العربیة
/كتێب و سه‌رچاوه‌كان/
زنجیرەی کتێب و سەرچاوەکان:56 كتێبی (شمس المعارف الكبری)
: 1140
2018-11-03

 

كتێبی (شمس المعارف الكبری)


به‌ناوبانگترین كتێبه‌ له‌ بواری سیحرو جادودا، به‌ گشتی له‌ ڕێگه‌ی بانگ كردنی جنۆكه‌و به‌ كارهێنانیان وه‌سفه‌كانی دیاری ده‌كات،هه‌روه‌ها له‌ زۆر چاره‌سه‌ره‌كانیدا بۆ نه‌خۆشی و كێشه‌و گرفتدا ئایه‌ت و فه‌رموده‌و و ناوه‌كانی خوای گه‌وره‌و به‌ هێما و هێڵ راكێشان و دابه‌شكردنی وشه‌كانی ئه‌و سوڕه‌تانه‌ی دیاری ده‌كات له‌ نێو چوارگۆشه‌و سێ گۆشه‌ و خشته‌ و به‌ شێوازی تایبه‌ت به‌ كاریان ده‌هێنیت، ئه‌م كتێبه‌ له‌‌ زۆربه‌ی ده‌وڵه‌ته‌ ئیسلامیه‌كان قه‌ده‌غه‌ كراوه‌ ، به‌ڵام هه‌ر چاپیش ده‌كرێت و كۆمه‌ڵه‌ بابه‌تێكیان لێ قرتاندووه‌ ،به‌ گشتی ئه‌وه‌ی ئێستا له‌ بازاردا هه‌یه‌ نوسخه‌ ئه‌سڵیه‌كه‌ نییه‌ و لێی كه‌م كراوه‌ته‌وه‌ به‌ڵام هه‌ر هه‌مووی باسی سیحرو جنۆكه‌و چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی و كێشه‌یه‌ له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌، هه‌موو نووشته‌ نووس و جادوو بازه‌كان پشتی پێ ئه‌به‌ستن له‌ كاره‌كانیاندا ، زۆر قسه‌ی ئه‌فسانه‌ش ده‌رباره‌ی هه‌یه‌ بۆ نموونه‌ ده‌ڵێن هه‌ركه‌سێك ئه‌و كتێبه‌ بخوێنێته‌وه‌و ته‌واوی نه‌كات شێت ئه‌بیت و شتی له‌و جۆره‌.نووسه‌ره‌كه‌ی ناوی أحمد بن علي البوني یه‌ و له‌ ساڵی 622ك وه‌فاتی كردووه‌ و ده‌وترێت یه‌كیك بووه‌ له‌ مامۆستاكانی ئه‌بو یه‌زیدی بوستامی، (حاجي خلیفة) له‌ كتێبی (كشف الظنون عن أسامي الكتب والفنون) ده‌رباره‌ی ئه‌و كتیبه‌ وتوویه‌تی:" والمقصود من هذا الكتاب بذلك السحر وطريقته وأسماء مردة الجن وطرق تحضيرهم. واته‌: مه‌به‌ست له‌و كتیبه‌ شێوازه‌كانی جادوو و ناوی جنۆكه‌ یاخیبوه‌كان و ڕێگاكانی ئاماده‌كردنیان.
زانایان فه‌رموویانه‌: ئه‌م كتیبه‌ خویندنه‌وه‌و چاپ كردن و فرۆشتن و بڵاوكردنه‌وه‌ی حه‌رامه‌ ،چونكه‌ باسه‌كانی ده‌رباره‌ سیحره‌و نووسه‌ره‌كه‌شی ساحیرێكی زۆر شاره‌زاو سۆفیه‌كی گومڕایه‌، ئه‌گه‌رچی به‌ ناوی خوا و سه‌ڵه‌واتدان ده‌ست پێده‌كات و له‌ ناوه‌ڕۆكه‌كه‌شیدا ئایه‌ته‌كانی قورئان به‌ پچراوه‌یی و له‌ جێگای دیاریكراودا له‌ قورئان به‌ كارده‌هێنی.
إحسان برهان الدین
2016-3-26 سلێمانی