/عه‌دنان ئیبراهیمی گومڕا/
![](/uploads/defaultimage.jpg)
زنجيره‌ى عدنان إبراهيم ى گومڕا(١٣) عدنان إبراهیم تانه له زۆربه‌ی هاوه‌ڵان ده‌دات عه‌لی نه‌بێت ڕه‌زای خوای لێبێت!
: 372
2018-04-10
#زنجيره‌ى_عدنان_إبراهيم_ى_گومڕا(١٣)
عدنان إبراهیم تانه له زۆربه‌ی هاوه‌ڵان ده‌دات عه‌لی نه‌بێت ڕه‌زای خوای لێبێت!
جێگای تێبینیه‌و كه‌م كه‌سیش تێبینی كردووه: عدنان إبراهیم هه‌رچی ڕیوایه‌تێك هه‌بێت ڕه‌خنه‌و ته‌عنی تێدا بێت له هاوه‌ڵان به بێ سێ و دوو وه‌ریده‌گرێت و بینای له‌سه‌ر ده‌كات ، بۆ نموونه له ڕیوایه‌تێكدا هاتووه كه عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب ڕه‌زای خوای لێبێت ڕه‌خنه له عه‌بدوڵڵای كوری ده‌گرێت و ده‌ڵێت ئه‌و هه‌ر بۆ ژنهێنان باشه و نازانێت ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق بدات ئه‌گه‌ر بیه‌وێت! ئه‌م ڕیوایه‌ته‌ش ضعیف و منقطع ه وئه‌هلی عیلم ڕه‌تیان كردووه‌ته‌وه چونكه له ڕێگه‌ی كه‌سێكه‌وه هاتووه له أنساب الأشراف ناوی (علي بن زید)ه و جێگای متمانه نییه لای ابن خزیمة و زانای تر وه‌كو ساعد عمر غازي له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یدا له‌وباره‌وه باسی ده‌كات ، به‌ڵام عدنان ابراهیم پشت به‌م شوێنه‌واره لاوازه ده‌به‌ستیت و به ناڕاسته‌وخۆ تانه‌ی ناشیرین له اب عمر ده‌دات (ناو به ناو له گه‌ل تانه‌داندا ستایشیی ده‌كات بۆ خۆڵ له چاوكردن) ، ئه‌مه مه‌نهه‌جی عه‌دنانه له كوێ ڕیواتێك هه‌بێت كه‌م كورتی هاوه‌ڵێكی تێدا بێت ئه‌یكاته به‌ڵگه و بینای له‌سه‌ر دروست ده‌كات و گه‌وره‌ی ده‌كاته‌وه له كاتێكدا ئه‌و ڕیواته لای ئه‌هلی عیلم ڕه‌تیش كرابێته‌وه ، به‌ڵام نه‌زانراوه یه‌ك فه‌رمووده‌ی لاوازی له‌و فه‌رمووده زۆرانه‌ی ده‌رباره‌ی فضائل ی عه‌لی هه‌یه ڕه‌زای خوای لێبێت ڕه‌تكردبیته‌وه و خۆی له قه‌ره‌ی ئه‌و باسه نادات ، ئه‌وه‌ش دیاره حیكمه‌تێكی تێدایه.
إحسان برهان
2016-8-21 سلێمانی
![](/uploads/audioDefaultImage.jpg)
2024-04-15
![](/uploads/audioDefaultImage.jpg)
2023-11-01
![](/uploads/audioDefaultImage.jpg)
2023-11-29
![](/uploads/videoDefaultImage.jpg)
2023-10-28
![](/uploads/audioDefaultImage.jpg)
2023-11-15
![](/uploads/defaultimage.jpg)
2018-04-08
![](/uploads/photo_2024-05-05_14-29-48240505065749.jpg)
2021-11-06
![](/uploads/audioDefaultImage.jpg)
2024-02-26
![](/uploads/videoDefaultImage.jpg)
2024-03-08