العربیة
/هه‌ڵه‌ و بیدعه‌كانی جومعە/
بيدعه‌كانى_جومعه:4 هه‌ندێ له‌ هه‌له‌و سه‌رپێچى نوێژخوێنان له‌ ڕۆژى هه‌ينى
: 216
2024-04-16

 بيدعه‌كانى_جومعه:4 هه‌ندێ له‌ هه‌له‌و سه‌رپێچى نوێژخوێنان له‌ ڕۆژى هه‌ينى

وه‌كو ته‌واوكه‌رى ئه‌م زنجيره‌ى كه‌ بۆ بيدعه‌و هه‌ڵه‌و سه‌رپێچى شه‌رعى موسوڵمانان و وتاربێژان تايبه‌تمان كردووه‌، له‌م به‌شه‌دا چه‌ند هه‌ڵه‌و سه‌رپێچييه‌كى نوێژخوێنان پێكه‌وه‌ باس ئه‌كه‌ين، بێگومان مرج نييه‌ هه‌رچى باسكراوه‌ له‌م به‌شه‌و له‌ زنجيره‌كه‌شدا زاراوه‌ى بيدعه‌ى له‌سه‌ر جێبه‌جێ ببێت، جگه‌ له‌وه‌ى كه‌ دياريكراوه‌و زانايان ناويان ناوه‌ بيدعه‌، به‌ڵام هه‌ڵه‌و سه‌رپێچيش هه‌ر حه‌رامه‌ ئه‌نجامدانى وپێويسته‌ موسوڵمان خۆى لێ به‌دور بگرێت، له‌وانه‌:

1- هه‌ندێ له‌ موسوڵمانان كه‌ خويان نوێژ ئه‌كه‌ن، به‌ڵام ده‌بينى ناچن بۆ نوێژى جومعه‌و كه‌مته‌رخه‌مى ئه‌كه‌ن ، ئه‌وه‌ش ناگونجێت له‌ گه‌ل كه‌سێكى موسوڵمان شه‌عيره‌يه‌كى وا گه‌وره‌ له‌ ده‌ست خۆى بدات كه‌ پێى تاوان بار ئه‌بێت، پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموويه‌تى:(لينتهين أقوام عن ودعهم الجمعات أو ليختمن الله على قلوبهم ثم ليكونن من الغافلين ) رواه مسلم.

2- خۆنه‌شتن و خۆبۆن خۆش نه‌كردن و له‌به‌رنه‌كردنى باشترين جل ، هه‌موو ئه‌وانه‌ هه‌ڵه‌و سه‌رپێچييه‌ ، چونكه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ به‌ فه‌رمووده‌ى صحيح جێگير بوونه‌ وچاكتره‌ موسوڵمان خۆى بشوات وخۆى بۆن خۆش بكات و جوانترين جلى له‌به‌ر بكات پێش ڕۆيشتنى بۆ نوێژى هه‌ينى .

3- هه‌ڵه‌يه‌ نوێژى جومعه‌ وه‌كو عاده‌تێكى لێبێت و نيه‌تى بۆ ئاماده‌ نه‌كه‌يت له‌ كاتى ڕۆيشتن به‌ره‌و نوێژى هه‌ينى. چونكه‌ پيغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم له‌و فه‌رمووده‌ى كه‌ بوخارى ده‌يگێڕێته‌وه‌ فه‌رموويه‌تى: (إنما الأعمال بالنيات وإنما لكل إمرئ مانوى..)

4- ئازاردانى خه‌ڵكى و په‌ڕينه‌وه‌ به‌سه‌رياندا بۆ گه‌يشتن به‌ڕيزه‌ يه‌كه‌مه‌كان له‌ كاتێكدا ئه‌و كه‌سه‌ له‌ نوێژ دواكه‌وتووه‌، مه‌گه‌ر له‌ حاڵه‌تێكدا شوێنى به‌تاڵ له‌ نێو ڕيزه‌كاندا مابێته‌وه‌و نوێژخوێنان به‌ شێوه‌يه‌كى نا ڕێك و پيك دانيشتبن ئه‌وكاته‌ ئاساييه‌ به‌ هێمنى و به‌ بێ ئازاردانى خه‌ڵكى بچيته‌ پێشه‌وه‌، پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم به‌ كه‌سێكى له‌و جۆرى فه‌رموو: (اجلس فقد آذيت وآنيت ) [صحيح الترغيب والترهيب وصحيح ابن ماجه].

