/سوننەت/
تاكو دێت دونیا بەرەو خراپتر دەڕوات
: 1
2026-05-13
تاكو دێت دونیا بەرەو خراپتر دەڕوات
زوبەیری كوڕی عەدی كە یەكێك بوو لە تابعییەكان بەڕەحمەت بێت، لەگەڵ كۆمەڵێك خەڵكدا ڕۆیشتە لای هاوەڵی بەڕێز ئەنەسی كوڕی مالیك الله لێی ڕازی بێت وسكاڵای حاڵی خۆیان بەدەست زوڵمی حەججاجی كوڕی یوسفی سەقەفی بردە لای، ئەمەش لە كاتێكدا بوو خودی ئەنەس تووشی زوڵم و سووكایەتی بوو بوو لەلایەن حەججاجەوە.
كاتێك ئەنەس گوێی لە سكاڵای حاڵیان گرت و زانی ئەوان توانای ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو زاڵمەیان نییە، داوای لێكردن ئارام بگرن وبەڵگە وپاڵپشتی ئەو ئامۆژگاریەشی بە فەرمودەیەكی رسول الله صلی الله علیه وسلم هێناوە كە فەرموویەتی هەموو سەردەمێكتان بەسەردا بێت ئەوەی دواتری لەوە خراپتر د ەبێت:
أتَينا أنَسَ بنَ مالِكٍ، فشَكَونا إليه ما نَلقى مِنَ الحَجَّاجِ، فقال: اصبِروا؛ فإنَّه لا يَأتي علَيكُم زَمانٌ إلَّا الذي بَعدَه شَرٌّ منه، حتَّى تَلقَوا رَبَّكُم. سَمِعتُه مِن نَبيِّكُم صلَّى اللهُ عليه وسلَّم.
خراپی ئەم سەردەمەی ئێستای خۆمان بە تایبەتی لە كوردستاندا، لە ڕووی نالەباری حاڵی موسوڵمانان و پرسی دینداری و جەهل و نەشارەزاییان لە بابەتەكانی تەوحید و ئیمان ، كە سەدان جار لە هەموو سەردەمێكی پێش ئێستا خراپترە، هەموو ئەوانە بەڵگەیە لەسەر غەریبی ئیسلام ودووركەوتنەوەی موسوڵمانان لە دینی حەق ودەركەوتنی نیشانە بچووكەكانی قیامەت كە هەمووی بە ڕاشكاوی لە فەرموودە سەحیحەكاندا ئاماژەیان پێ كراوە.
إحسان برهان الدین
10 ذو القعدة 1447
2023-10-28
2023-10-28
2023-10-28
2023-05-04
2023-10-28
2023-10-28
2023-10-28
2021-10-18