العربیة
/بیانناسە/
زنجیرەی بیانناسە ٦٩- أبو طالب
: 323
2018-04-08
أبو طالب نازناوه‌ بۆ: (عبد مناف بن عبد المطلب بن هاشم بن عبد مناف بن قصي بن كلاب بن مرة بن كعب بن لؤي بن غالب بن فهر بن مالك بن النضر بن كنانة بن خزيمة بن مدركة بن إلياس بن مضر بن نزار بن معد بن عدنان.)، مامى پێغه‌مبه‌ره‌ صلى الله عليه وسلم و باوكى عه‌لى يه‌ ره‌زاى خواى لێبێت كه‌ چواره‌م خه‌ليفه‌ى ڕاشيدين بووه‌. له‌ ساڵى 540ز له‌ مه‌ككه‌ له‌ دايكبووه‌و، له‌ ساڵى 619ز وه‌فاتى كردووه‌.   له‌ نێو كوڕه‌كانى (عبد المطلب) دا كه‌ يه‌كێك بوو له‌ سه‌ران و ناودارانى قوره‌يش له‌سه‌رده‌مى جاهيلى دا، (أبو طالب) تاكه‌ براى (عبد الله)ى باوكى پێغه‌مبه‌ر بووه‌ صلى الله عليه وسلم كه‌ له‌يه‌ك دايك و باوك بوون، له‌ پاش مردنى عه‌بدوڵڵاى باوكى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم، عبد المطلب پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم ده‌گرێته‌ خۆى وبه‌ خێوى ده‌كات، له‌ پاش مردنى ئه‌ويش وه‌سيت بۆ بۆ ئه‌بو تاليبى كوڕى ده‌كات بيگرێته‌ خۆى و وه‌كو مناڵه‌كانى خۆى به‌ خێوى بكات.   (أبوطالب) باوكى ئه‌م كوڕو كچانه‌ بوه‌: طالب بن أبي طالب، عقيل بن أبي طالب ، جعفر بن أبي طالب ، علي بن أبي طالب ، فاختة بنت أبي طالب (أم هاني) جمانة بنت أبي طالب. خێزانيشى ناوى (فاطمة بنت أسد بن هاشم) كه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاى ئيسلامه‌وه‌ موسوڵمان بوو، كاتێكيش وه‌فاتى كرد پێغه‌مبه‌ر صلى لله عليه وسلم نوێژى له‌سه‌ر كرد.   (أبو طالب) نه‌ك هه‌ر جياوازى نه‌ده‌كرد له‌ نێوان پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم و كوڕه‌كانى خۆى ، به‌ڵكو سه‌ره‌ڕاى ده‌ست كورتيشى فه‌زڵى ده‌داوه‌ سه‌ر مناڵه‌كانى خۆيدا و له‌وان زياتر بايه‌خ و گرنگى پي ده‌دا و زۆريشى خۆشده‌ويست.   كاتێك پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ئيسلامى ڕاگه‌ياند ، ئه‌بو تاليب له‌سه‌ر دينى بت په‌رستى خۆى مايه‌وه‌و موسوڵمان نه‌بوو، به‌ڵام پشتى برازاكه‌ى خۆى به‌رنه‌داو به‌ هه‌موو توانايه‌كى ده‌يپاراست و داكۆكى لێ ده‌كرد و ڕێگه‌ى نه‌ده‌دا ده‌ستدرێژى بكرێته‌ سه‌ر، سه‌رانى قوره‌يش هه‌وڵى زۆريان له‌ گه‌ل ئه‌بو تاليب دا كه‌ ڕێگر نه‌بێت له‌وه‌ى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم بكوژن، ته‌نانه‌ت جارێكيان كوڕێكى گه‌نجى جوانيان بۆ هێنا، وتيان ئه‌م كوڕه‌ت پێ ده‌ده‌ين خزمه‌تت بكات وه‌كو كوڕى خۆت و تۆش (محمد) مان پێ بده‌ بيكوژين، چونكه‌ دوژمنى دينى