/وەڵامی پرسیارەکانتان/
حوكمی تەكبیراتی كۆتایی قورئان
: 408
2023-04-26
#وەڵامی_پرسیارەكانتان : 64
حوكمی تەكبیراتی كۆتایی قورئان
پرسیار: لە قرائاتدا.معلومە لای بەڕیزتان کە تکبیرات دەکرێت لە سورەتەکانی کۆتایی جزئی عم ەو فەرمودەكەشی ضعيف ە، حوکمی ئێمە جیە بۆ بەدەست هینانی سەندی قرائات کار بەو فەرمودە دەکەین؟ئایە تاوان بار دەبین؟
وەڵام: فێرخوازانی زانست لە بواری جوان خوێندنەوەی قورئان و قیرائاتدا، یەكێك لەو مەسەلانەی لە كاتی ختم كردنی قورئاندا داوای ئەنجامدانی لێ دەكرێت ئەوەیە، لە سوڕەتی (الضحی ) بەدوا ، لە كۆتایی سوڕەتەكاندا و پێش بەسمەلە كردن، بە شێوازێكی دیاریكراو تەكبیرات بكەن، (واتە پێش بسم الله الرحمن الرحیم جارێك دەڵێن الله أكبر، جارێكی تر دەڵێن الله أكبر ولله الحمد، و هەروەها دەڵێن لا إله إلا الله والله أكبر و لله الحمد و بەو شێوە) ئەوەش لە ڕاستیدا كارێكە پێویستە لە ڕۆشنایی بەڵگەی شەرعیدا بكرێت و لە ڕاستیشدا هیچ بەڵگەیەكی ڕاست ودرووست كە دەبێت فەرموودەیەكی مەرفوع بێت، بوونی نییە، ئەوەشی كە دەدرێتە پاڵ قیرائەتی ابن كثیر و دەوترێت لە (البزي) هاتووە كە ئەو تەكبیراتەی لە پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم گێڕاوەتەوە، ئەوەش هیچ پاڵپشتێكی ڕاست و درووست ، یان سەنەدێكی صحیح ی نییە، فێرخوازی زانست نابێت لەخۆیەوە هیچ بكات تاكو بەڵگەكەی نەزانێت و بە بەڵگەی قورئان و سونەت بەرچاو ڕوون نەبێت. الله تعالی فەرموویەتی: ( قُلْ هَاتُوا بُرْهَانَكُمْ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ ) البقرة:111.
قورئان خوێندن و خەتم كردنی بە پێی قیرائەتێك یان ڕیوایەتێكی جێگیر لەوانەی ئومەت لەسەر وەرگرتنی یەكدەنگن عیبادەتێكە و عیبادەتیش دەبێت لە ڕۆشنایی بەڵگەی شەرعیدا بێت،
بۆیە داوام وایە لە هەموو ئەو بەڕێزانەی مامۆستاكانیان داوای تەكبیریان لێ دەكەن لە كۆتایی سوڕەتی الضحی تاكو كۆتایی قورئانی پیرۆز، داوای بەڵگە لە مامۆستاكانیان بكەن و پێیان بڵێن نەك هەر لە قیرائەتی ابن كثیر دا ئەو تەكبیراتە جێگیر نەبووەو نەسلماوە، بەڵكو بە بەڵگەی سوننەت و لە هەموو قرائاتاكاندا پێچەوانەكەی جێگیر بووە و ئەو تەكبیراتە ئەنجام نەدراوە، بەوەش دەردەكەوێت ئەو مەسەلە ئەسڵی نییە.
شیخ الإسلام ابن تیمیة فەرموویەتی: " والتكبير المأثور عن ابن كثير ليس هو مسنداً عن النبي صلى الله عليه وسلم ، ولم يسنده أحد إلى النبي صلى الله عليه وسلم إلا البزي ، وخالف بذلك سائر من نقله ، فإنهم إنما نقلوه اختياراً ممن هو دون النبي صلى الله عليه وسلم ، وانفرد هو برفعه ، وضعَّفه نقلة أهل العلم بالحديث والرجال من علماء القراءة وعلماء الحديث ، كما ذكر ذلك غير واحد من العلماء " انتهى ." مجموع الفتاوى " ( 17 / 130 ) .
