تێكه‌ڵكردنی حه‌ق و ناحه‌ق ، باوه‌ڕ و بێ باوه‌ڕی ، ڕاست و درۆ ، له دێر زه‌مانه‌وه پیشه‌ی شاعیران بووه ، مه‌گه‌ر كه‌سێك خوا پاراستبێتی و وشه‌و ڕه‌وانبێژی بۆ په‌یامی حه‌ق ته‌رخان كردبێت ، ئه‌وانه‌شیان له ڕێگه‌ی شیعر و ئه‌ده‌به‌وه دژایه‌تی ئیسلامی‌یان كردووه‌و هه‌وڵی ناشیرینكردنیان داوه زۆر وریای خۆیان بوونه به ته‌واوی له بیروباوه‌ری ئیسلامی پاشگه‌ز نه‌بنه‌وه و كه‌وانه‌یه‌ك له نێوان خۆیان خه‌ڵكدا بهێڵنه‌وه ، چونكه ئه‌وان له بنچینه‌دا گوتاریان بۆ خه‌ڵكیه و هه‌وڵی قایلكردنیشیان هه‌ر له گه‌ڵ ئه‌واندایه ، جا ئه‌گه‌ر ئه‌وان زویر بن به‌رنامه‌كه پوچه‌ڵ ده‌بێته‌وه ، خه‌ڵكیش به گشتی توانای لێكۆڵینه‌وه‌یان له هیچ نییه ، بۆیه ئه‌و شاعیرانه‌ی كه خاوه‌ن په‌یامێكن بۆ خه‌ڵكی به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌ی ئایینه‌كه‌یان بێت به هێمنی و عاقڵی كاره‌كه‌یان ده‌كه‌ن جارێ له ناڵ ده‌ده‌ن و جارێ له بزمار ، جارێ گاڵته به دین ده‌كه‌ن و جارێ ستایشی ده‌كه‌ن ، به‌م شیوه‌ش هه‌م په‌یامه‌كه‌یان ده‌گات و هه‌م خه‌ڵكی ساده‌ش ڕازی ده‌كه‌ن..ڕاستی فه‌رمووه خوای گه‌وره : ( والشعراء يتبعهم الغاوون ألم تر أنهم في كل واد يهيمون وأنهم يقولون ما لا يفعلون إلا الذين آمنوا وعملوا الصالحات وذكروا الله كثيرا وانتصروا من بعد ما ظلموا وسيعلم الذين ظلموا أي منقلب ينقلبون . إحسان برهان ا‌لدین 2015-9-29