/وەڵامی پرسیارەکانتان/
جگە لە تەراویح نوێژی سونەتی تر دروستە بەجەماعەت بکرێت؟
: 556
2021-09-09
#وەڵامی_پرسیارەكانتان: پرسیار 7
مامۆستا جگە لە تەراویح نوێژی سونەتی تر دروستە بەجەماعەت بکرێت؟
الحمد لله/
لە فەرموودەی سەحیحدا بەڵگە هاتووە كە پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم هەندێ جار نوێژی نافیلەی بە جەماعەت كردووە.
بۆیە زانایان فەرموویانە ئەگەر جاروبار موسولمان نوێژە سوننەتەكان بە جەماعەت بكات درووستە.
بەڵام هەندێ نوێژی نافیلە واتە سوننەتە و فەرزیش نییە لەگەل ئەوەشدا بەجەماعەت كراوە بە زۆری، وەكو نوێژی تەراویح و نوێژی مانگ گیران ( صلاة الخسوف) و نوێژە بارانە ( صلاة الإستسقاء).
بە كورتی وەكو ابن تیمیة فەرموویەتی: نوێژی تطوع دوو جۆرە: جۆرێكیان سونەت وایە بە جەماعەت بكرێت وەكو صلاة (الكسوف والاستسقاء وقيام رمضان) ، هەندێكیشی وەكو نوێژی سوننەتی دوای فەرزەكان و شەو نوێژ و تحیة المسجد لە چەند حاڵەتێكی دیاریكراو و كەم نەبێت جێگیر نەبووە كە بە جەماعەت كرابێت. والله أعلم.
إحسان برهان الدین
3/ رمضان / 1441
25 / 4 / 2020
2024-03-08
2023-11-06
2024-03-26
2018-04-12
2018-04-07
2024-03-04
2023-11-22
2018-04-05