/القواعد المثلی بە پرسیارو وەڵام/
القواعد_المثلى_بە_پرسیار_و_وەڵام: ( 16)
: 377
2021-10-18
القواعد_المثلى_بە_پرسیار_و_وەڵام: ( 16)
پرسیار 1/ سەبارەت بە ناو و سیفەتەكانی الله تعالی، بنچینەی چوارەم چییە كە پێویستە دەربارەی بەڵگەكانیان بیانزانین؟
وەڵام/ ڕواڵەتی دەقەكان بریتییە لەو واتایانەی كە بۆ یەكەم سات خوێنەر لێی تێدەگات، ئەوەش بە پێی قسەو دەربڕینەكان دەگۆڕێت، وشەی وا هەیە لە جێگەیەكدا و لە شێوازێكی دەربڕیندا واتایەكی هەیە، لە جێگەی تر و لە شێوازێكی تری دەربڕیندا هەمان وشە واتایەكی تری هەیە، بۆ نموونە: وشەی القریة لە ئایەتی: ( وَإِن مِّن قَرْيَةٍ إِلَّا نَحْنُ مُهْلِكُوهَا قَبْلَ يَوْمِ الْقِيَامَةِ أَوْ مُعَذِّبُوهَا عَذَابًا شَدِيدًا ۚ كَانَ ذَٰلِكَ فِي الْكِتَابِ مَسْطُورًا) الإسراء/ 58. لە گەڵ هەمان وشەی القریة لە ئایەتی: ( وَلَمَّا جَاءَتْ رُسُلُنَا إِبْرَاهِيمَ بِالْبُشْرَىٰ قَالُوا إِنَّا مُهْلِكُو أَهْلِ هَٰذِهِ الْقَرْيَةِ ۖ إِنَّ أَهْلَهَا كَانُوا ظَالِمِينَ) العنكبوت/ 31. وەكو دەردەكەویت وشەكە لەیەكەم ئایەتدا بەواتای ماڵەكان هاتووە و لە دووەم وشەدا بەواتای دانیشتوانی ناو ماڵەكان هاتووە.
هەروەها سازكردن و پێكهێنانی قسەیەك بە شێوازێك واتایەك دەبەخشێت و بە شێوازێكی تر واتایەكی تر دەبەخشێت.
پرسیار 2 / ویست و ئیرادەی الله تعالی دەبن بە دوو بەشەوە، كامانەن ئەو دوو بەشە؟
وەڵام/ - یەكەم : ئەوەیە كە پێی دەوترێت ( الإرادة الكونیة) كە پەیوەستە بە قەدەری الله عزوجل، چی بوێت دەبێت و چی نەوێت نابێت، هەموو بوونەوریش لە چوارچێوەی ئەو ئیرادەو ویستنەی الله تعالی ن، چاكە و خراپەش لەو ئیرادە و ویستنە بەدەر نین.
- دووەم : دووەم جۆری ویستن ئەوەیە كە پێی دەوترێت: ( الإرادة الشرعیة) ئەوەش پەیوەستە و تایبەتە بەوەی كە الله تعالی پێی خۆشە و حەزی پێ دەكات و پێی ڕازی دەبێت كە پێیشی دەوترێت: (الإرادة الدینیة).
پرسیار 3 / ئایا وشەی (الجهة) واتە جێگە و لایەن و ئاراستە، جێگیر بوە بۆ الله تعالی؟
وەڵام/ وشەی (الجهة) نە لە قورئان و نە لە سوننەتدا، بە بوون و بە نكۆڵی لێكردن جێگیر نەبووە، بۆیە پێویستە تەنها پابەند بین بەوەی كە لەو دوو سەرچاوەدا جێگیر بووە ئەویش ئەوەیە الله تعالی لە ئاسمانە.
پرسیار 4/ سەبارەت بەوەی كە نە لە قورئان و نە لە سوننەتدا جێگیر نەبووە، ئەركی ئێمە وەكو موسوڵمان چییە؟
وەڵام/ وەكو وشە ڕادەوەستین و هیچ ناڵێین! بەڵام وەكو واتا شیكردنەوەی بۆ دەكەین، ئەگەر واتاكەی شیاوبوو بۆ الله تعالی وەردەگیردرێت، ئەگەر نا ڕەتدەكرێتەوە.
