/وەڵامی پرسیارەکانتان/
ئایا ڕاسته خه‌ڵكی مه‌دینه به (طلع البدر علینا ) پێشوازیان له پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم كردووه؟
: 329
2022-06-27
#وەڵامی_پرسیارەكانتان: 46
ئایا ڕاسته خه‌ڵكی مه‌دینه به (طلع البدر علینا ) پێشوازیان له پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم كردووه؟
زۆرێك له كتیبه‌كانی سیره ئه‌و ڕووداوه دهگيڕنهوه كه‌وا خه‌ڵكی شاری مه‌دینه به سروودی طلع البدر علینا پێشوازیان له پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم كردووه له كاتی كۆچكردنیدا ، له ڕاستیدا ئه‌و ڕووداوه له‌سه‌ر بنه‌مای فه‌رمووده‌یه‌كی لاواز درووست بووه ، كه پێشه‌وا (البیهقي) له ڕێگه‌ی كه‌سێك ده‌یگێڕێته‌وه به ناوی (ابن عائشة ) كه نه هاوه‌ڵ بووه نه تابیعی نه تابیعی تابیعیش ! فه‌رمووده‌كه لاوازه‌و و (ابن حجر) له فه‌تحدا به فەرموودەیەکی معضل ناوی بردووه و ئه‌لبانی ش له هاوچه‌رخه‌كاندا به هه‌مان شێوه له (سلسلة الأحاديث الضعيفة والموضوعة وأثرها السيء في الأمة ) به‌رگی یه‌كه‌م ، به ژماره‌ی ( 598 ) هێناویتی. بێگومان زۆرێك له زانایانی تر له كۆن و نوێ‌دا ئاماژه‌یان به لاوازی ئه‌و فه‌رمووده كردووه كه گوایه ژن و مناڵ و خه‌ڵكی مه‌دینه به گشتی به‌م سرووده پێشوازییان له پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم و ئه‌بو به‌كری هاوه‌ڵی رضي الله عنه كردووه:
طلع البدر علينا * * * من ثنيات الوداع
وجب الشكر علينا * * * ما دعا لله داع
به‌ڵگه‌یه‌كی عه‌قڵی گرنگیش جگه له لاوازی سه‌نه‌ده‌كه ئه‌وه‌یه له ناو خودی سرووده‌كه ئاماژه‌ی تێدایه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌م ڕووداوه وا نیه كه باس ده‌كرێت ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه . (ثنیات الوداع) وه‌كو ناوچه‌كه ناكه‌وێته سه‌ر ئه‌و ڕێگه‌ی له مه‌ككه‌وه دێته ناو مه‌دینه‌وه ، به‌ڵكو ده‌كه‌وێته لای باكوری مه‌دینه‌وه له‌سه‌ر ڕێگای ته‌بووك و شام ، یه‌عنی هه‌ر بۆ ڕوونكردنه‌وه و نموونه ئه‌گه‌ر پێشوازی له كه‌سێك بكه‌یت له ناو شارى سلێمانییه‌وه كه له ڕێگه‌ی عهربەتهوه هاتبێت و تۆ بچیت بڵێیت یاخوا به خير يێيت له ريگه‌ی تاسڵوجه‌وه!…یه‌كێ له شته سه‌یره‌كانیش ئه‌وه‌یه (أبوحامد الغزالي) ئه‌م ڕووداوه ده‌كاته به‌ڵگه بۆ حه‌رام نه‌بوونی گۆرانی ! لە کاتێکدا ئەو ناوبانگی هەیە ونموونە بووە لە نەشارەزایی فەرموودەدا و بەخۆی دەیوت: بضاعتي في سوق الحديث مزجاة. واتە دانی بە ناشەرزایی خۆی لە زانستی فەرموودەدا ناوە.
إحسان برهان ا‌لدین
2016-9-30 سلێمانی
2018-04-13
2018-04-09
2023-11-22
2024-04-18
2023-11-22
2023-10-28
2024-03-08