العربیة
/ بیروباوەڕ/
هه‌ڵه‌ی عه‌قیده‌ هه‌ڵه‌ی كوشنده‌یه
: 291
2018-04-13

هه‌ڵه‌ی عه‌قیده‌ هه‌ڵه‌ی كوشنده‌یه

‌ موسوڵمانان ئه‌گه‌ر كه‌مته‌رخه‌میان له‌ فێربوونی فیقهدا هه‌بێت هه‌ڵه‌ له‌ خوا په‌رستنه‌كانیاندا درووست ده‌بێت ، هه‌ڵه‌ و موخاله‌فه‌ له‌ ڕواڵه‌تی كاره‌كانیان درووست ده‌بێت كه‌ زۆر جار كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌سڵی كاره‌كه‌ نییه‌ ئه‌گه‌ر نیه‌تی بۆ خوا بێت ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر موسوڵمان له‌ بواری عه‌قیده‌ ناشاره‌زا بوو ، دوور نییه‌ ئه‌گه‌رخۆیشی - به‌ هۆكاری جه‌هل - له‌ ئیسلام ده‌رنه‌چێت به‌ هۆی لادانی له‌ هێڵه‌ پانه‌كانی ئیسلام ، له‌وانه‌یه‌ و زۆر نزیكیشه‌ ئه‌و جه‌هله‌ی بیكاته‌ ئامرازێك بۆ خه‌ڵكی گومڕاكه‌ر به‌ كاریان بهێنن بۆ پرۆژه‌گه‌لێك به‌ ڕواڵه‌ت خێر وڕه‌حمه‌تن ، به‌ڵام له‌ ڕاستیی و ناوه‌ڕۆكدا گومڕایی و نیقمه‌تن ، له‌ ڕاستیدا هیچ بوارێك هێنده‌ی بواری عه‌قیده‌ له‌م ڕۆژگاره‌دا پێویستیه‌كی هه‌نووكه‌یی نییه‌ له‌سه‌ر موسوڵمان فێری بێت.

احسان برهان الدين

2016-8-23 كه‌لار