ناوی (علي أحمد سعید)ه و له دایكبووی ساڵی 19300ز له سوریا ، هاوسه‌ره‌كه‌ی ناوی (خالدة سعید) ه كه‌له‌سه‌ر هه‌مان ڕێبازی مێرده‌كه‌یه‌تی وبه چالاكوانێكی دژ به ئیسلام ناسراوه! ئه‌دۆنیس له‌ساڵی 1973ز بڕوانامه‌ی دوكتۆرای له ئه‌ده‌ب به‌ده‌ستهێناوه ،نامه‌ی دكتۆراكه‌ی ( الثابت والمتحول) جه‌نگێكیی ڕاگه‌یه‌نراو بوو له دژی ئیسلام و زمانی عه‌ره‌بی به ڕاشكاوی ، ئه‌دۆنیس به مامۆستا‌و پێشه‌نگی حه‌داسییه‌كان ده‌ژمێردرێت ، به‌ڵكو به مامۆستای یه‌كه‌میان داده‌نرێت ، ده‌ڵێت: ((..اكره الناس كلهم اكره الله و الحياة أي شي‌ء يخافه من تخطاهم و مات..)) هه‌روه‌ها وتوویه‌تی: (.. مات إله كان من هناك يهبـط من جمجمة السما‌ء..) تۆمه‌تباره به‌وه‌ی كه به‌رهه‌می كه‌سانی تری داوه‌ته پاڵی خۆی و دزیوێتی ،به هۆی هه‌ڵوێسته‌كانی له دژی ئیسلام ڕێزی زۆری لێ ده‌گیردرێت له لای سه‌رانی حه‌داسی و عه‌لمانیه‌ت له جیهاندا وچه‌ندین خه‌ڵاتی نێو ده‌وڵه‌تی پێ به‌خشراوه، له كتێبه‌كانیدا و به تایبه‌ت له (الثابت والمتحول) ستایشی هه‌موو كه‌سایه‌تییه مێژوویه‌كانی كردووه كه خاوه‌نی هه‌ر هه‌ڵوێستێك بن له دژی ئیسلام و به زانا وڕوناكبیر ژماردوونی