العربیة
/كتێب و سه‌رچاوه‌كان/
زنجیرەی کتێب و سەرچاوەکان ٤٠- دفاع عن السنة وردّ شُبه المستشرقين والكُتَّاب المعاصرين
: 393
2018-04-10
كتێبێكى زۆر باشه‌ و به‌ به‌هايه‌ له‌ بوارى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى نه‌يارانى سوننه‌ت وئه‌وانه‌ى گومان له‌ ده‌وروبه‌رى سوننه‌ت درووست ده‌كه‌ن.دانه‌رى كتيبه‌كه‌ ناوى (محمد أبو شهبة)يه‌، زانايه‌كى ميسرييه‌، به‌ كۆمه‌ڵێك نووسينى باش خزمه‌تى ئيسلامى كردووه‌، له‌ ساڵى 1914ز له‌ دايكبووه‌و له‌ ساڵى 1983ز وه‌فاتى كردووه‌. كتێبه‌كه‌ له‌ سێ به‌ش پێكهاتووه‌، به‌م شێوه‌ى ده‌يخه‌ينه‌ ڕوو: - به‌شى يه‌كه‌م: (دفاع عن السنة ورد شبهات المستشرقين والكتاب المعاصرين) واته‌: به‌رگريكردن له‌ سوننه‌ت و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى گومانى ڕۆژهه‌ڵاتناس و نووسه‌ره‌ هاوچه‌رخه‌كان. - به‌شى دووه‌م:(بعض الشبه الواردة على السنة قديماً وحديثاً، وردها رداً علمياً صحيحاً) واته‌: هه‌ندێ له‌و گومانانه‌ى له‌ دژى سوننه‌ت درووستكراوه‌ له‌ كۆن و نوێدا. - به‌شى سێيه‌م: (بيان الشبه التي أوردها بعض من ينكر حجية السنة والرد عليها) واته‌: په‌رده‌ هه‌ڵماڵين له‌سه‌ر ئه‌و گومانانه‌ى كه‌ هه‌نديك له‌ دژه‌ سوننه‌ته‌كان ده‌يوروژێنن و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌يان. كه‌ ئه‌م به‌شه‌يان له‌ نووسينى:دكتور/ عبد الغني عبد الخالق ، وه‌كو پاشكۆ خراوه‌ته‌ كۆتايى كتێبه‌كه‌وه‌. نووسه‌ر له‌ جێگه‌يه‌كى كتێبه‌كه‌يدا ده‌ڵێت: (هذا الكتاب الذي يعتبر عصارة ذهني ، وعقلي، وقلبي، وخلاصة عمر طويل في دراسة السنة النبوية المطهرة، والردود على ما يثار حولها من شُبه، وتجنيات وأباطيل، ما يزيد عن ثلث قرن من الزمان-ولله الحمد والمنة) واته‌: ئه‌م كتێبه‌ به‌رهه‌مى ته‌مه‌نێكه‌ كه‌ نووسه‌ر له‌ ئه‌نجامى لێكۆڵينه‌وه‌و لێوردبوونه‌وه‌ى سوننه‌ت نووسيوێتى و ڕه‌ددى گومانه‌كانى داوه‌ته‌وه‌. كتێبێكى پڕ بايه‌خ و به‌ سووده‌، به‌ تايبه‌تى بۆ ئه‌م قۆناغه‌ى كوردستان كه‌ دژه‌ سوننه‌ته‌كان له‌ بێ هه‌ڵوێستى زۆرێك له‌ كه‌سايه‌تى و وتارخوێن و ناوداره ئيسلامييه‌كان له‌ كوردستان سه‌ريان به‌رز كردووه‌ته‌وه‌و گومان له‌ دژى سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم درووست ده‌كه‌ن. كتێبه‌كه‌ چه‌ندين چاپ كراوه‌، له‌وانه‌ چاپى (مكتبة السنة) وچاپى ( البحوث العلمية) و چاپى تر.