قسە ڕاست بوایە ئیبلیسیش دەچووە بەهەشتەوە چونكە ئیماندارە و لە زۆر ناودارەكانی ئەم سەردەمە ئیماندارتریشە بە وجودی الله. جێگیر بوون لە سەر تەوحید و ڕازیبوون بە دینی ئیسلام وەكو ئەوەی لە كیتاب و سونەتدا هاتووە لە گەورەترین نیعمەتەكانی الله یە لەسەر بەندەكانی ئەگەر پیێ بزانن. إحسان برهان الدین 15 صفر 1442 2 تشرین الأول 2020