/كتێب و سه‌رچاوه‌كان/
زنجیرەی کتێب و سەرچاوەکان ٤٨- ڕۆمانى أولاد حارتنا
: 433
2018-04-11
ڕۆمانى (أولاد حارتنا) - له ڕووى فيكرى و فه‌لسه‌فييه‌وه - يه‌كێكه له خراپترين ڕۆمانه‌كانى نووسه‌رى به‌ناوبانگى ميسرى (نجيب محفوظ ) كه جه‌نگيكى فيكرى تێدا له دژى ئيسلام ڕاگه‌ياندووه، سووكايه‌تييه‌كى ئاشكرا به خواى گه‌وره ده‌كات كه ناوى ناوه جه‌به‌لاوى وهه‌ره‌ها سووكايه‌تى به پێغه‌مبه‌ران ده‌كات و هه‌ريه‌كه له ئه‌وان و كه‌سايه‌تييه‌كانى تر ناوێكى زۆر نزيكى له ناوه ڕه‌سه‌نه‌كه‌ى خۆيان بۆيان داناوه به شێوه‌يه‌كى ئاشكرا، بۆ نموونه: أدهم:آدم، قدري: قابيل، همام: هابيل، قنديل: جبريل، جبل: موسى ، رفاعة: عيسى، قاسم: پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم، قمر: خديجة....
هه‌روه‌ها ناوى إدريس ى به‌رانبه‌ر ناوى إبليس به‌كار هێناوه، سه‌يريش ئه‌وه‌يه زۆر جار له‌سه‌ر زارى ئيبليس هه‌ندێ بێ ئه‌ده‌بى به‌رانبه‌ر خواى گه‌وره ئه‌كات خودى ئيبليس نه‌يكردووه، بۆ نموونه پێش ئه‌وه‌ى جه‌به‌لاوى (كه مه‌به‌ستى خواى گه‌وره‌يه) ئيدريس ده‌ربكات (كه مه‌به‌ستى ئيبليسه) له ماڵه‌كه‌ى و له‌باخه‌كه‌ى ،ئيدريس پيى ده‌ڵێت: ئايا ئافره‌تێك به‌و شێوه توانى يارى به‌عه‌قڵت بكات وبيكه‌يته هاوسه‌رى خۆت (مه‌به‌ستى ئافره‌تێكى ڕه‌ش پێسته كه دايكى ئاده‌مه له ڕۆمانه‌كه)، له كاتێكدا ئيبليس ئه‌و قسه‌ى نه‌كردووه ونجيب محفوظ خۆى بۆى هه‌ڵبه‌ستووه، بۆيه له زۆر جيگه‌ى تر‌ى ڕۆمانه‌كه‌يدا تێبينى ئه‌كرێت له خودى ئيبليس بێ ئه‌ده‌ب تر بووه به‌رانبه‌ر خواى گه‌وره.
ڕۆمانه‌كه بريتييه له 114 به‌ش وه‌كو ژماره‌ى سوڕه‌ته‌كانى قورئانى پيرۆز و، وه‌كو وتم جه‌نگێكى دوور له ئه‌ده‌به به ناو ئه‌ده‌به‌وه له دژى ئيسلام ڕايگه‌ياندووه‌و، سه‌ركه‌وتن و ده‌ره‌نجاميش له كۆتاييدا بۆ كه‌سايه‌تييه‌ك ده‌بيت به ناوى عه‌ره‌فه كه هێمايه بۆ زانستى مادى و باوه‌ڕى به جه‌به‌لاوى نييه‌و ته‌نها باوه‌رى به زانست وداهێنانه، له كۆتاييشدا ڕۆمانه‌كه‌ى به مردنى جه‌به‌لاوى كۆتايى پێ ده‌هێنيت وبه‌سه‌ركه‌وتنى عه‌ره‌فه وه‌كو هێمايه‌ك بۆ شارستانى ڕۆژئاوا ته‌واو ده‌بێت.