لە هاوچەرخەكانیش شێخ بكر بن عبدالله أبو زید لە كتێبی بدع القراء ئەو تەكبیراتەی بە بیدعە زانیوە و بێگومان مادام فەرموودەیەكی سەحیحی لەسەر نییە بیدعەیە و نەكردنی لە كردنی زۆر باشترە.
شێخی قورئانخوێنان لە المدینة المنورة إبراهیم الاخضر لە كتێبی " تكبير الختم بين القراء والمحدثين " فەرموویەتی دوای ئەوەی مەسەلەی تەكبیراتی كۆتایی قورئانمان خستە ژێر باس و لێكۆڵینەوە، جگە لە ڕیوایەتەكەی (البزي) كە سەنەدەكەی لە ڕاوی لاواز و مەجروح پڕ بوو، هیچ بەڵگەیەكی تری سەحیحمان دەست نەكەوت،
لە ڕاستیدا تاكە بەڵگەیەك بەدەستی ئەوانەوە بێت كە ئەو تەكبیراتانە دەكەن، هەر ئەو ڕیوایەتەیە و ئەویش جێگیر نەبووە و صحیح نییە، بۆیە درووست نییە و كارێكی ناپەسەندە، تەكبیراتێك بكرێت كە پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم و هاوەڵانی نەیان كردووە. ئینجا پێشەوا مجاهد لە كتێبی " السبعة " باسی ئەو تەكبیراتەی كردووە و نە أبو القاسم الهذلي لە كتێبی " الكامل " ئاماژەی پێكردووە، كە ئەوەش مەعنای ئەوەیە بەجێگیر و درووستیان نەزانیوە.
شێخ مصطفی العدوي بەهەمان شێوە، كە ئەو یەكێكە لە فەرموودەناسە شارەزا و بەتواناكانی ئەم سەردەمە، كاتێك پرسیاری ئەو تەكبیرات و تەهیلیلاتەی لە كۆتایی سوڕەتی الضحی لێ دەكرێت، دەڵێت: شارەزای هیچ بەڵگەیەك نیم كە ئەو كارە درووست بێت.
ئەوەشی كە سەیرەو جێگای پرسیارە ئەوەیە ئەوانەی باوەڕیان بەو تەكبیراتە هەیە ئەڵێن ئەگەر بە قیرائەتی ابن كثیر بخوێنرێت تەكبیر بكرێت باشترە ، لە ڕاستیدا ئەو قسە هەڵەیە چونكە ئەگەر تەكبیراتی پاش سوڕەتی الضحی لەو ڕێگەوە صحیح بێت وجێگیر بووبێت ئەوا دەبێت بۆ هەموو قیرائەتەكانی تر سوننەت بێت.
بۆیە سەبارەت بە ئەنجامدانی ئەو تەكبیراتەی لە كۆتایی قورئاندا لە كاتی خەتمەكاندا دەكرێت، بەڵگەو پالپشتێكی شەرعی نییە و نەكرێت باشترە، بەڵام ئەگەر ئەو مامۆستا هەر ڕازی نەبوو خەتمەكە بەبێ ئەو تەكبیراتە ئەنجام بدرێت و قبوڵی نەكرد سەنەدەكەی بەكەسێك بدات ئەگەر ئەو تەكبیراتە نەكات، لەو حاڵەتەدا ئەتوانت بیكەیت و دەستبەرداری ئیجازەكە نەبیت باشە، بەڵام ئەوە بزانیت كە ئەو بابەتە لە سوننەتدا جێگیر نەبووە، ئەگەرچی لەلای زانایانی قرائات پرسێكی جێگیر وكارپێكراوە، هەروەها خۆیشت كە فێرخوازانی قورئان خەتمەیان لەلات خوێند ئەو تەكبیراتەیان پێ مەكە و بەوانیش بڵێ كە بەتەلەبەكانیانی نەكەن، چونكە جێگیر نەبووە و فەرموودەناسان نكۆڵییان لێ كردووە.
الله أعلم
إحسان برهان الدین
28 جمادى الأول 1444
2022-12-22
2024-03-04
2023-11-05
2023-10-30
2024-05-28