جارێكیان كه‌سێك پرسیارێكی لێ كردم و منیش به‌ده‌ر له قه‌ناعه‌ت و بۆچوونی خۆم ده‌رباره‌ی پرسیاره‌كه‌ی به‌ڵام نه‌مزانی یان نه‌متوانی وه‌ڵامی بده‌مه‌وه ، پرسیاره‌كه‌ی ئه‌مه بوو: كه ده‌وه‌ترێت كورد له‌سه‌رده‌می ماده‌كانه‌وه خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی خۆی بووه و له درێژایی سه‌ده‌كانیشدا دواتر قه‌واره‌و و ده‌سه‌ڵاتی هه‌بووه ، بۆچی هیچ شوێنه‌وارێكی ئه‌و ده‌وڵه‌ت و قه‌وارانه دیارنه‌ماوه ؟ نه پاشماوه‌ی ته‌لارو كۆشك ، نه سنور‌و ده‌روازه‌ی شار‌و قه‌ڵای به‌رگری ، نه دراو و نووسین و پاشماوه‌یه‌كی مێژوویی وه كو ده‌وڵه‌ته‌كانی تری دونیا له فارس و صین و یۆنان ، ئه‌ڵبه‌ت ئه‌و كه‌سه‌ی پرسیاری كرد وا دیار بوو مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه كورد هه‌میشه به‌شێك بووه له ده‌وڵه‌تی فارس و له بنچینه‌شدا فارس و كورد هه‌ر یه‌ك نه‌ته‌وه‌ن، نه‌ك دوو نه‌ته‌وه‌و دوو ڕه‌گه‌زی جیاواز ، ئه‌مه بۆچوون وپرسیاری ئه‌و بوو ، منیش سه‌ره‌ڕای هه‌ندێ شاره‌زاییم له مێژوودا نه‌متوانی به به‌ڵگه‌وه وه‌ڵامی بده‌مه‌وه ، بۆیه دواتر پرسیارم له پسپۆڕێكی به‌شی مێژوویش كرد.. فما أشفی غلیلاً.
إحسان برهان ا‌لدین 2016-3-25 سلێمانی