ڕۆژئاوايش له نێو هه‌موو ڕۆمانه‌كانى ئه‌و نووسه‌ره هه‌ڵسان به په‌سه‌ندكردنى ڕۆمانى (أولاد حارتنا) - له گه‌ڵ سێ ڕۆمانى تر - بۆ ئه‌وه‌ى گه‌وره ترين خه‌ڵاتى جيهانى له بوارى ئه‌ده‌بدا بۆ بكه‌ن به ديارى و ده‌ستخۆشى ئه‌وان بۆ كارێكى ئه‌ده‌بى، كه تێيدا هه‌موو سنووره‌كانى ئايين و ره‌وشتى به‌رانبه‌ر ئيسلام و موسوڵمانان به‌زاندووه‌و، پێش ئه‌وه‌ى له جيهاندا له‌سه‌ر ئه‌و ڕۆمانه خه‌ڵات بكرێت، له ميسر و له هه‌موو وڵاته عه‌ره‌بييه‌كان، له‌سه‌ر ئاستى ڕه‌سمى و نا ڕه‌سمى به پاڵه‌وانى يه‌كه‌مى ئه‌ده‌بى عه‌ره‌بى ناوزه‌د كرا و،هه‌روه‌ها له ميسر و له وڵاته‌كاندا په‌يكه‌رى بۆ درووستكرا.
ڕۆمانى (أولاد حارتنا) پاش پێنج ساڵ دابڕانى ئه‌ونووسه‌ره له نووسين وله سالى 1957 نووسراوه‌و له ساڵى 1959 له‌سه‌رده‌مى جمال عبدالناصر وبه شێوه‌ى زنجيره‌يه‌ك له ڕۆژنامه‌ى (الاهرام) بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى هه‌رايه‌كى گه‌وره‌ى لێ كه‌وته‌وه ئيتر له ميسر قه‌ده‌غه كرا و ڕێگه نه‌دارا چاپ بكرێت وخۆيشى ئه‌وه‌ى راگه‌ياند كه به‌بێ ڕه‌زامه‌ندى ئه‌زهه‌ر چاپى ناكات، به‌ڵام ئه‌زهه‌ر جگه له هه‌ڵوێستى تاكه كه‌سى هه‌ندي له زانايانى و، به‌هۆى ئه‌وه‌ى له ژێر كاريگه‌رى عبدالناصر بوو - كه زۆر دژايه‌تى ئيسلامى ده‌كرد - هيچ هه‌ڵوێستێكى فه‌رمى تونديان نه‌بوو هاوشێوه‌ى هه‌ڵوێسته‌كانى تريان به‌رانبه‌ر هه‌ندێ كتێب و كه‌سايه‌تى له دژى ئيسلام كه ئه‌نجاميان دابوو، ڕۆمانه‌كه له دار الآداب له ساڵى 1967له به‌يروت چاپ كرا‌و له جيهاندا بڵاو كرايه‌وه‌و وه‌رگێڕدراو بايه‌خى زۆرى پيدرا.
شايه‌نى باسه پاش وه‌رگرتى خه‌ڵاتى نۆبڵ، هه‌ر به هۆى ئه‌و ڕۆمانه‌وه له ساڵى 1995نجيب محفوظ له‌لايه‌ن دوو گه‌نجه‌وه - كه وه‌كو ده‌وترێت ڕۆمانه‌كه‌شيان نه‌خويندبوويه‌وه - هه‌وڵى كوشتنى درا به‌ڵام ڕزگارى بوو نه‌مرد، بۆ ماوه‌يه‌كى زۆريش له نه‌خۆشخانه مايه‌وه ، له‌و ماوه‌يه‌ش له لايه‌ن زۆر كه‌سايه‌تى عه‌لمانى و ئيسلاميش سه‌ردان كرا، هه‌ردوو گه‌نجه‌كه‌ش دواتر له سيداره دران.
شايه‌نى ئاماژه پێكردنه، موسوڵمانان بێ ئاگان له‌وه‌ى دژايه‌تى ئيسلام به شێوه‌يه‌كى گشتى له جيهاندا بووه‌ته مايه‌ى ده‌ستخۆشى و ڕێزلێنان وپيدانى خه‌ڵات..
2024-04-18
2023-04-26
2023-11-22
2023-10-28