5- هه‌ندێ كه‌س به‌ سه‌رپێچى شه‌رعى و كارى حه‌رام خۆيان بۆ نوێژى هه‌ينى ئاماده‌ ده‌كه‌ن بۆ نموونه‌ ڕيشيان پاك ده‌ تاشن له‌ كاتيكدا ڕيش تاشين حه‌رامه‌.

6- ئه‌نجامدانى هه‌ر مامه‌ڵه‌و كرێن و فرۆشتنێك پاش سه‌ركه‌وتنى خه‌تيب بۆ سه‌ر مينبه‌ر تاكو ته‌واو بوونى نوێژ حه‌رامه‌و زۆرێك له‌ موسوڵمانان ئه‌م ڕاستيه‌ نازانن. ئينجا به‌و پييه‌ى كه‌ به‌رده‌م مزگه‌وته‌كان له‌ ڕۆژانى هه‌ينى ده‌بيته‌ بازاڕێك بۆ فرۆشتنى سه‌وزه‌و ميوه‌و كه‌ل و په‌لى تر، پێويسته‌ موسوڵمانان ئه‌وه‌ بزان كه‌ كڕين و فرۆشتن له‌و كاته‌ى خه‌تيب چووه‌ته‌ سه‌ر مينبه‌ر و خوتبه‌ ده‌دا حه‌رامه‌ تاكو ته‌واو بوونى نوێژه‌كه‌، چونكه‌ خواى گه‌وره‌ له‌ سوڕه‌تى الجمعة فه‌رموويه‌تى: يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا نُودِيَ لِلصَّلَاةِ مِن يَوْمِ الْجُمُعَةِ فَاسْعَوْا إِلَىٰ ذِكْرِ اللَّهِ وَذَرُوا الْبَيْعَ ۚ ذَٰلِكُمْ خَيْرٌ لَّكُمْ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ (9) فَإِذَا قُضِيَتِ الصَّلَاةُ فَانتَشِرُوا فِي الْأَرْضِ وَابْتَغُوا مِن فَضْلِ اللَّهِ وَاذْكُرُوا اللَّهَ كَثِيرًا لَّعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ (10).

7- هه‌ڵه‌يه‌ وخيلافى سوننه‌ته‌ هه‌ندێك له‌ گه‌ل هه‌بوونى جێگه‌ ئه‌چن له‌ كۆتايى مزگه‌وته‌كه‌ يان له‌ ده‌ره‌وه‌ى مزگه‌وته‌كه‌ داده‌نيشن، ئه‌سڵ وايه‌ سه‌فه‌كانى پێشه‌وه‌ پڕ بكرێته‌وه‌.

8- هه‌ندێك له‌ نێوان خوتبه‌ى يه‌كه‌م و دووه‌مدا دوو ڕكات نوێژ ئه‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش هه‌له‌يه‌، ئه‌وه‌ پێچه‌وانه‌ى سوننه‌ته‌ و ئه‌و ماوه‌يه‌ كاتى نوێژكردن نييه‌.

9- گوێنه‌گرتن له‌ خوتبه‌و خۆ سه‌رقال كردن به‌ ته‌سبيح و مۆبايل و كليل و هه‌ر شتێكى تر پێچه‌وانه‌ى سوننه‌ته‌ و له‌ پاداشتى نوێژه‌كه‌ كه‌م ئه‌كاته‌وه‌.

10- هه‌ڵساندنى كه‌سێك له‌ جێگه‌كه‌ى خۆى يان ناچاركردنى بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵسێت و تۆ له‌ جێگه‌كه‌ى دانيشيت سه‌رپيچييه‌و خيلافى سوننه‌ته‌، پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموويه‌تى:( لا يقيمن أحدكم أخاه يوم الجمعة، ثم يخالف إلى مقعده فيقعد فيه، ولكن يقول: افسحوا )رواه مسلم.

