العربیة
/كتێب و سه‌رچاوه‌كان/
زنجیرەی کتێب و سەرچاوەکان ٢٧- العقيدة الواسطية
: 590
2018-04-09
مه‌تنێكه‌ له‌ بوارى عه‌قيده‌و بيروباوه‌ڕ له‌ نووسينى شيخ الإسلام ابن تيمية، هه‌ر خۆيشى به‌م ناونيشانه‌ ئاماژه‌ى پێكردووه‌ له‌ مجموع الفتاوى (3/164)، هه‌ندێكيش پێيان وايه‌ ناونيشانى بريتييه‌ له‌:«اعتقاد الفرقة الناجية» ، چونكه‌ دانه‌ر له‌سه‌ره‌تاكه‌يدا فه‌رموويه‌تى: "هذا اعتقاد الفرقة الناجية المنصورة إلى قيام الساعة". الواسطية.. باس له‌ بنه‌ماكانى ئه‌هلى سوننه‌ت ده‌كات، له‌ ڕووى كردار و گوفتار و ڕه‌وشته‌وه‌. دانه‌ر به‌ شێوه‌يه‌كى ڕوون و ئاشكرا باس له‌ پرسه‌كانى عه‌قيده‌ ده‌كات، له‌ باسه‌كانيشى جه‌خت له‌سه‌ر كيتاب و سوننه‌ت ده‌كاته‌وه‌، دوور له‌و وشه‌و زاراوانه‌ى كه‌ له‌ بابه‌تى عه‌قيده‌دا داهێنراوه‌. ابن تيمية ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت كه‌ داواى لێكرا ئه‌م كتێبه‌ بنووسێت له‌ يه‌ك ڕۆژدا له‌ ڕۆژه‌كانى ساڵى (698ك) له‌ پاش نوێژى عه‌سر ئه‌م كتێبه‌ى نووسى.   پرسه‌كانى العقيدة الواسطية به‌ شێوه‌يه‌كى گشتى بريتين له‌: 1- ڕوونكردنه‌وه‌ى پايه‌كانى ئيسلام. 2- ڕێڕه‌وى ئه‌هلى سوننه‌ت له‌ مه‌سه‌له‌ى ناووسيفه‌ته‌كانى خواى گه‌وره‌. 3- په‌يوه‌ندى سوننه‌ت به‌ قورئانه‌وه‌. 4- پێگه‌ى ئه‌هلى سوننه‌ت له‌ نێو فيرقه‌ و تاقمه‌كانى تر. 5- تێگه‌يشتن و ڕێنوێنى سه‌له‌ف بۆ پرسى ئه‌سمائو سيفات. 6- باوه‌ڕ به‌و كتێبانه‌ى خواى گه‌وره‌ دايبه‌زاندوون و باسى ئه‌وه‌ى كه‌ قورئان كه‌لامى خوايه‌. 7- باوه‌ڕ به‌ ڕۆژى دوايى. 8- قه‌ده‌رو و پايه‌كانى و، به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى نه‌يارانى. 9- ڕاستى ئيمان له‌ لاى ئه‌هلى سوننه‌ت چييه‌و ،حوكمى ئه‌نجامده‌رى تاوانى گه‌وره‌ چييه‌. 10- هاوه‌ڵان و ئه‌ركى موسوڵمانان به‌رانبه‌ر ئه‌وان. 11- ڕێڕه‌وى ئه‌هلى سوننه‌ت له‌ پرسى كه‌راماتى ئه‌ولياكان. 12- ئه‌ده‌به‌كانى ئه‌هلى سوننه‌ت ونشانه‌كانيان. 13- ته‌واوكه‌ره‌كانى عه‌قيده‌ له‌ ڕه‌وشتى جوان و كرده‌وه‌ى باش. عه‌قيده‌ى الواسطية پوخته‌ترين كتێبى بيروباوه‌ره‌ كه‌ عه‌قيده‌ى ئه‌هلى سونه‌ت ڕوونبكاته‌وه‌، به‌ بڕگه‌ى ئاسان و واتاى ورد و ده‌ربڕينى ئاسان نووسراوه‌. هۆكارى نووسينى ئه‌و عه‌قيده‌يه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ هه‌ندێ له‌ دادوه‌ره‌كانى واسط به‌ هۆى جه‌هلى خه‌ڵكييه‌وه‌ به‌ بنه‌ماكانى بيروباوه‌ڕ داوايان له‌ ابن تيمية كردبوو كه‌ كتێبێكى پوخته‌ بنووسێت و ئه‌وه‌يش ئه‌وه‌ى نووسى. ئه‌م كتێبه‌ جێگاى گرنگى پێدان بووه‌ له‌ لايه‌ن زانايانه‌وه‌، به‌ تايبه‌تى زانايانى سعوديه‌ زۆرێك له‌ ناوداره‌كانيان وه‌كو عبد الرحمن بن ناصر السعدي و محمد بن إبراهيم آل الشيخ وعبدالله بن جبرينو محمد صالح العثيمين شه‌رحيان كردووه‌..شه‌رحێكى ئاسان و ڕوونى شێخ محمد خليل الهراس يش هه‌يه‌ له‌سه‌ر الواسطية زۆر به‌ سووده‌..شه‌رحى تۆماركراويشى به‌ ده‌نگ زۆر له‌سه‌ر هه‌يه‌ وه‌كو شه‌رحى سليمان بن ناصر العلوان، صالح بن فوزان الفوزان، عبد الرحيم السلمي، عبد الكريم بن عبد الله الخضير، محمد بن أمان الجامي، وحيد بن عبد السلام بالي... هه‌ندێ له‌ شاره‌زايان بۆ باش سوود مه‌ند بوونى فێرخوازى زانست له‌و كتێبه‌ به‌ باشيان زانيوه‌: -يه‌كه‌م جا فێرخوازى زانست مه‌تنه‌كه‌ بخوێنێته‌وه‌. - دواى ئه‌وه‌ گوێ له‌ شه‌رحێكى صوت بگرێت بۆ نموونه‌ شه‌رحه‌كه‌ى ابن عثيمين. - دواى ئه‌وه‌ش كتێبێكى شه‌رحى له‌سه‌ر بخوێنێت وه‌كو شه‌رحه‌كه‌ى فۆزان يان ابن عثيمين. ابن رجب (ت 795) ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت ده‌رباره‌ى « العقيدة الواسطية » له‌ كتێبى « التنبيهات اللطيفة » (ص13): فه‌رموويه‌تى:« جمعت على اختصارها ووضوحها جميع ما يجب اعتقاده من أصول الإيمان وعقائده الصحيحة » واته‌: سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه‌ كورت و پوخته‌ به‌ڵام الواسطية هه‌موو بنه‌ماكانى ئيمان و بيروباوه‌ڕى درووستى له‌ خۆ گرتووه‌. هه‌روه‌ها (اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء) (2/165) ده‌رباره‌ى ئه‌م كتێبه‌ وتوويانه‌: « العقيدة الواسطية » فهو كتاب جليل مشتمل على بيان عقيدة أهل السنة والجماعة بالأدلة من الكتاب والسنة، فنوصيك باعتقاد ما فيه والدعوة إلى ذلك ». واته‌: ڕاسپارده‌يان كردووه‌ بخوێنرێته‌وه‌و باوه‌ڕ له‌سه‌ر بنه‌ماى ناوه‌ڕۆكى دابمه‌زرێت. العقيدة الواسطية سه‌ره‌تا له‌ چاپخانه‌ى (المنار) به‌ ڕاستكردنه‌وه‌ى محمد رشيد رضا له‌ ساڵى (1340ك) چاپ كراوه‌. هه‌روه‌ها له‌ دار مصر للطباعة و المطبعة السلفية و جمعية نشر الكتب السلفية و زۆر خانه‌ى بڵاوكردنه‌وه‌و چاپى تر بڵاوكراوه‌ته‌وه‌. به‌ڵام به‌ بۆچوونى هه‌ندێ له‌ شاره‌زايان له‌وانه‌يه‌ چاپى دار أضواء السلف به‌ ته‌حقيقى أحمد شاكر يان أشرف عبدالمقصود باشترين چاپه‌كانى ئه‌و كتێبه‌ بێت.