/كتێب و سه‌رچاوه‌كان/
زنجیرەی کتێب و سەرچاوەکان ٣٩- الموسوعة الميسرة في الأديان والمذاهب والأحزاب المعاصرة
: 438
2018-04-10
كتێبێكه زانيارى زۆر باشى له خۆگرتووه درباره‌ى هه‌موو ئايين و مه‌زهه‌ب و ڕێڕه‌وه ئايينى و ئه‌ده‌بى و حه‌داسييه هاوچه‌رخه‌كان، هه‌روه‌ها مێژوويه‌كى پوختى هه‌موو حيزبه سه‌ره‌كييه هاوچه‌رخه‌كانى تێدايه ، له‌گه‌ڵ هۆكارى سه‌رهه‌ڵدان و بيروباوه‌ره‌كانيان، كتێبێكى به سووده و زانيارى باشى تێدايه كه هه‌موو ڕۆشنبيرێكى موسوڵمانان پێويستى پێى هه‌يه.
بۆ نموونه: باسى بيروباوه‌رى ئه‌هلى سوننه‌و جه‌ماعه‌ت ده‌كات و، هه‌روه‌ها شيعه‌و موعته‌زيله‌و باتنيييه‌كان وئه‌شاعيره‌و ماتوريدى و ، هه‌روه‌ها باس له حيزبه ئيسلامييه‌كانى ئه‌م سه‌رده‌مه ده‌كات و سۆفييه‌كان و ته‌ريقه‌ته‌كانيان و كۆمه‌له‌ى ته‌كفيرو هيجره‌و پاشان باسى جوله‌كه‌و گاور‌و عه‌لمانيه‌ت و دينه ده‌ستكرده‌كان و ڕێڕه‌وه فه‌لسه‌فى و ئه‌ده‌بيه‌كان و هه‌روه‌ها فه‌لسه‌فه سياسى و ئابوورى و زانستيه‌كان، هه‌موو ئه‌وانه له ڕوانگه‌يه‌كى ئيسلامييه‌وه باس ده‌كات، به شێوه‌يه‌كى ئه‌كاديمى و پوختيش ده‌يانخاته ڕوو.
ئه‌م كتێبه له بڵاوكراوه‌ى (الندوة العالمية للشباب الإسلامي) يه، دوو به‌رگه‌و زياتر له 1200 لاپه‌ڕه‌يه، دكتۆر مانع الجهني سه‌رپه‌رشتى ده‌رچوونى ئه‌م كتێبه‌ى كردووه، به‌رهه‌مێكى مه‌وسوعى گرنگه،چاپه‌كانى كه من تا چاپى پينجه‌مى ئاگادارم، به ئه‌ندازه‌يه‌كى به‌رفراوان بڵاو ده‌بيته‌وه، به به‌رهه‌مێكى قوتابخانه‌يى (مدرسي) ستايش ده‌كرێت، چونكه هه‌مووى به شێوه‌يه‌كى ئه‌كاديمى و مه‌نهه‌جى نووسراوه، بوونى ئه‌و كتێبه له هه‌موو كتێبخانه‌يه‌كدا پيويسته.
2023-11-01
2018-04-09
2024-01-28
2022-06-27