/كتێب و سه‌رچاوه‌كان/
زنجیرەی کتێب و سەرچاوەکان ٣- كتێبى المغني
: 592
2018-04-08
ئه‌م كتێبه له بنچينه‌دا له سه‌ر بنه‌ماكانى فيقهى حه‌نبه‌لي نووسراوه، به‌ڵام به گشتى مه‌وسوعه‌يه‌كى فيقهى گه‌وره‌و بێ وينه‌يه، واش ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و كتێبه گه‌وره‌ترين وگرنگترين سه‌رچاوه‌ى فيقهيي بێت له ئيسلام‌دا، زانايان له كۆن و نوێ‌دا زۆر ستايشيان كردووه‌و پشتيان پێ به‌ستووه له فه‌توادان وتێگه‌يشتنى بابه‌ته شه‌رعييه‌كاندا .
نووسه‌ره‌كه‌ى (موفق الدين أبي محمد عبد الله بن أحمد بن محمد بن قدامة المقدسي) له ساڵى 541ك له دايكبووه‌و له 620ك وه‌فاتى كردووه.موغنى له بنچينه‌دا شه‌رحێكه بۆ موخته‌سه‌رى (الخرقي) له فيقهدا،ئه‌م كتيبه ئه‌وه‌نده ورده‌و پڕ نموونه‌و ڕازاوه‌يه به به‌ڵگه و ئه‌گه‌ر و شيكردنه‌وه، ئاسان نييه وه‌سف وستايش بكرێت، كتێبى موغنى ته‌نها شانازى نييه بۆ مه‌زهه‌بى حه‌مبه‌لييه‌كان، به‌ڵكو جێگاى شانازييه بۆ هه‌موو موسوڵمانان ، هيچ زانايه‌ك بێ نياز نييه‌و له موغنى، هيچ كتێبخانه‌يه‌كى ئيسلاميش ته‌واو نابێت به بێ ئه‌و كتێبه، سه‌رچاوه‌يه‌كى هه‌ره گرنگه بۆ هه‌موو زانا‌و موفتييه‌ك.
گرنگى كتێبه‌كه له‌وه‌دايه له باسى بابه‌ته شه‌رعييه‌كاندا وته‌ى هاوه‌ڵان و تابعى و زانا ناوداره‌كان ئه‌هێنێته‌وه و به‌ڵگه‌كانيان دخاته‌ڕوو، كاتێكيش ڕێڕه‌وى ئه‌حمه‌د په‌سه‌ند ده‌كات، ڕێڕه‌وه‌كانى تر ناشكێنيته‌وه‌و باسى به‌ڵگه‌كانى ئه‌وانيش ئه‌كات، له‌ڕاستيدا خوێنه‌رى كتێبى موغنى - وه‌كو زانايه‌ك فه‌رموويه‌تى - به هۆى ئاماژه‌كردنى به‌رده‌وامى بۆ ڕا‌وبۆچوونى زانايان، وه‌كو ئه‌وه‌يه ڕێڕه‌وى هه‌موو زانايانى زانيبێت له ڕێگه‌ى شاره‌زا بوون له‌و كتێبه‌و، به ته‌واوى له شه‌ريعه‌تى ئيسلام تێده‌گات وله لاسايى كردنه‌وه ڕزگارى ده‌بێت وڕێز له زانايان ده‌گرێت و به‌ڵگه‌كانيان شاره‌زا ده‌بيت و، له مه‌سه‌له‌يه‌كى گرنگيش ئاگادار ده‌بێت ئه‌ويش بريتييه له ئيجماع وكۆده‌نگى زانايان.
كتێبه‌كه چاپى زۆرى هه‌يه، ژماره‌ى به‌رگه‌كانيشى به پيى چاپه‌كان جياوازيان هه‌يه، هه‌يه 2 به‌رگى زۆر گه‌وره‌يه و هه‌يه دوانزه به‌رگه و هه‌ندێكيان پانزه به‌رگه به فيهرسته‌كانه‌وه، به‌ڵام به پێى بۆچوونى زاناى به ناوبانگ (عبد الكريم الخضير) چاكترين چاپه‌كانى چاپى دار هجر ه به ته‌حقيقى عبد الله التركي .
شێخ بكر عبد الله أبو زيد ده‌رباره‌ى كتێبى المغني فه‌رموويه‌تى: (أجمع كتاب ألف في المذهب لمذاهب علما‌ء الأمصار، ومسائل الإجماع، وأدلة الخلاف، والوفاق، ومآخذ الأقوال والأحكام، والتتبع لثمرة الخلاف في تكييف الأحكام، فلا يستغني عنه المتفقه، ولا المحدث، ولا الراغب في فقه السلف من الصحابة، والتابعين فمن بعدهم، ولا جرم صار أحد كتب الإسلام، وحرص على تحصيله علما‌ء الأمصار في كافة الأعصار).ڕه‌حمه‌تى خوا له ئيبنو قودامه ، به موغنيه‌كه‌ى كتێبخانه‌ى ئيسلامى بۆ هه‌تا هه‌تايى ده‌وڵه‌مه‌ند كرد.
2023-04-26
2018-04-09
2024-02-06
2022-07-05
2023-11-22
2024-03-08