/وەڵامی پرسیارەکانتان/
حەڵقە لەدەست کردن بۆ ئافرەتان لەکاتی مارەبڕین و دوایش، ئایا دروستە یان دروست نی یە ؟
: 452
2021-09-09
#وەڵامی_پرسیارەكانتان: پرسیار 22
پرسیارێ، ئەگەر بابەتی حەڵقە لەدەست کردن بۆ ئافرەتان ڕوون بکەیەوە لەکاتی مارەبڕین و دوایش، ئایا دروستە یان دروست نی یە ؟
الحمدلله/
مەسەلەی حەڵقە لەپەنجە كردن لە كاتی مارەبڕین وهاوسەرگیریدا، چی بۆ ژن بێت یان بۆ پیاو، نەریتێكی كۆنە و لە دێر زەمانەوە هەر بووە، لە بنچینەشدا - وەكو شێخی ئەلبانی و شێخ محمد صالح المنجد ئەڵێن - عادەتی گاورەكانە و لەڕێگەی ئەوانیشەوە بە ئێمە گەیشتووە، هەندێكیش پێیان وایە فیرعەونەكان یەكەم جار دایانهێناوە.
بەداخەوە هەندێ جاریش لە پەنجە كردنی ئەو ئەڵقە هەندێ بیروباوەری بێ بنەماشی پێوە دەبەسترێتەوە وەكو ئەوەی وا گومان دەبرێت ببێتە مایەی خۆشەویستی لە نێوان ژن و مێرددا و داكەندنیشی یان گۆرینی جێگەكەی لە پەنجەكاندا گوایە دەبێتە مایەی رەشبینی و گومانی خراپ لە نێوان هاوسەراندا، كە ئەوانەش جگە لەوەی ئەسڵ و بنەمایەكی لەشەرعدا نییە، هاوكات سەرپێچییەكی شەرعییە ڕونە و بەو بیروباوەڕەشەوە بۆ سەرپێچی عەقیدەش سەر دەكێشێت ودەبێتە جۆرێك لە شیرك.
بەڵام ئەگەر ئەو ژن و مێردەی لە پەنجەی دەكەن هیچ باوەڕێكی ناشەرعی لەو شێوەیان پێی نەبێت و هەر وەكو عادەتیكی كۆمەڵایەتی ئەو كارە بكەن، لەو حاڵەتەداهەندێ لەزانایانی هاوچەرخ - وەكو ابن عثیمین و زانای تر - ئەڵقە لە پەنجە كردنی هاوسەرانیان تەنها بە مەكروهـ داناوە و وتوویانە دەتوانن لە پەنجەی بكەن بەڵام نەكردنیشی باشترە و شیاوترە بە كەسی موسوڵمان.
هەرچۆنێكیش بێت موسوڵمان خۆی لە لاساییكردنەوەی نەساراو عادەتی ئایینەكانی تر بپارێزێنت بۆ خۆی باشترە، بۆیە ئامۆژگاریم بۆ هەموو كوڕو كچێكی بەڕێز كە پەیوەندی هاوسەرگیری پێكەوە دەبەستن ئەو ئەڵقە لە پەنجە نەكەن و ئاوڕ لەو جۆرە عورف و عادەتە نەدەنەوە چونكە عورف و عادەت لە كاتێكدا كاری پێدەكرێت كە هیچ تیكگیرانێكی لە گەڵ شەرعدا نەبێت، ئەگەریش كەسێك هەر ویستی بیكات، یەكەم بۆ ماوەیەكی كاتی بیكات و یەقینیشی وا بێت كە ئەڵقە و هیچ شتێكی تر نابێتە مایەی نە كامەرانی نە ناخۆشی ژیانیان، هەروەها بزانێتیش كە ئەو كارەی بەپێی قسەی گەورە زانایانی ئەم سەردەمە بەلای كەمەوە مەكروهە و ناپەسەندە.
ئەمەش كە باسمان كرد لێرەدا تایبەتە بەو ئەڵقەی كە هاوسەران لە دوای مارەبڕین و هاوسەرگیری لەدەستی دەكەن كە وتمان وازلێ هێنانی باشترە، جیاوازە لە مەسەلەی ئەموستیلە ئەوەیان درووستە بەكاربهینرێت و لە پەنجە بكرێت بەمەرجێك ئاڵتون نەبێت بۆ پیاوان و هیچ بیروباوەڕێكی پێوە نەبەسترێت، ئەوەشی لە قسەی زانایان دەردەكەوێت بەكارهێنانی ئەموستیلە یان كلكەوانە ڕێگەپێدراوە بەڵام سوننەت نییە، مەگەر بۆ كەسێك كارێكی پێی هەبێت بۆ نموونە مۆر بێت و كاروباری فەرمی خۆی پێ ڕاپەڕێنێت، ئەگەرچی لەم سەردەمەی خۆماندا ئەنگوستیلە وەكو مۆر بەكارنایەت لە چەشنی ئەو ئەنگوستیلەی كە پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم لە ەستی دەكرد و نووسراوە فەرمییەكانی پێ مۆردەكرد كە بۆ شوێنانی دەنارد ..والله أعلم.
إحسان برهان الدین
28 رمضان 1441
2018-11-02
2018-04-28
2024-02-06
2018-04-12
2023-11-15
2023-10-27
2024-03-08