العربیة
/هه‌ڵه‌ و بیدعه‌كانی جومعە/
بيدعه‌كانى_جومعه:9ده‌ست به‌رزكردنه‌وه‌ له‌ دوعاى وتارى هه‌ينى
: 1196
2018-04-07

#بيدعه‌كانى_جومعه:9ده‌ست به‌رزكردنه‌وه‌ له‌ دوعاى وتارى هه‌ينى له‌ بنچينه‌دا درووسته‌ موسوڵمانان له‌ كاتى نزاو پاڕانه‌وه‌دا ده‌ستيان به‌رز بكه‌نه‌وه‌، چونكه‌ له‌ فه‌رمووده‌يه‌كى صحيح دا هاتووه‌: ( إِنَّ اللَّهَ حَيِيٌّ كَرِيمٌ يَسْتَحْيِي إِذَا رَفَعَ الرَّجُلُ إِلَيْهِ يَدَيْهِ أَنْ يَرُدَّهُمَا صِفْرًا خَائِبَتَيْنِ ) پێشه‌وا الترمذي (3556) ڕيوايه‌تى كردووه‌ و. شێخ محمد ناصر الدين الألباني تصحيح ى كردووه‌. به‌ڵام پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم له‌سه‌ر مينبه‌ره‌وه‌ له‌ كاتى دوعا كردن ته‌نها په‌نجه‌ى به‌رز ئه‌كرده‌وه‌و ده‌ستى به‌رز نه‌ئه‌كرده‌وه‌، به‌ڵكو هاوه‌ڵانيش ڕه‌زاى خوايان لێبێت نكۆڵيان له‌و وتاربێژانه‌ كردووه‌ كه‌ له‌سه‌ر مينبه‌ره‌وه‌ له‌ كاتى دوعاكردندا له‌ وتارى هه‌ينى ده‌ستيان به‌رزكردووه‌ته‌وه‌. له‌ صه‌حيحى مسلم دا هاتووه‌ (874) هه‌روه‌ها له‌ سونه‌نى أبو داود (1104) له‌ (عُمَارَةَ بْنِ رُؤَيْبَةَ) كه‌ (بِشْرَ بْنَ مَرْوَانَ) ى له‌سه‌ر مينبه‌ر بينيوه‌ له‌ وتارى هه‌ينيدا ده‌ستى به‌رزكردووه‌ته‌وه‌ ئه‌ويش پێى فه‌رمووه‌َ: ( قَبَّحَ اللَّهُ هَاتَيْنِ الْيَدَيْنِ لَقَدْ رَأَيْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ مَا يَزِيدُ عَلَى أَنْ يَقُولَ بِيَدِهِ هَكَذَا وَأَشَارَ بِإِصْبَعِهِ الْمُسَبِّحَةِ ) واته‌: خوا ئه‌و دوو ده‌سته‌ت سه‌لامه‌ت نه‌كات، من پێغه‌مبه‌رى خوام له‌سه‌ر مينبه‌ره‌وه‌ ده‌بينى له‌ په‌نجه‌ى شايه‌تمانى زياتر هيچى به‌رز نه‌ده‌كرده‌وه‌. پێشه‌وا النووي فه‌رموويه‌تى: (فِيهِ أَنَّ السُّنَّة أَنْ لا يَرْفَع الْيَد فِي الْخُطْبَة وَهُوَ قَوْل مَالِك وَأَصْحَابنَا وَغَيْرهمْ). واته‌: سوننه‌ت ئه‌وه‌يه‌ ده‌ست له‌ كاتى خوتبه‌ به‌رز نه‌كرێته‌وه‌... كه‌ ده‌ست به‌رز كردنه‌وه‌ بۆ ئيمام سوننه‌ت نه‌بێت بۆ مه‌ئموم به‌ هه‌مان شێوه‌ زانايان فه‌رموويانه‌ سوننه‌ت نييه‌، به‌ڵكو ته‌نها له‌سه‌ر دوعاكانى وتارخوێنه‌كه‌ - ئه‌گه‌ر دوعاكانى شه‌رعى بن - ده‌ڵێت ئامين به‌ بێ ده‌ست به‌رزكردنه‌وه‌. بۆ پشتگيرى ئه‌م قسه‌يه‌م ده‌كرێت وته‌ى ژماره‌يه‌كى زۆر له‌زانايان بهێنينه‌وه‌، به‌ڵام من لێره‌ ته‌نها وته‌يه‌كى شێخ ابن عثيمين ده‌هينمه‌وه‌ له‌ "فتاوى أركان الإسلام" لاپه‌ڕه‌ 392 دا له‌و باره‌وه‌ كه‌ فه‌رموويه‌تى: (رفع الأيدي والإمام يخطب يوم الجمعة ليس بمشروع ، وقد أنكر الصحابة على بشر بن مروان حين رفع يديه في خطبة الجمعة ، لكن يستثنى من ذلك الدعاء بالاستسقاء فإنه ثبت عن النبي أنه رفع يديه يدعو الله عز وجل بالغيث وهو في خطبة الجمعة ، ورفع الناس أيديهم معه ، وما عدا ذلك فإنه لا ينبغي رفع اليدين في حال الدعاء في خطبة الجمعة ) پوخته‌ى قسه‌كه‌ى شێخ ئه‌وه‌يه‌ درووست نييه‌ ده‌ست له‌ كاتى خوتبه‌ى جومعه‌ به‌رز بكرێته‌ ته‌نها له‌ نوێژه‌ بارانه‌ ( صلاة لاستسقاء) نه‌بێت ئه‌وه‌يان به‌ڵگه‌ى له‌سه‌ره‌ كه‌ ده‌ست به‌رز كردنه‌وه‌ى تێدايه‌ و جگه‌ له‌وه‌ش درووست نييه‌ ده‌ست به‌ز بكرێته‌وه‌ له‌ خوتبه‌ى جومعه‌دا . پوخته‌ى باسه‌كه‌ ئه‌وه‌يه‌ ئه‌گه‌ر چى له‌ ئه‌سڵدا ده‌ست به‌رزكرده‌وه‌ له‌ كاتى نزاو پاڕانه‌وه‌ وارد بووه‌، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌ هيچ شێوه‌يه‌ك جێگير نه‌بووه‌ پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم يان هاوه‌ڵان كه‌ له‌ مزگه‌وته‌كه‌دا بوونه‌ له‌ كاتى وتارى هه‌ينى ده‌ستييان به‌رز كردبێته‌وه‌؛ بۆيه‌ ئه‌و كاره‌ درووست نييه‌و پێچه‌وانه‌ى سوننه‌ته‌ نه‌ نوێژخوێنان و نه‌ خودى وتارخوينه‌كه‌ له‌ كاتى دوعا ده‌ست به‌رز بكه‌نه‌وه‌، به‌ڵكو خه‌تيب ته‌نها په‌نجه‌ى به‌رز ده‌كاته‌وه‌و نوێژخوێنه‌كانيش ته‌نها ده‌ڵێن ئامين له‌سه‌ر هه‌ر دوعايه‌ك ڕه‌زامه‌ندى خواى گه‌وره‌ى تێدا بێت و مه‌شروع بێت، والله أعلم. إحسان برهان الدين 2017-7-16 سلێمانى