العربیة
/سوننەت/
له تەكبیر كردنی جەژندا با شوێنكەوتووی سوننەت بین
: 365
2022-07-25

  له تەكبیر كردنی جەژندا با شوێنكەوتووی سوننەت بین سوننەتە لە دوای بانگی مەغریبی كۆتا ڕۆژی ڕەمەزان تاكو ئیمام دەچێتە سەر مینبەر بۆ وتاری جەژن موسوڵمانان تەكبیر واتە: الله أكبر بكەن، شێوازی تەكبیر كردنەكەش ئەوەیە هەركێ بۆ خۆی ئەو سوننەتە بەجێ بهێنێت و بۆ خۆی بڵێت الله أكبر الله أكبر ألله أكبر یان بە شێوەكانی تر لە تەكبیر كردن. بەڵام تەكبیر كردنی موسوڵمانان لە دوای نوێژە جەماعەتەكان بە شێوەیەكی بەكۆمەڵ و بەیەك دەنگ، یان ێشنوێژ الله أكبر بكات و نوێژخوێنان بەدوایدا بەكۆمەڵ الله أكبر بكەن، ئەوەیان بەڵگەیەكی شەرعی لەسەر نەهاتووە و زۆرێك لە زانایان فەرموویانە بیدعەیە. واتە الله أكبر كردنی موسوڵمان لەگەڵ خۆیدا بە دەنگێكی بیستراویش سوننەتە بەڵام بە شێوەیەكی بەكۆمەڵ لە دوای نوێژەكاندا بیدعەیە چونكە جێگیر نەبووە لەسەردەمی پێغەمبەردا صلی الله علیه و سلم لە دوای نوێژەكاندا بەو شێوە تەكبیر كرابێت، كارێكیش ئەوان نەیانكردبێت باشترە ئێمەیش نەیكەین و لە خۆمانەوە لە دیندا داهێنان نەكەین، چونكە هەموو خێرێك لە شوێنكەوتنی سوننەتدایە و لە بیدعەدا هیچ خێرو چاكەیەك نییە.