له‌سه‌ره‌تاكان وناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا له میسر هه‌وڵێكی گه‌وره و بێ وچان ئه‌نجام درا له پێناوی گۆڕینی پیته‌كانی زمانی عه‌ره‌بی بۆ پیتی لاتینی ، سه‌رانی ئه‌و بیرۆكه‌یه هه‌موو ڕێگایه‌كیان گرته‌به‌ر بۆ سه‌رخستنی به‌رنامه‌كه‌یان به‌ڵام خوای گه‌وره كه‌سانێكی وه‌كو ( مصطفی صادق الرافعي ، عباس محمود العقاد ، محمود شاكر ، سید قطب....) كرده هۆكار وشه‌ره‌في به‌رگری كردنی له زمانی عه‌ره‌بی پێ به‌خشین چونكه دوژمنانی زمانی عه‌ره‌بی و به‌رگریكه‌رانیش ده‌یانزانی پیلانه‌كه له‌بنچینه‌دا بۆ ئیسلامه و نه‌هێشتنی زمانی عه‌ره‌بی واته: په‌یدابوونی نه‌وه‌یه‌كی دابڕاو له قورئان وزانسته‌كانی شه‌ریعه‌ت و ...به‌كورتی ئه‌و جه‌نگه‌گه‌رمه به به‌ره‌كه‌تی ئه‌و پاله‌وانه دڵسۆزانه‌ی ئیسلام به هه‌ره‌س هێنانی ناحه‌زانی ئیسلام كۆتایی پێهات..له‌م ڕۆژگاره‌ی خۆیشماندا هه‌لێكی زێڕین هه‌ڵكه‌وتووه بۆ هه‌مووخاوه‌ن زانستێكی دڵسۆز بۆ ئیسلام به‌رگری له پێغه‌مبه‌ری خوا بكات صلی الله علیه وسلم له ڕێگه‌ی به‌رگری كردن له‌سوننه‌ته‌كه‌ی كه‌ئه‌مڕۆ هه‌ندێ له ناحه‌ز و‌دڵ پڕ له گومان و به‌ڵكو هه‌ندێ لایه‌نی ئیسلامی كه له جیاتی به‌رگری كردن له سوننه‌ت به بێ هیچ شه‌رمێك گومانی قورئانێكان له كه‌ناڵه‌كانیاندا بڵاوده‌كه‌نه‌وه وپڕوپاگه‌نده‌یان بۆ ده‌كه‌ن ، من ده‌ڵێم ئه‌مه هه‌لێكه بۆ هه‌موو دڵسۆزێك به‌قه‌ڵه‌م و به قسه و به به‌ڵگه به‌رپه‌رچی ئه‌م قورئانیانه بدنه‌وه و لاپه‌ڕه‌یه‌كی سپی بۆخۆیان لای خوا تۆمار بكه‌ن ، وه‌كو چۆن ئه‌وبه‌ره گه‌وره‌یه له میسر بۆ له‌ناوبردنی زمانی عه‌ره‌بی هه‌ره‌سی هێنا ، ئه‌مه‌یان ئاسانتره له‌ناوبردی ،چونكه خه‌ڵكێكی ناشاره‌زا وبێ زانستی شه‌رعی وچه‌ندلایه‌نێكی نه‌زان به‌مه‌زنی وپله‌وپایه‌ی سوننه‌ت وفه‌رمووده‌ناسان كاره‌كه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن ، پاش ئه‌وه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی لایه‌نێكی ئئیسلامی ته‌به‌ننی فیكری قورئانییه‌كانی كرد له كوردستان ئه‌مڕۆ ڕۆڵی هه‌موو مامۆستایه‌كی ئایینی و هه‌موو خاوه‌ن زانستێكی شه‌رعی وفێرخوازێكی زانست هاتووه ده‌مكوتیان بكه‌ن و بڵێن: بوه‌ستن ، ئه‌وه سونه‌تی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌مانه دژایه‌تی كردنی دژایه‌تی كردنی هه‌مووئیسلامه. إحسان برهان ا‌لدین 2015-3-23 سلێمانی