/نەیارانی سوننەت/
جه‌نگاوه‌رانی دژه فه‌رمووده
: 1206
2018-04-14
له مه‌ڕ ڕاگه‌یاندنی جه‌نگی دژه فه‌رمووده ، شێوازێكی تازه له جه‌نگی گومان دروستكردن له كوردستان ڕه‌چاو ده‌كرێت ،جه‌نگاوه‌ره‌كانی ئه‌م نه‌به‌رده هه‌ندێكن له به ناو ڕوناكبیر و مامۆستا وبانگخواز و كه‌سی دڵ پڕ له گومان به‌رانبه‌ر مێژووی ئیسلام ، كه سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ن كای كۆنی ناحه‌زانی ئیسلام و لاده‌ران به با بكه‌ن و هاتوون له‌م ساته هه‌ستیاره‌دا له مێژووی ناوچه‌كه‌و كوردستان له ئاوی لێڵدا ڕاو ده‌كه‌ن و به هه‌لی ده‌زانن له ده‌رگای گومان دروستكردن له ده‌وری فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم وزیندووكردنه‌وه‌ی بیرۆكه‌ی خه‌واریج و موعته‌زیله بێنه ژووره‌وه ، له‌ڕاستیدا ئه‌م هه‌وڵانه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌چن له كوردستان هه‌وڵگه‌لێكی نه‌زۆك و لاوازن و پێچه‌وانه‌ی ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م ئێمه‌ی كوردی موسوڵمانی سوننیه ، ئه‌وان به تێكڕا پشت ده‌به‌ستن به‌و گومانانه‌ی گومڕاكانی عه‌ره‌ب له میسر وسودان وسوریاو وڵاتانی تر ده‌یڵێن و ده‌ینووسن و خۆیان له بازنه‌یه‌كی لاساییكردنه‌وه‌ی ڕه‌ها ده‌بیننه‌وه ، ئه‌مانه‌ی كه به نیازن ده‌ستپێكی تۆماركردنی ئه‌م لاپه‌ڕه ڕه‌شه بن له كوردستان هه‌ندێكیان به ڕواڵه‌ت وه‌كو ئیسلامی خۆیان پێناسه ده‌كه‌ن ، یان خه‌ڵكی وا ده‌یانناسن ، به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌وان وه‌كو هه‌ر نه‌خۆشێك خۆیان پێویستیان به چاره‌سه‌ر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ڕاسته شه‌قامی كیتاب و سوننه‌ت و تێگه‌یشتنی زانا گه‌وره شایه‌تی بۆ دراوه‌كانی ئه‌م ئوممه‌ته ، یان ئه‌وه‌یه خۆیان وه‌كو هه‌ر موعته‌زیله‌و تاقمێكی تری گومڕا بناسێنن و به ڕاشكاوی بڵێن ئێمه هاتووین ئه‌و ڕێبازه زیندوو بكه‌ینه‌وه، كه هه‌ندێكیان خه‌ریكن ئه‌و ڕاستیه به زمانی خۆیان ئه‌دركێنن ، سیمای دیاری ئه‌م كه‌سانه ده‌ربڕینی گومانه ده‌رباره‌ی سه‌رجه‌م مێژووی ئیسلام هه‌ر له هاوه‌ڵانه‌وه تاكو هه‌ر كه‌سێكی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی خۆمان كه به‌رگری له ڕێبازی ئه‌هلی سوننه‌ت وجه‌ماعه‌ت بكات ، له ڕووی چه‌واشه‌كاریشه‌وه هه‌ندێكیان به‌ڵگه له كتێبه‌كانی ابن تیمیة و شاطبي وهه‌ندێ ئوصوڵی تر ئه‌هێننه‌وه ، ئه‌مه له كاتێكدایه خۆیان چاك ده‌زانن ئه‌و كاره‌یان خۆڵ له چاو كردنه‌و و ئه‌و پێشه‌وایانه بێ به‌رین له كه‌سانێك نكۆڵی له به‌ڵگه‌بوونی سوننه‌ت بكه‌ن ، یان به بێ هیچ شه‌رمێك و ترسێك له خوا وموسوڵمانان و مێژوو ، وته‌ی ڕۆژهه‌ڵاتناس و سه‌رگه‌ردانه‌كانی عه‌ره‌ب دووباره بكه‌نه‌وه‌و باری موسوڵمانی كوردی پێ قورس بكه‌ن و ڕۆڵی گومڕاكردنیان له گه‌ڵدا بگێڕن .
