العربیة
/القواعد المثلی بە پرسیارو وەڵام/
القواعد_المثلى_بە_پرسیار_و_وەڵام: ( 12)
: 332
2021-10-18
القواعد_المثلى_بە_پرسیار_و_وەڵام: ( 12) پرسیارەكان دەربارەی بنچینەی پێنجەمی سیفاتەكان پرسیار 1/ پێنجەمین بنچینە چییە كە پێویستە سەبارەت بە سیفاتەكانی الله عزوجل بیزانین؟ وەڵام/ ئەو بنچینە بریتییە لەوەی: سیفاتە (ثبوتي) یەكان، واتە ئەو سیفاتانەی كە پێویستە بۆ الله تعالی جێگیرییان بكەین، دەبن بە دو بەشەوە: (ذاتي) واتە: خۆیی، و (فعلي) واتە: كردەیی. پرسیار 2/ سیفاتە (ذاتي) خۆییەكان چین؟ وەڵام/ سیفاتی (ذاتي) بریتییە لەو سیفاتانەی كە الله تعالی لە ئەزەلەوە و هەمیشە ئەو سیفەتانەی هەیە، لەبەر ئەوەش ناونراوە (ذاتي) خۆیی چونكە وابەستەی پەروەردگارە و لێی جیانابیتەوە.   پرسیار3/ سیفاتە (ذاتي) خۆییەكان دەبنە چەند بەشەوە؟ وەڵام/ دەین بە دوو بەشەوە: (ذاتية معنویة) واتە: خۆیی واتایی، و (ذاتیة خبریة) واتە: خۆیی هەواڵی. پرسیار 4/ واتا و پێناسەی سیفاتی (ذاتية معنویة) چییە؟ وەڵام/  بەواتای ئەوە دیت ئاماژە بۆ واتاو مەعنایەك بكات، وەكو (السمع) بیستن، ئەوە سیفەتێكی خۆیی واتاییە. هەروەها ( العلم، القدرة، البصر، العزة، العلو، العظمة). پرسیار 5/ واتا و پێناسەی سیفاتی (ذاتیة خبریة) چییە؟ وەڵام/ ئەم جۆرە سیفەتانە بۆ ئەوە پێیان وتراوە خەبەری لەبەر ئەوەی لە ڕێگەی دەقەكانەوە پێمان گەیشتووە، ناشتوانین ناوی لاوەكی یان هەر تەعبیرێكی تری هاوشێوەی لێ بنێین لەبەر نا شاییستەیی لە ئاستی الله تعالی دا. سیفاتی خەبەری بۆ نموونە وەكو: - الوجه: (وَيَبْقَىٰ وَجْهُ رَبِّكَ ذُو الْجَلَالِ وَالْإِكْرَامِ). -  الیدین: (وَقَالَتِ الْيَهُودُ يَدُ اللَّهِ مَغْلُولَةٌ ۚ غُلَّتْ أَيْدِيهِمْ وَلُعِنُوا بِمَا قَالُوا ۘ بَلْ يَدَاهُ مَبْسُوطَتَانِ يُنْفِقُ كَيْفَ يَشَاءُ ۚ ). - العینین: (وَأَلْقَيْتُ عَلَيْكَ مَحَبَّةً مِّنِّي وَلِتُصْنَعَ عَلَىٰ عَيْنِي ). پرسیار 6/ سیفاتە كردەییەكان (الصفات الفعلية) مەعنای چییە؟ وەڵام/ سیفاتی فیعلی، هەروەها ( الصفات الطارئة) و (الصفات الاختیاریة) شی پێ دەوترێت، واتای ئەوەیە ئەو سیفەتانە پەیوەندی بە ویست و ئیرادەی پەروەردگارەوە هەیە، بیەوێت دەیكات و نەیەوێت نایكات، وەكو (الإستواء) لەسەر عەرش و وەكو (النزول إلی السماء الدنیا) دابەزین بۆ ئاسمانی دونیا. پرسیار 7/ ئایا دەگونجێت سیفەتێك (ذاتي فعلي) بێت، واتە سیفەتێكی خۆیی كردەیی بێت. وەڵام/ بەڵێ دەگونجێت سیفەتێك خۆیی و كردەیی بێت لەیەك كاتدا بەڵام بە دوو ئیعتیبار، وەكو سیفەتی (الكلام) بە ئئیعتیباری ئەسڵ و بنچینەكەی سیفەتێكی زاتی خۆییە، چونكە الله تعالی هەمیشە هەر سیفەتی قسەكردن و كەلامی هەر بووە، بەڵام بە ئیعتیباری قسەی دیاریكراوو تاكەوە، ئەوە لەسەر مەشیئەت و ویستی خۆی ڕادەوەسنتێت، كەی بیەوێت و چۆن بیەوێت بەو شیوە قسە دەكات. تێبینی: 1- ڕەنگە كەسێك بڵێت ئەم دابەشكردنەی سیفاتەكان بەم شێوە پێویستی چییە؟ وەڵامیش ئەوەیە كە ئەمە بۆ بەرانگاربوونەوەی ئەهلی كەلامە بۆ ئەوەی ڕیگەی ڕاست و حەقیان بۆ روون بكرێتەوە، واتە بەزمانی خۆیان وەڵام بدرێنەوە. لەلایەكی تریشەوە ئەم دابەشكردنە مەسەلەیەكی زانستی زاراوەییە بۆ ڕوونكردنەوەو نزیككردنەوەی زنستە لە عەقڵی كەسەكانەوە، زانایانیش فەرموویانە (لا مشاحة في الاصطڵاح). 2- هەموو سیفەتێك پەیوەست بێت بە ویست و ئیرادەی الله تعالی، واتە پەیوەست و پەیوەندیدارە بە حیكمەتی خۆیەوە، جا ئەو حیكمەتە لەوانەیە ئاشكرا بیت بۆ مان و لەوانەشە ئێمە نەتوانین پەی بەو حیكمەتە ببەین، بەڵام ئیمان و باوەڕمان وایە كە الله عزوجل ویستی لەسەر شتێك نابێت بەبێ ئەوەی حیكەمتێكی تێدا بێت،  وەكو خۆی فەرمویەتی: (وَمَا تَشَاءُونَ إِلَّا أَن يَشَاءَ اللَّهُ ۚ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلِيمًا حَكِيمًا) الانسان/30. [caption id="attachment_4548" align="alignnone" width="1536"] {"source_sid":"C8365C0B-CFD4-4EC6-B9C5-D2A6D035B442_1627236876589","uid":"C8365C0B-CFD4-4EC6-B9C5-D2A6D035B442_1624261384126","source":"other","origin":"gallery","sources":["349691371079211","324215042623211"]}[/caption]