/بیانناسە/
زنجیرەی بیانناسە ٣٢- خليل عبد الكريم
: 424
2018-04-07
نووسه‌رێكی میسری لیبرالیه ، كتێبی زۆری ده‌رباره‌ی ئیسلام نووسیوه ، له 1930ز له دایكبووه‌و له 2002ز مردووه ، یاسای خوێندووه‌و ساڵانێك پارێزه‌ری كردووه ، به‌رگری زۆری له (نصر حامد أبو زید) كرد له دادگا ، یه‌كه‌م كه‌سه كه زاراوه‌ی چه‌پی ئیسلامی به‌كارهێنا ، هه‌ندێ پێیان وایه ئه‌و بیروبۆچوونی ئیسلامی هه‌بووه ئه‌گه‌ر چی نامۆیش بووبێت ،له‌وانه‌شه هۆكاری ئه‌و هه‌ڵه گه‌یشتنه ئه‌وه بێت كاتی خۆی ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی (الأخوان المسلمون ) بووه‌و دوو جاریش به‌و هۆیه‌وه زیندانی كراوه ،به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌و كۆششێكی زۆری ده‌كرد بۆ شێواندنی چه‌مكه ئیسلامییه‌كان ، ئه‌و پێی وابوو گوزارش له ئیسلامی ڕاسته‌قینه ده‌كات به ئاوێته‌كردنی له نێوان ئیسلام و عه‌لمانییه‌تدا ، نه‌ك سه‌رانی ئێستای ئیخوان كه باوه‌ڕیان وانییه‌و باسی جیبه‌جێكردنی شه‌ریعه‌ت ده‌كه‌ن ، له ڕاستیدا (خلیل عبدالكریم) ده‌یویست ئیسلامییه‌ك بێت به تامی ماركسی ، بۆیه له كتێبه‌كانیدا باسی ئیسلامی ده‌كرد و قورئانیشی به (النص المۆسس) ناوده‌برد ، پێغه‌مبه‌ریشی صلی الله علیه وسلم به‌كه‌سێكی عاقڵ و بلیمه‌ت ده‌زانی و ته‌واو ، به‌ڵكو ده‌یوت وه‌ره‌قه‌ی كوڕی نه‌وفه‌ل یارمه‌تی پێغه‌مبه‌ری داوه صلی الله علیه وسلم له قۆناغی مه‌ككه له پرسی قورئاندا ، ئینجا باوه‌ڕی وابوو قورئان بۆ ماویه‌كی دیاریكراو بووه‌و ئیتر ڕۆڵی نه‌ماوه ، هه‌روه‌ها له كتێبی ( الجذور التاريخية للشريعة الإسلامية ) ڕایگه‌یاندووه كه ئایینی ئیسلام له عه‌ره‌به جاهیلیه‌كان وه‌رگیراوه ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هاوه‌ڵان تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ی كه به دوای ئاره‌زووی سێكسی خۆیانه‌وه بوونه له ئیسلامدا ، ئه‌م نووسه‌ره كام كتێبی بگره له‌م جۆره تۆمه‌تانه‌ی تێدایه له دژی ئیسلام ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێك به خاوه‌ن بیرێكی ئیسلامی ده‌زانن ، بۆیه پێم باش بوو لاپه‌ڕه‌یه‌ك له كتێبی ڕه‌شی ئه‌م نووسه‌ره له دژی ئیسلام بخه‌مه ڕوو..كتێبی زۆره كه ئه‌م بیرۆكانه‌ی خۆی تێیاندا باس كردووه ، له‌وانه:
1- مفاهيم خاطئة الصقوها بالإسلام.
2- الجذور التاريخية للشريعة الإسلامية.
3- شدو الربابة بأحوال الصحابة.
44- النص المؤسس و مجتمعه(مه‌به‌ستی قورئانه)وكۆتا كتێبی بوو پێش مردنی.
2018-11-02
2021-10-18
2018-04-08
2023-04-26
2023-10-27
2023-11-22
2018-05-24