پرسیار 5/ ئایا ئەو دەقانەی دەربارەی سیفەتەكانی الله تعالی هاتوون واتاكانیان دیارەو ڕوونە و بەڵگەش چییە لەسەر ئەوە؟
وەڵام/ بەڵێ واتای ئەو ئایەتانە ڕوون و ئاشكرایە، الله تعالی فەرموویەتی:
- ( إِنَّا جَعَلْنَاهُ قُرْآنًا عَرَبِيًّا لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ ) الزخرف/ 3. وشەی (تَعْقِلُونَ) واتە: لە مەعناو واتاكانی تێبگەن، چونكە الله تعالی بە شتێك گوتاری ئاڕاستە نەكردووین كە لەواتاكانی تێنەگەین.
- (كِتَابٌ أَنْزَلْنَاهُ إِلَيْكَ مُبَارَكٌ لِيَدَّبَّرُوا آيَاتِهِ وَلِيَتَذَكَّرَ أُولُو الْأَلْبَابِ ) ص/ 29. قورئان بۆ ئەوە دابەزیوە لێی تێبگەین و لەسەر ئایەتەكانی تێڕامانمان هەبێت ، جا ئەگەر واتاكانی روون و ئاشكرا نەبن تێڕامان و بیركردنەوەی تێدا ناكرێت. تێڕامان و (تدبر) لە شتێكدا دەبێت كە گەیشتن بە واتاكەی كارێكی ئاسان بێت.
پرسیار 6/ كێن ئەوانەی پێیان دەوترێت( المفوضة)؟
وەڵام/ (المفوضة) ئەوانەن كە زانینی واتای سیفەتەكان هەواڵەی الله تعالی دەكەن و دەڵێن ئێمە نازانین مەعنای چییە و تەنها الله تعالی واتاكانی دەزانێت.
پرسیار 7/ بە بەڵگەی شەرعی، حوكمی ئەو كەسانە چییە كە پێیان دەوترێت (المفوضة) ؟
وەڵام/ ڕێڕەوی (المفوضة) پووج و بەتاڵە، چونكە ئەوان واتای دەقەكانی سیفاتیان پەكحستووە، لە كاتێكدا الله تعالی فەرمانی پێكردووین بیر لەواتاكانی بكەینەوەو لێیان تێبگەین، ئیتر چۆن دەگونجێت ڕوویان لێ وەرگێڕین و لەواتاكانیان تێنەگەین؟
پرسیار 8 / ئایا ئەهلی سوننەت لە مەسەلەی (التفویض) واتا هەواڵە كردنی واتاكان بۆ الله تعالی بە شێوەیەكی ڕەها ڕەتدەكەنەوە؟
وەڵام/ نەخێر ئەهلی سوننەت لەو مەسەلەدا شیكردنەوەو پۆلێن كردنیان هەیە، (تفویض) لە واتای سیفەتەكانی الله تعالی ڕەتدەكەنەوە و نكۆڵی لێ دەكەن، بە پێچەوانەی چۆنێتییەكەی ئەوە قبوڵ دەكەن، واتا واتاكاكەی مەعلومە و شێواز و چۆنێتی نادیارە و تەنها الله تعالی خۆی دەزانێت چۆنە.
پرسیار 9 / ڕێڕەوی ئەهلی سونەت سەبارەت بە زاهیر و ڕواڵەتی دەقەكانی سیفات چییە؟
وەڵام / ئەهلی سوننەت لەسەر ئەوەن كە زاهیر و ڕواڵەتی ئایەتەكان لە سیفاتدا وەردەگرن و ئاماژەكەی وەكو خۆی دەهێڵنەوە. ئەمەش ڕێڕەوی ڕاست و حەقە لە بەر دوو هۆكار:
1- ئەوە جێبەجێكردنێكی تەواوە بۆ ئاماژەكانی كیتاب و سونەت سەبارەت بە وەرگرتن و كارپێكردنی ئایەتەكانی پەیوەندیدار بە ئەسمائو سیفات.