ترسناكی ده‌ردی ئه‌م كه‌سانه له‌وه‌دایه نه‌خۆشینه‌كه‌یان بۆ خه‌ڵكی ساده‌و كه‌م زانست ده‌گوێزرێته‌وه و پێویسته وه‌كو ئه‌ركێكی ئیسلامی و ڕه‌وشتی و نه‌ته‌وایه‌تیش - چونكه ئیسلام ئایینی نه‌ته‌وه‌ی كورده - ڕێوشوێنی پێویست بگرینه‌به‌ر و به‌رپه‌رچ بدرێنه‌وه‌و هه‌ست به به‌رپرسیارێتی بكرێت له ئاستی ئه‌م بانگه‌شه‌یه‌ی كه جۆرێك له خۆیه‌كلاكردنه‌وه‌ی پێوه دیاره‌و هه‌ندێ لایه‌ن و ده‌زگای ڕاگه‌یاندنیش كاری بۆ ده‌كه‌ن ، پێویسته كه‌سانی زانا و فێرخوازانی زانست وپه‌یڕه‌وانی قورئان و فه‌رمووده به به‌ڵگه وسه‌ركوتكردنه‌وه ڕوو به‌ڕووی ئه‌و لاده‌رانه ببنه‌وه و ڕێگه‌یان نه‌ده‌ن بێ ڕێزی به‌رانبه‌ر فه‌رمووده‌كان و هاوه‌ڵان وزانایانی سه‌له‌ف بكه‌ن ، چونكه ئه‌وان له بێ ده‌نگی په‌یڕه‌وانی سوننه‌ت گومان ده‌به‌ن له‌سه‌ر حه‌ق بن و به‌ڵگه‌كانیان له دژایه‌تی فه‌رمووده‌و و مێژووی هاوه‌لان به هێز بن ، ته‌نانه‌ت بێ ڕێزییان گه‌یشتووه‌ته ئاستێك له‌سه‌ر كه‌ناڵه ئیسلامییه‌كانه‌وه گومڕایه‌كیان خۆی له ئه‌بو به‌كر و عومه‌ر ڕه‌زای خۆایان لێبێت به عاقڵتر بزانێت و به‌وان بڵێت نه‌زان بوونه ! ئه‌م لاده‌رانه مێشكیان بوه‌ته زه‌مینه‌یه‌ك بۆ گه‌شه‌كردن وچالاك بوونی گومان و ڕه‌خنه له زۆربه‌ی بڕگه‌كانی ئیسلام ، به چاویلكه‌یه‌كی ڕشه‌وه كه پێیان به‌خشراوه له‌لایه‌ن ناحه‌زانی ئیسلامه‌وه ته‌ماشای سه‌رچاوه‌ی دووه‌می ئایینی ئیسلام ده‌كه‌ن كه فه‌رمووده‌یه، ئه‌وان وه‌كو خۆیان ده‌ڵێن ده‌قه‌كان دووباره ده‌خوێننه‌وه ! ئه‌گه‌ر چی ئه‌م خاوه‌ن هه‌ڵویستانه به‌رانبه‌ر بیروباوه‌ڕه‌كانی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت زۆریان زاراوه‌ی (قورئانی) -به‌م پێناسه‌ی ئه‌مڕۆ له گۆڕه‌پانی جیهاندا بوونیان هه‌یه- ده‌یانگرێته‌وه وشوێنكه‌وتوویه‌كی راسته‌قینه‌ی بست به بستی قورئانییه‌كانن وه‌كو: أحمد صبحي منصور و حسن الترابي وجمال البنا والحابري وحسن حنفي و شه‌ریعه‌تی و سروش وعدنان إبراهیم و هاوشێوه‌كانیان ، به‌ڵام له ڕاستیدا هه‌ندێكیان ته‌نها قوربانییه‌كن بۆ جه‌هل و خوێندنه‌وه‌ی ئاوه‌ژوو بۆ ئیسلام وه‌كو بیروباوه‌ڕ و شه‌ریعه‌ت و مێژوو ، ئه‌و جۆره‌شیان - كه پۆشاكی جه‌هلیان پۆشیوه و دڵنیام سوڕه‌تی فاتیحه‌ی ناو نوێژیان ڕه‌وان نییه - هێشتا هیوای چاره‌سه‌ر و چاكبوونه‌وه‌یان بۆ ده‌كرێت ، ئه‌وه‌نده‌ش جێگای به‌زه‌یین هه‌رگیز جێگای ڕق لێبوون و تووڕه‌بوون نین ، به‌ڵام به گشتی ده‌ڵێم: ئه‌مه قۆناغێكی هه‌ستیاره له مێژووی كوردستان ،هه‌ركێیش ئازاده لاپه‌ڕه‌یه‌كی سپی یان ڕه‌ش بۆ خۆی تۆمار بكات ..خوای گه‌وره‌ش ڕۆژێكی بۆ لێپرسینه‌وه داناوه زۆر نزیكه ، چونكه هه‌ر كه‌سێك دونیای به جێهێشت قیامه‌تی هه‌ڵده‌سێت ،إن موعدهم الصبح ألیس الصبح بقریب.
إحسان برهان ا‌لدین
2015-7-5 سلێمانی
2018-04-09
2024-02-05
2023-11-01
2021-09-09
2022-07-05
2023-10-28
2022-07-05
2023-11-22