/عه‌دنان ئیبراهیمی گومڕا/
زنجيره‌ى عدنان إبراهيم ى گومڕاشازاده (٦) (الولید بن طلال) له دیدی عدنان إبراهیم ه‌وه
: 454
2018-04-10
#زنجيره‌ى_عدنان_إبراهيم_ى_گومڕاشازاده (٦)
(الولید بن طلال) له دیدی عدنان إبراهیم ه‌وه
هه‌موو ڕۆشنبیرێك ده‌زانێت وه‌لیدی كوڕی ته‌ڵاڵ یه‌كێكه له ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی دونیا و هاوكات یه‌كێكیشه له بێ ڕه‌وشته‌كانی جیهان له به‌رزترین ئاستدا ، یه‌ك نموونه له‌سه‌ر ئه‌م قسه‌یه بهێنینه‌وه: وه‌لید خاوه‌نی كه‌ناڵه‌كانی ڕۆتانا یه كه بیست و چوار سعات سه‌رقاڵی تێكدانی ئاكاری لاوه‌كانه له ڕێگه‌ی گۆرانی و پیشاندانی ئافره‌تی ڕووت و فلیمی بێ ئابڕوو ، شایانی باسه شازاده خالیدی برای وه‌لید حاشای لێ كردووه و ده‌ڵێت په‌نا ئه‌گرینه خوا له خراپییه‌كانی وه‌لید و داوایشی له باوكی و شای سعودیه كردووه كه حیجری بخرێته سهروگهشتی لێ قه‌ده‌غه بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی تێكدانی بۆ ڕه‌وشتی گه‌نجان له ئاستێكدا ڕابگیردرێت ، جا با بزانین جه‌نابی دكتۆر عه‌دنان ئیبراهیم بۆچوونی ده‌رباره‌ی ئه‌م نگرۆ بووه له ده‌ریای گه‌نده‌ڵیدا چییه ، جێگه‌ی ئاماژه پێكردنه په‌یوه‌ندییه‌كی به هێز له نێوان ئه‌م دوو زاته هه‌یه و، عدنان إبراهیم كه ئه‌ستێره‌ی هه‌ندێكه له كه‌ناڵه‌كانی ڕۆتانا ده‌رباره‌ی الأمیر الولید بن طلال ده‌ڵێت:
قه‌ده‌ری خوا وا بوو دوو جار ده‌ركه‌وم له به‌رنامه‌ی (إتجاهات) له گه‌ڵ خاتوو( نادین البدیر) ، دیاره ئه‌و دوو ئه‌ڵقه‌ش بووه مایه‌ی په‌سه‌ندكردنی ن پایه‌دار شازاده وه‌لید ، دواتر چاوپێكه‌وتنێكم بوو له گه‌ڵ جه‌نابی پایهداریاندا ، به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا ئه‌وه‌م به دیكرد كه ئه‌و پیاوه خه‌می چاككردنی گوتاری ئیسلامی هه‌ڵگرتووه كه له‌سه‌ر ده‌مارگیری و رقلێبوون و ته‌سكی دیدو بۆچوون بونیات نراوه..ئاره‌وزووی ئه‌وه‌شی هه‌یه ئیسلام بگێڕێته‌وه له ده‌ستی ئه‌وانه‌ی خراپه‌یان به‌رانبه‌ری له چاكه‌یان زۆرتره‌و وێرانكردنیان له بونیاتنانیان بۆ ئیسلام زۆرتره ، به بێ هیچ فیزو به بێ زۆر له خۆ كردن شازاده‌ی پایه‌دار حه‌زی خۆی نیشان دا له‌وه‌ی به‌شداری بكه‌م له كه‌ناڵه‌كانی ڕۆتانا به‌وه‌ی كه له توانامدا هه‌یه و فه‌رمووی: تۆ شاره‌زایت هه‌یه و ئێمه هۆكارمان هه‌یه...
ده‌ڵێت: من سه‌ره‌ڕای چاوپێكه‌وتنی یه‌ك له دوای یه‌كم له گه‌ڵ به‌ڕێزیان و توند وتۆڵ بوونی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌سه‌ر بنه‌مای خۆشه‌ویستی وڕێز له یه‌كتر گرتن ، به‌ڵام من پێشتر له‌و باره‌وه هیچم نه‌نووسیوه ، به‌ڵام كه ئێستا پێویست ده‌كات ده‌ڵێم: له ڕاستیدا خۆشحاڵ بووم له‌وه‌ی له به‌ڕێزیان وه دیم كرد به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی ناحه‌زانی جه‌نابیان بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه ده‌رباره‌ی، من سه‌ر ڕاستی و چاكه‌م له‌و پیاوه بینیوه ، به به‌ڵگه‌ش له ڕێگه‌ی هاوڕێ وكه‌سه نزیكه‌كانیه‌وه بۆم ده‌ركه‌وت كه به‌ڕێزیان زۆر پارێزگاری له نوێژه‌كانی ده‌كات له كاتی سه‌فه‌ر و له نیشته‌جێبوونیشدا و كه‌مته‌رخه‌می تێدا ناكات ، هه‌روه‌ها هیچ جۆره بێ هۆشكهرێكیش ناخوات و ڕێگه نادات هاوڕی و پاسه‌وانه‌كانیشی بیخۆن ، به‌ڵكو جگه‌ره‌ش ناكێشێن به‌ڕێزیان و زۆر به ساده‌یی و خاكی مامه‌ڵه ده‌كات...دواتر باس له كاره خێرخوازییه‌كانی شازاده ده‌كات و باس له بینه‌ری فراوان و زۆری كه‌ناڵه‌كانی ڕۆتانا ده‌كات كه ئه‌وه‌ش مایه‌ی گرنگی و بایه‌خدانه بۆیه ئه‌وقسه‌یان تێدا ده‌كات...
دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه: ئه‌م قسانه‌ی عدنان ابراهیم مه‌به‌ستی پێی (الأمیر الولید بن طلال) بوو ، كه خاوه‌ن كه‌ناڵه‌كانی ڕوتانا یه كه بیست و چوار سعات و دوانزه مانگه‌ی خوا وه‌ك ده‌ڵێن گۆڕانی و فلیمی ڕووت و خراپه بڵاوده‌كاته‌وه ، بۆیه له كۆتاییدا ده‌ڵێم : شوێنكه‌وتووی عه‌دنان ئیبراهیم ئه‌گه‌ر دیندار بێت و له‌به‌ر دینداری شوێن ئه‌و كه‌وتبێت پێویسته له دوو هه‌ڵوێستی وا ئیتر بیناسێت و ته‌وبه بكات له شوێنكه‌وتنی ، ئه‌گه‌ریش هه‌ر به‌رده‌وام بێت كه‌واته خێری تێدا نه‌ماوه و باشتره چوار ته‌كبیراتی به‌سه‌را بكرێت. ئه‌م وتاره‌ی كه زۆربه‌یم ده‌قاوده‌ق كردووه‌ته كوردی لێره له سایته‌كانی ئێنته‌رنێت زۆر بڵاوه‌و ده‌توانن بیخوێننه‌وه خۆتان.
إحسان برهان ا‌لدین
2015-10-15 سلێمانی
2024-03-08
2024-04-16
2018-04-05
2024-03-26
2018-04-12
2023-10-28
2024-06-02