2- لەم بارەوە حەق یان لەوەدایە كە پێشینانی چاكی ئەم ئوممەتە وتوویانە، یان لەوەدایە كە غەیری ئەوان وتوویانە، بێگومان یەكەم حەقە و دووەم بەتاڵە، چونكە بە پێی گریمانەی دووەم بێت هاوەڵان و شوێنكەوتوانیان لە حەق لایانداوە و بۆ جارێكیش ئەو حەقەی كە پێویستە لەوبارەوە باوەڕمان پێی هەبێت ئەوان نەیاندركاندووە!
پرسیار 10/ ڕێڕەوی ئەوانەی پێییان دەوترێت ( الممثلة) دەربارەی دەقەكانی سیفات چییە؟
وەڵام/ ئەوان لێچواندن بۆ سیفەتەكان دەكەن، واتایەكی نەشیاویان بۆ زاتی الله لە ڕواڵەتی دەقەكانەوە دیاری كردووە.
پرسیار 11/ حوكمی ڕێڕەوی (الممثلة) چییە؟
وەڵام/ ڕێڕەوی ئەوان لە چەندین ڕووەوە پووچ و بەتاڵە:
1- ئەوەی ئەوان دەیكەن تاوانێكە بەرانبەر بە دەقەكانی سیفات ئەنجامی دەدەن و جۆرێكە لە پەكخستنی دەقەكان. الله تعالی بە خۆی فەرموویەتی:( لَيْسَ كَمِثْلِهِ شَيْءٌ وَهُوَ السَّمِيعُ البَصِيرُ) الشوری/11.
2- ئاماژەی عەقڵ بۆ ئەوەیە كە (خالق) لە زات و لە سیفاتیدا جیاوازە لە درووستكراوەكانی خۆی، ئیتر چۆن لێچواندن لە نێوان خالق و مەخلوقەكانیدا دەكرێت؟!
ئەگەر ئەو كەسەی لێچواندنی سیفەتەكانی الله بە سیفەتی بەندەكانی دەكات وتی: من ناتوانم لە واتای دەست و لە واتای دابەزین بۆ نموونە تێبگەم وەكو دابەزین و دەستی مرۆڤەكان نەبێت، بەمانەی خوارەوە وەڵام دەدرێتەوە:
* الله كە ئەو گوتارەی ئاراستە كردووین، هەر خۆیەتی كە فەرموویەتی: ( لَيْسَ كَمِثْلِهِ شَيْءٌ وَهُوَ السَّمِيعُ البَصِيرُ) الشوری/11. لە بەندەكانیشی قەدەغە كردووە كە نموونەی بۆ بهێننەوە و فەرموویەتی: (فَلَا تَضْرِبُواْ لِلَّهِ ٱلْأَمْثَالَ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ يَعْلَمُ وَأَنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ) النحل/74. هەروەها فەرموویەتی: (فَلَا تَجْعَلُوا لِلَّهِ أَندَادًا وَأَنتُمْ تَعْلَمُونَ ) البقرة/ 22. فەرموودەكانیش الله یش هەمووی ڕاستن و لە نێوان یەكتردا دژوار نینی.
* دەكرێت پێی بوترێت: ئایا تۆ باوەڕت وا نییە كە الله زاتێكی جیاوازی هەیە كە لە كەسی تر ناچێت، كە وتی بەڵێ، پێی بڵێ قسەكردن دەربارەی سیفەتەكانی الله وەكو قسەكردنە دەربارەی زاتی مەزنی و هەركێ جیاوازی لە نیوان ئەو دوو مەسەلەدا بكات لە حەق و راستی لایداوە.
* هەروەها دەكرێت پێی بوترێت: ئایا لە بوونەوەردا هیچ نابینیت كە لە ناودا یەكدەگرنەوە و لە چۆنێتیدا جیاوازن؟ كە وتی بەڵێ، پێی بڵێ، بۆچی ئەو حاڵەتە لە بوونەوەردا بە ئاسایی دەزانیت و لە نێوان الله و بەندەو درووستكراوەكانیدا بەلاتەوە ئاسایی نییە؟! ئەمە لە كاتێكدایە كە جیاوازی نێوان الله و بەندەكانی زۆر گەورەترە لە جیاوازی نێوان بەندەو درووستكراوەكان خۆیان!
3- ئەو تێگەیشتنەی ئەوان نامۆیە و دژوارە لەگەڵ تێگەیشتنی پێشینانی چاكی ئەم ئوممەتەدا .
