/ئجازەی قورئان خوێندن/
زنجیره باسی ئیجازه‌ی قورئانخوێندن: (ئه‌ڵقه‌ی دووه‌م) پێناسه‌ی ئیجازه‌ی قورئانی
: 435
2018-04-10
#زنجیره_باسی_ئیجازه‌ی_قورئانخوێندن: ئه‌ڵقه‌ی دووه‌م
پێناسه‌ی ئیجازه‌ی قورئانی
له ڕووی زمانه‌وانییه‌وه : له زمانی عه‌ره‌بیدا ده‌وترێت: (جاز الطریق) واته: ڕێگاكه‌ی بڕی ، یان ده‌وترێت (أجاز رأیه) واته: بۆچوونه‌كه‌ی خۆی تێپه‌ڕاند ، هه‌روه‌ها به واتای خه‌ڵات دێت ، ده‌وترێت: أجاز يُجيزُهُ، إذا أعطاهُ. وه‌كو له فه‌رموده‌كه‌ی بوخاریدا هاتووه: « أَجيزوا الوفد بنحو ما كنتُ أُجيزُهم به ».(بڕوانه: تهذيب اللغة لأبي منصور الأزهري، وتاج العروس للزبيدي).
ئیجازه وه‌كو زاراوه یریتی یه له: (إذن في الرواية لفظًا أو خطًا) مۆڵهتیكه بۆ قورئانخوێندن بهڕیوایهت له ڕێگه‌ی ده‌ربڕین یان نووسین. یان :( شهادة من الشيخ المجيز للطالب المجاز ببلوغ مرتبة معينة في العلم.مثل: الحفظ، الإتقان في الأداء، الأهلية للإقراء). واته: واته شایه‌تییه یان بڕوانامه‌یه‌كه مامۆستای شاره‌زا له قورئانخوێندن ده‌یداته قوتابیه‌كه‌ی كه ئه‌و گه‌یشتووه‌ته پله‌وپایه‌یه‌كی دیاریكراو له زانستی خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆزدا ، وه‌كو: له‌به‌ركردن و كارامه‌یی و لێهاتوویی له خویندنه‌وه‌یدا هه‌روه‌ها توانا‌و ئاماده‌یی بۆ گه‌یاندنی ئه‌و زانسته به فێرخوازانی زانست.بڕوانه: الإجازات القرآنیة/ محمد بن فهد البشر .
له‌م پێناسه‌وه ده‌توانین بزانین كێ شاییسته‌ی ئیجازه‌یه و كێ شاییسته‌ی نییه.
إحسان برهان ا‌لدین
مۆڵه‌تپێدراو له قیرائاتی عه‌شره
2015-12-12 سلێماني
2018-06-24
2022-06-01
2018-04-11
2023-10-28
2018-04-05