هه‌ندێ له قورئانییه‌كان ده‌ڵێن: ئاره‌ق حه‌رام نییه! به‌ڵگه‌شیان له‌سه‌ر ئه‌و قسه هه‌یه ، ئه‌وان به‌بێ به‌ڵگه لاناده‌ن با به‌ڵگه‌كه له ماڵی جاڵجاڵۆكه لاوازتر بێت ، ده‌ڵێن خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی:(يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ إِنَّمَا الْخَمْرُ وَالْمَيْسِرُ وَالأَنصَابُ وَالأَزْلاَمُ رِجْسٌ مِّنْ عَمَلِ الشَّيْطَانِ فَاجْتَنِبُوهُ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ) ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له (فاجتنبوه) ئاره‌ق وقومار وئه‌زلام بووایه ده‌بوو (فاجتبوهم )بوایه به كۆ نه‌ك به تاك! ئه‌م قسه‌یه‌ش نوكته نییه و له بڵاوكراوه‌كانیاندا باسیان كردووه ، ئه‌وان باوه‌ڕیان به سوننه‌ت نییه تا به سه‌دان فه‌رمووده‌ی صحیح باسی حه‌رامی عاره‌قیان بۆ بكه‌ین ، باوه‌ڕیشیان به كتێبه‌كانی ته‌فسیر نییه تاكو هه‌واڵه‌ی ده‌یان كتێبی ته‌فسیریان بكه‌ین باس له حه‌رامی عاره‌ق ده‌كات ، باوه‌ڕیان به بۆچوونه‌كانی سه‌له‌ف وزانایان و مێژووناسانیش نییه ، كه‌واته له تێگه‌یشتنی قورئانییه‌كاندا نه‌ك هه‌ر عاره‌ق حه‌ڵاڵه ، به‌ڵكو لیستێكی دوور‌و درێژ له قه‌ده‌غه‌كراوه گه‌وره‌كان به‌لایانه‌وه ڕێگه پێدراوه چونكه له قورئاندا به ڕاشكاوی باس نه‌كراوه ..جا وه‌ره بتوانیت گومانی باش به كه‌سێك ببه‌یت كه پشتگیری قورئانییه‌كان بكات. إحسان برهان ا‌لدین 21-3-2015 سلێمانی