پرسیار 11/ ڕێڕەوی ئەوانەی كە پێیان دەوترێت ( المعطلة) سەبارەت بە ڕواڵەتی دەقەكانی سیفات چییە؟
وەڵام/ ڕێڕەوی ئەوان بریتییە لە كارنەكردن و وەرنەگرتنی ڕواڵەتی دەقەكانی سیفات و لە بەرانبەردا بە عەقڵی خۆیان واتای تریان بۆ دیاریكردووە!
پرسیار 12/ حوكمی ڕێڕەوی (المعطلة) چییە؟
/ ڕێڕەوی ئەوان لە چەندین ڕووەوە پووچ و بەتاڵە:
1- ئەوەی ئەوان دەیكەن تاوانێكە بەرانبەر بە دەقەكانی سیفات ئەنجامی دەدەن و جۆرێكە لە پەكخستنی دەقەكان.
2- لابردنی واتای ڕواڵەتی ئایەتەكانە بۆ واتای تر بەبێ هەبوونی بەڵگەیەكی شەرعی.
3- قسەكردن و بڕیاردانە دەربارەی الله تعالی بەبێ زانست و بەڵگە. الله تعالی فەرموویەتی: ( قُلْ إِنَّمَا حَرَّمَ رَبِّىَ ٱلْفَوَٰحِشَ مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَمَا بَطَنَ وَٱلْإِثْمَ وَٱلْبَغْىَ بِغَيْرِ ٱلْحَقِّ وَأَن تُشْرِكُواْ بِٱللَّهِ مَا لَمْ يُنَزِّلْ بِهِۦ سُلْطَٰنًا وَأَن تَقُولُواْ عَلَى ٱللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ) الاعراف /33.
4- كارنەكردن بە زاهیری دەقەكان ناكۆك و دژوارە لە گەڵ ڕێڕەوی سەلەفی ئەم ئوممەتەدا.
5- دەكرێت بەو كەسەی كە (تعطیل) دەكات لە سیفەتەكانی الله پێی بوترێت: ئایا تۆ لە الله زاناتری بە خۆی؟ پێت دەڵێت نە خێر. پێی بڵێ: ئایا ئەوەی كە دەربارەی خۆی باسی كردووە راستەو حەقە؟ پێت دەڵێت بەڵێ. ئینجا پێی بڵێ ئایا وتەیەك هەیە لە وتەی الله پاراوتر و ڕوونتر؟ پێت دەڵێت نەخێر. پێی بڵێ ئایا الله تعالی ویستوویەتی حەق لە بەندەكانی بشارێتەوە و تێگەیشتنی قورس بكات تاكو خۆیان ماندوو بكەن و بە بیركردنەوەی زۆر بتوانن لە ڕواڵەتی ئایەتەكان تێبگەن؟
لە ڕووی سوننەتیشەوە پێی بڵێ ئایا تۆ لە پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم زاناتری بە الله تعالی؟ پێت دەڵێت نەخێر. پێی بڵێ: ئایا ئەوەی كە پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم كە دەربارەی الله تعالی وتوویەتی ڕاستەو حەقە؟ پێت دەڵێت بەڵێ. پێی بڵێ: ئایا شارەزای كەسێكی لە پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم زمانپاراوتر بۆ گەیاندنی واتاكان؟ پێت دەڵێت نەخێر. پێی بڵێ: ئایا كەس هەیە لە پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم دڵسۆرتر لە ئامۆژگاریدا بۆ ئوممەتەكەی؟ پێت دەڵێت نەخێر. ئەو كاتە پیی دەوترێت ئەی ئیتر بۆچی ئەوەی كە الله و پێغەمبەرەكەی صلی الله علیه و سلم لەبارەی ناووسیفەتەكانی الله تعالی جێگیریان كردووە تۆیش جێگیری ناكەیت؟
[caption id="attachment_4552" align="alignnone" width="1536"] {"source_sid":"C8365C0B-CFD4-4EC6-B9C5-D2A6D035B442_1628328508771","uid":"C8365C0B-CFD4-4EC6-B9C5-D2A6D035B442_1624261384126","source":"other","origin":"gallery","sources":["349691371079211","324215042623211"]}[/caption]
2018-04-12
2023-11-22
2018-04-08
2023-10-27
2020-02-11