زانای گه‌وره‌و فه‌رمووده‌ناسی مه‌زن و كۆكه‌ره‌وه‌ی به‌شێك له فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ، پێشه‌وا موسلیمی كوڕی حه‌ججاجی نیسابوری ، له(206ك) له دایكبووه‌و له (261ك) كۆچی دوایی كردووه ، یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین زانایانی ئه‌هلی سوننه‌ت وجه‌ماعه‌ت ، قوتابی پێشه‌وا بوخاری بووه ، زانایانی سه‌رده‌می خۆی و هه‌موو سه‌رده‌مه‌كانی دوای خۆی دانیان به پێشه‌وایه‌تی ولێهاتوویی و دادگه‌ری ئه‌و ناوه و ستایشی زۆریان كردووه ، هه‌ر له مناڵییه‌وه و له‌ته‌مه‌نی دوانزه ساڵییه‌وه ده‌ستی كردووه به خوێندن و گوێگرتن له فه‌رمووده ، له‌لای زۆرێك له‌زانایانی سه‌رده‌می خۆی خوێندوویه‌تی ، هاوكات كار‌و بازرگانی جل و به‌رگی كردووه و له‌سه‌ری ژیاوه‌و گه‌شتی بۆ زۆر وڵات كردووه له پێناو فێربوونی زانست و كۆكردنه‌وه‌ی فه‌رمووده . كتێبی صه‌حیحی موسلیم به سێیه‌م ڕاستترین كتێب ده‌ژمێردرێت له پاش قورئانی پیرۆز و صه‌حیحی بوخاری ، یه‌كێكه له شه‌ش كتێبه متمانه پێكراوه‌كان له ئیسلامدا ، له پێشه‌كییه‌كی درێژدا پێشه‌وا موسلیم باس له چۆنییه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی فه‌رمووده‌كان ده‌كات وباس له مه‌رجه‌كانی كۆكه‌ره‌وه‌ی فه‌رمووده‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه فه‌رمووده‌یان لێ وه‌رده‌گیردرێت ده‌كات ، ئه‌و كتێبه‌كه‌ی به شێوازێكی فیقهی جوان ڕێكخستووه و وه‌كو پێشه‌وا بوخاری فه‌رمووده‌كانی به‌ش به‌ش نه‌كردووه له‌كتێبه‌كه‌یدا ، زانایان سه‌باره‌ت به ژماره‌ی فه‌رمووده‌كاتی صه‌حیحی موسلیم جیاوازییان هه‌یه ، چونكه هه‌ر یه‌كه‌و له‌سه‌ر بنه‌مایه‌ك ژماردوویه‌تی ، له‌زانا هاوچه‌رخه‌كاندا (مشهور حسن آل سلمان ) پێی وایه ژماره‌ی فه‌رمووده‌كان به‌وه‌ی دووباره بووه‌ته‌وه (5770) فه‌رمووده‌یه، (ابن الصلاح) فه‌رموویه‌تی: «وكتاباهما (البخاري ومسلم) أصح الكتب بعد كتاب الله العزيز». (ابن تيمية) فه‌رموویه‌تی : «فإن الذي اتفق عليه أهل العلم أنه ليس بعد القرآ‌ن كتاب أصح من كتاب البخاري ومسلم» (ابن حجر العسقلاني) فه‌رموویه‌تی: «وكتاباهما (البخاري ومسلم)أصح الكتب بعد كتاب الله العزيز.» (محمد ناصرالدین الألباني) فه‌رموویه‌تی: «والصحيحان هما أصح الكتب بعد كتاب الله تعالى باتفاق علما‌ء المسلمين من المحدثين وغيرهم» صه‌حیحی موسلیم زیاتر له شه‌ست شه‌رحی هه‌یه به زمانی عه‌ره‌بی ، له‌هه‌مووی به‌ناوبانگتر و باشتر وبه‌سوودتر شه‌رحی پێشه‌وا (النووي) یه ،جێگای ئاماژه بۆكردنه زانایانی ئیسلام چه‌ند كتێبێكیان وه‌كو ڕه‌خنه و دۆزینه‌وه‌ی (علل) له‌وكتێبه گرتووه ، له‌وانه‌كتێبی (التتبع) ی پێشه‌وا (الدارقطني) ، به‌ڵام ڕه‌خنه‌كان له بوارێكدا نه‌بووه كاریگه‌ری خراپ بخاته سه‌ر كتێبه‌كه یان گومان له‌سه‌ر ڕاستی زۆربه‌ی زۆری فه‌رمووده‌كانی درووست بكات. إحسان برهان ا‌لدین 2015-4-11 سلێمانی