هه‌ردوولامانه‌، ئه‌ويش وتى: (بئس ما تسومونني، تعطوني ابنكم أربيه لكم وأعطيكم ابني تقتلونه؟) واته‌: نابه‌جێتان كرد، كورى خۆتانم پێ ده‌ده‌ن بۆتان به‌خێو بكه‌م و كوڕه‌كه‌ى خۆمتان پێبده‌م بيكوژن. كاتێك بێباوه‌ڕانى قوره‌يش بڕيارى دابڕانياندا له‌ گه‌ل موسوڵمانان و بۆ ماوه‌ى سێ ساڵ ئابڵۆقه‌ى ئابوورييان خسته‌سه‌ريان و كڕين و فرۆشتن و ژن و ژنخوازييان له‌گه‌ل ڕاگرتن و برسيان كردن، له‌ و جێگه‌ى كه‌ دواتر به‌ (شعب أبي طالب) ناسرا، ئه‌بو تاليب و خزمه‌كانى له‌ تيه‌ى هاشم له‌ گه‌ل موسوڵماناندا بوون له‌و ناخۆشيى وبرسێتييه‌ى تێيدا بوون به‌شدار بوون، تاكو دواى سێ ساڵ به‌و شێوه‌ى كه‌ له‌ سيره‌دا باسكراوه‌ كۆتايى پێ هێنرا. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر جێگير بووبێت له‌ ڕووى سه‌نه‌ده‌وه‌ (ابن اسحاق) ده‌گێڕێته‌وه‌ كاتێك كافره‌كانى قوڕه‌يش داوايان له‌ ئه‌بو تاليب ده‌كرد پيغه‌مبه‌ريان صلى الله عليه وسلم ته‌سليم بكات، ده‌يوت: والله لـن يصلـوا إليك بجمعهم *** حتى أوسد في التراب دفينـا فاصدع بأمرك ما عليك غضاضة *** وأبشر وقُر بذاك منك عيونـا واته‌: سوێند به‌ خوا ئه‌وان به‌ هه‌موو كۆمه‌ڵ و توانايانه‌وه‌ ناتوانن پێت بگه‌ن و زيانت پي بگه‌يه‌نن ، مه‌گه‌ر من مردبم و له‌ ژێر خاكدا شاردرابيتمه‌وه‌، بۆيه‌ بڕۆ به‌ بێ هيچ ترس و شه‌رمێك دينى خۆت ڕابگه‌يه‌نه‌ به‌ ئاسووده‌يىى.   هه‌روه‌ها ده‌گێڕنه‌وه‌ أبو طالب له‌ خۆشه‌ويستى پێغه‌مبه‌ردا صلى الله عليه وسلم به‌ هۆنراوه‌ وتوويه‌تى: وأبيض يُسْتَسْقَى الغمام بوجهه *** ثمال اليتامى عصمة للأرامل يلوذ به الهُلاك من آل هاشم *** فهم عنده في نعمة وفواضل له‌م هۆنراوه‌يه‌ش خۆشه‌ويستى زۆرى أبو طالب بۆ موحه‌ممه‌دى برازاى درودوسه‌لامى خواى لێبێت ده‌رده‌كه‌وێت، (ابن كثير ) له‌ البداية والنهاية( 3/57 ).ئه‌م شيعره‌ى له‌ شيعرى (معلقات) يه‌لاوه‌ تۆكمه‌و به‌ هێزتر بووه‌.   (أبو طالب) سه‌ره‌ڕاى داكۆكى كردنى له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم، له‌ سه‌ر دينى بت په‌رستى مايه‌وه‌و موسوڵمان نه‌بوو، له‌و ماوه‌ى كه‌ موسوڵمانان له‌ ژێر سزاو ئابڵۆقه‌ى ئابوريدا بوون و به‌هۆى نه‌خۆشكه‌وتنه‌وه‌ ( أبو طالب) له‌وێ وه‌فاتى كرد، مردنه‌كه‌شى ئازار و خه‌فه‌تى زۆرى به‌ پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم گه‌ياند و، ته‌نانه‌ت ئه‌و ساڵه‌ى كه‌ أبو طالب و خه‌ديجه‌ى تێدا وه‌فاتيان كرد ڕه‌زاى خواى لێبێت به‌ (عام الحزن) ناونرا. چونكه‌ ئه‌و دوو كه‌سه‌ دوو پشتيوانى گه‌وره‌ بوون بۆ پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم و به‌ نه‌مانى أبو طالب بێباوه‌ڕان جۆره‌ها ئازاريان به‌ پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌گه‌ياندا و سووكايه‌تييان پێ ده‌كرد.   پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم چووه‌ لاى (أبو طالب) له‌ كاتى سه‌ره‌مه‌رگيدا و داواى لێكرد شايه‌تمان بهێنێت، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌بو جه‌هل و (عبد الله بن أبي أمية) له‌ لاى سه‌رى بوون له‌و كاته‌دا و هانيان ده‌دا واز له‌ دينى باوباپيرانى نه‌هێنێت، ئه‌و - سه‌ره‌ڕاى هه‌وڵه‌كانى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم - له‌سه‌ر دينى بت په‌رستى مايه‌وه‌و ڕازى نه‌بوو شايه‌تمان بهێنێت، پاساويشى ئه‌وه‌ بوو نه‌وه‌ك بوترێت ئه‌بوو طالب له‌ ترسى مه‌رگدا موسوڵمان بووه‌، ئه‌گينا - وه‌كو له‌ هه‌ندێ ڕيوايه‌تدا هاتووه‌ أبو طالب ئاماده‌ بوو له‌به‌ر دڵخۆشى برازاكه‌ى موسوڵمان بيت - به‌ڵام سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رمووى : ده‌بێت هه‌ر داواى لێخۆشبوونى بۆ بكه‌م مه‌گه‌ر خواى گه‌وره‌ ئه‌و كاره‌م لێ قه‌ده‌غه‌ بكات، ئيتر ئه‌وه‌ بوو ئه‌و ئايه‌ته‌ دابه‌زى: {مَا كَانَ لِلنَّبِيِّ وَالَّذِينَ آمَنُوا أَنْ يَسْتَغْفِرُوا لِلْمُشْرِكِينَ وَلَوْ كَانُوا أُوْلِي قُرْبَى مِنْ بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمْ أَنَّهُمْ أَصْحَابُ الْجَحِيمِ} هه‌روه‌ها ئايه‌تى: {إِنَّكَ لَا تَهْدِي مَنْ أَحْبَبْتَ}.   ئه‌هلى سوننه‌ت يه‌كده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى (أبو طالب) به‌ بێباوه‌ڕى مردووه‌و له‌ دۆزه‌خدايه‌، زۆر به‌ڵگه‌ش له‌و باره‌وه‌ ده‌هێننه‌وه‌ ، له‌وانه‌ ئه‌و فه‌رمووده‌ى له‌ بوخارى و موسليمدا هاتووه‌، كاتێك (العباس بن عبد المطلب )به‌ پێغه‌مبه‌رى خواى وت چيت بۆ مامت كرد ئه‌و ئه‌وه‌نده‌ به‌رگرى لێده‌كردى: ئه‌ويش فه‌رمووى: ئه‌و له‌ گۆماوێكى ئاگرى بچوكدايه‌، ئه‌گه‌ر منيش نه‌بوايه‌م له‌ چينى خواره‌ى دۆزه‌خدا ده‌بوو. (قلت للنبي صلى لله عليه وسلم ما أغنيت عن عمك، فإنه كان يحوطك ويغضب لك قال: هو في ضحضاح من نار، ولولا أنا لكان في الدرك الأسفل من النار)   كه‌سانێك كه‌ ناكۆكى يان گومانيان له‌ بێباوه‌ڕى وموشريكى (أبو طالب) هه‌بێت، هه‌ندێكن له‌ سۆفى و ئه‌شعه‌رييه‌كان، بێگومان شيعه‌كانيش له‌به‌ر عه‌لى ڕه‌زاى خواى لێبێت ئه‌بو تاليب به‌ گه‌وره‌ترين ئيماندارى ده‌زانن و ده‌ڵێن ئه‌هلى سوننه‌ت له‌به‌ر خراپى هه‌ڵوێستيان له‌ عه‌لى باوكيشيان كافر كردووه‌!   (أحمد بن زينى ده‌حلان) كه‌ دياترين كه‌سايه‌تى بوو له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى بانگه‌وازى شێخ (محمد بن عبدالوهاب) كه‌ سۆفييه‌كى ناسراوه‌و له‌سه‌رده‌مى خۆيدا له‌و ده‌مه‌ى موفتى مه‌ككه‌ بووه‌، كتێبێكى نووسيوه‌ به‌ ناونيشانى: (أسمى المطالب في نجاة ابي طالب) كه‌ تێيدا موخاله‌فه‌ى ئيجماعى ئوممه‌ت و هه‌موو ئه‌و فه‌رمووده‌ سه‌حيحانه‌ ده‌كات كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن (ابو طالب) له‌ سه‌ر بيروباوه‌رى بتپه‌رستى مردووه‌. كۆمه‌ڵێك زاناى تر كتێبى له‌و شێوه‌يان نووسيوه‌ كه‌ هه‌موويان يان سۆفى يان شيعه‌ن، له‌وانه‌: كتێبى ( بغية الطالب لإيمان أبي طالب وحسن خاتمته) كه‌ له‌ لايه‌ن (محمد بن رسول البرزنجي) نووسراوه‌. له‌ هاوچه‌رخه‌كانيش (حسن بن علي السقاف) كه‌ به‌شێكى زۆرى له‌ ژيانى بۆ دژايه‌تى محمد ناصر الدين الألبانى ته‌رخان كردووه‌، له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ داكۆكى زۆى كردووه‌. شيعه‌كان و سۆفييه‌كان زۆر به‌ڵگه‌يان باسكردووه‌ كه‌ ڕێگره‌ له‌وه‌ى (ابو طالب) كافر بكرێت، له‌ ديارترينيان ئه‌وه‌يه‌ چۆن (ابو طالب) كافر بووه‌و به‌رگريشى له‌ پێغه‌مبه‌رى ئيسلام كردووه‌؟ چۆن كافر بووه‌و ساڵى مردنى به‌ ساڵى غه‌م په‌ژره‌ دانراوه‌؟ و هه‌ندێ پرسارو گومتنى ترى له‌و شێوه‌.   ئه‌هلى سوننه‌ش به‌ تێرو ته‌سه‌ل به‌رپه‌رچى ئه‌و گومانانه‌يان داوه‌ته‌وه‌، به‌ كورتيش ئه‌وه‌يان خستووه‌ته‌ ڕوو كه‌ به‌رگريكردنى ئه‌بو تاليب له‌ پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم به‌ پاڵنه‌رى خزمايه‌تى و عه‌شره‌تايه‌تى بووه‌ نه‌ك به‌رگرى له‌ دينى خوا كردبێت، ئينجا ئه‌بو تاليب ته‌نها كه‌س نه‌بووه‌ به‌رگرى له‌ كه‌سايه‌تى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم كردبێت ، به‌ڵكو كه‌سانى تريش له‌ بێباوه‌ڕان به‌ پالنه‌رى جيا جيا ئه‌و كاره‌يان كردووه‌، وه‌كو: " المطعم بن عدي " و " هشام بن عمر " و " زهير بن أبي أمية المخزومي " و "أبو البختري بن هشام "، ته‌نانه‌ت نه‌جاشى پاشاى حه‌به‌شه‌ پێش موسوڵمان بوونى هه‌مان ئه‌و كاره‌ى كردووه‌و، له‌ ڕوانگه‌ى به‌رگرى كردن له‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ هانايان بۆ هێناوه‌. بۆ نووسينى ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ چه‌ند سه‌رچاوه‌يه‌كى سيره‌ وه‌كو سيرة ابن هشام و كتێبى تر گه‌ڕاومه‌ته‌وه‌. هه‌ر وه‌ها له‌ چه‌ند سايتێكيش سوودم بينيوه‌. إحسان برهان الدين 2017-4-19 سلێمانى