11- دانيشتن پێش ئه‌وه‌ى دوو ڕكات تحية المسجد بكه‌يت هه‌ڵه‌يه‌ وه‌كو له‌ فه‌رمووده‌يه‌كى صحيح داهاتووه‌:{جاء رجل والنبي صلى الله عليه وسلم يخطب الناس يوم الجمعة، فقال: أصليت يا فلان، قال: لا، قال: قم فاركع ركعتين} .

12- ده‌رچوون بۆ سه‌يران و گوێ نه‌دان به‌وه‌ى كه‌ جومعه‌كه‌ت ئه‌فه‌وتيت گوناهه‌و درووست نييه‌، مه‌گه‌ر ئه‌و جێگه‌ى بۆى ئه‌چيت مزگه‌وتى لێبێت بۆ نوێژى جومعه‌ وجومعه‌كه‌ت نه‌فه‌وتێت.

13- بردنى مناڵى بچووك كه‌ ته‌مه‌نيان له‌ خوار حه‌وت ساڵانه‌وه‌يه‌ چونكه‌ ته‌شويش درووست ده‌كه‌ن و ده‌بنه‌ مايه‌ى ئه‌زێت بۆ ده‌وروبه‌ريان.

14- نوێژكردن له‌ نێوان پايه‌كاندا ( كۆڵه‌كه‌ - دنگه‌ - ستوون ) مه‌گه‌ر مزگه‌وته‌كه‌ زۆر قه‌ره‌باله‌غ بێت و له‌ ڕووى ناچارييه‌وه‌ ئه‌گينا درووست نييه‌ و نه‌هى له‌سه‌ر هاتووه‌.

15- هه‌ندي له‌ نوێژخوێنان يان له‌به‌ر ئه‌وه‌ى شه‌و زۆر دره‌نگ خه‌وتوون، يان له‌به‌ر هه‌رهۆكارێكى تر له‌ كاتى خوتبه‌ى جومعه‌دا خه‌ويان لي ده‌كه‌وێت و جارى هه‌يه‌ پرخه‌شيان دێت، ئه‌مه‌ش نا دروسته‌و ئه‌جرى جومعه‌كه‌ى كه‌م ده‌كاته‌وه‌، پێويسته‌ ئه‌گه‌ر نوێژخوێن هه‌ستى به‌وه‌ كرد خه‌وى ديت هه‌ڵسێت و شوێنه‌كه‌ى بگۆڕێت، وه‌كو له‌ فه‌رمووده‌يه‌كى صحيح دا هاتووه‌: "إذا نعس أحدكم في المسجد يوم الجمعة، فليتحول من مجلسه ذلك إلىغيره" صحيح ابن حبان (رقم 571) صحيح ابن خزيمة (رقم 1819).

16- به‌ هيچ شێوه‌يه‌ك درووست نييه‌ نوێژ خوين پشت له‌ خه‌تيب بكات له‌ كاتى خوتبه‌كه‌يدا، ئه‌هلى عيلم به‌ گشتى به‌مه‌ كاريان كردووه‌، بڕوانه‌: فتح الباري (1/402).

17- ئه‌گه‌ر مه‌شه‌قه‌ت و ماندوويى بۆ نوێژ خوێن درووست نه‌بيت سوننه‌ت وايه‌ به‌ پي و به‌ڕێكردن بچێته‌ مزگه‌وت نه‌ك به‌ سوارى سه‌ياره‌ و هۆكارى تر، چونكه‌ ئه‌وه‌يان پااداشتى زۆرتره‌، له‌ أوس بن أوس الثقفي ڕه‌زاى خواى لێبێت فه‌رموويه‌تى: گوێم له‌ رسول الله بوو صلى الله عليه وسلم ده‌يفه‌رموو: " من غسل يوم الجمعة واغتسل ثم بكر وابتكر ومشى ولم يركب ودنا من الإمام واستمع ولم يلغ كان له بكل خطوة عمل سنة أجر صيامها وقيامها" حديث صحيح رواه أحمد 4\9) وأبو داود رقم 345) والترمذي : (رقم 349), والنسائي: ( 3\95) وابن ماجه: ( 2\293) وابن خزيمة: (1758) وابن حبان: (رقم 2781) والحاكم في المستدرك: (1\381-382) وصححه.

إحسان برهان الدين
2017-7-21 سلێمانى