العربیة
/القواعد المثلی بە پرسیارو وەڵام/
#القواعد_المثلى_بە_پرسیار_و_وەڵام: (7)
: 427
2021-10-18
  #القواعد_المثلى_بە_پرسیار_و_وەڵام: (7) پرسیارەكان دەربارەی بنچینەی حەوتەم پرسیار/ چییە حەوتەمین بنەما لەبنەماكانی ناوەكانی الله تعالی؟ وەڵام/ (الإلحاد) واتە: لادان لەوەی كە پێویستە بەرانبەر ئەو ناوانە ئەنجام بدرێت، ئەویش دەبێتە چەند جۆرێكەوە. پرسیار 2/ جۆرەكانی لادان و ئیلحاد كردن لەناوەكانی الله تعالی چین؟ وەڵام/ ئیلحاد كردن لەناوەكانی الله تعالی دا ( كە ئەم ئیلحادە واتاكەی جیاوازە و بەمەعنای نكۆلی كردن لە وجود وبوونی الله نایەت) دەبێت بە چەند بەشێكەوە: 1- نكۆڵی كردن لە ناوێك لەو ناوانە، یان لەو حوكم و سیفەتانەی كە دەیگەیەنن. بۆ نموونە جەهمیەكان نكۆڵییان كرد لە ناوو سیفەتەكانی الله تعالی و لەبەرانبەردا وتیان الله بوونی ڕەها (الوجود المطلق)ی هەیە، نابێت ببەسترێتەوە بەناو و سیفەتەوە! 2- وابزانرێت ئاماژە بۆ هەندێ سیفەت دەكات لە چەشنی سیفەتی مرۆڤ و درووستكراوەكان، چونكە الله تعالی جیاوازە لە درووستكراوەكانی خۆی و هیچی لە ئەوان ناچێت. 3- ناونانی الله تعالی بەناوێك كە خۆی بۆخۆی دانەناوە ودیاری نەكردووە. ئەمەش وەرگێڕان ناگرێتەوە بۆ واتای ناوەكانی، چونكە لەو حاڵەتەدا تۆ واتاكەی بەزمانێكی تر ڕوون دەكەیتەوە نەك ناوێكی تازەی بۆ دابتاشیت،. بۆ نموونە ناوی (الأب) كە خاچپەرستان بۆ الله دایانتاشیوە، یان ناوی (العلة الفاعلة) واتە: هۆكاری كاریگەر لەلایەن فەیلەسوفەكانەوە دانراوەو مەبەستیان پێی الله یە. بەڵام لەم بارەوە پێویستە ئاماژە بۆ ئەوە بكرێت كە وشەی خوا یان خودا وا دەرناكەوێت تەرجەمەو وەرگێڕانی هیچ ناوێك بێت لە ناوەكانی الله تعالی، ئەگەرچی وا گومان دەبرێت تەرجەمەی الله بێت، بەڵكو ناوێكی سەرچاوە نادیارە كە كورد بۆ الله ی بەكاردەهێنیت، هیچ بەڵگەیەكی زانستی و زمانەوانی لەسەر ئەوە نییە كە وەرگێڕانی وشەی الله بێت و لە ڕاستیدا بنچینە و چاوگی وشەی خوا یان خودا ئەگەر بە پێوەرێكی زانستی وزمانەوانی مامەڵەی لەگەڵ بكەین دەبینین وشەیەكی تەمومژاوییە و بنچینەكەی نادیارە و كوردی نییە ورەنگە فارسیش نەبێت و بەكارهێنانی هەر لەسەرەتاوە پێ دەچێت هەڵەیەكی بێ مەبەست و ڕەنگە مەبەستدار و پیلانێك بووبێت و بە نیازێكی خراپەوە لەسەر كورد تێپەڕ كرابێت، جێگای ئاماژە پێكردنیشە كە چەندین ئایینی دەستكرد لە هیندستان و شوێنی تر هەمان وشەی خودا بۆ مەعبود و پەرستراوەكانیان بەكار دەهێنن، بۆیە هیچ نەبێت لە ڕووی( احتیاط ) و پارێزگاریكردن لە عەقیدەو بیروباوەڕمان باشترە لە وشەی گوماناوی تا بكرێت خۆمان بپارێزین و لە بەكارهێنانی وشەی خوا خۆمان بەدوور بگرین، هیچ نەبێت وەكو هەنگاوێك بۆ ڕاهاتن لە نووسیندا نەمێنیت لە قسەكردندا ماوەیەكی زۆری دەوێت تا واز لە وشەیەك بهێنین لە منداڵییەوە دەیبیسین و دەیڵێین.. والله أعلم. 4- لە واتاكانی تری (الإلحاد) لە ناوەكانی الله ناوداتاشین و ناودەرهێنانە لە ناوەكانی الله تعالی بۆ بت و پەرستراوی تر. بۆ نمونە وەرگرتنی ناوی (العزی) لە العزیز و (اللات) لە الإله، لەسەر بۆچوونی ئەوانەی كە ڕایان وابووە. پرسیار 5 / حوكمی ئیلحاد كردن لەناوەكانی الله تعالی بەهەموو بەشەكانییەوە چین لەگەڵ باسكردنی هۆكارەكەی؟ وەڵام/ ئیلحاد كردن لە ناوەكانی الله تعالی بەهەمو شێوەكانییەوە قەدەغەو حەرامە، چونكە الله تعالی خۆی هەڕەشەی لەو كەسانە كردووەو فەرموویەتی: ( وَلِلَّهِ الأسْمَاءُ الْحُسْنَى فَادْعُوهُ بِهَا وَذَرُوا الَّذِينَ يُلْحِدُونَ فِي أَسْمَائِهِ سَيُجْزَوْنَ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ ﴾ الأعراف: 180. واتە: الله تعالی خاوەنی ناوی تەواو جوان و ڕازاوەیە، كە ئاماژە بۆ گەورەیی و مەزنی خۆی دەكەن و هەموو ناوەكانیشی بەو چەشنە جوانن، ئێوەش ئەوەی دەتانەوێت بەو ناوانە داوای لێ بكەن، وازیش لەوانە بهێنن و لێیان بەدووربن كە گۆڕانكاری لەناوەكانی الله تعالی دەكەن بە زیادكردن و لێ كەمكردن و شێواندن، وەكو ئەوەی ئەو ناوانە لە كەسانێك بنرێن كە شاییستەی نین، یان وەكو ئەوەی بتپەرستەكانی عەرەب ناوی پەرستراوەكانیان بەو ناوانەوە دەنا، یان مەعنایەك بۆ ئەو ناوانە دابنرێت بەدەر لە مەبەستی الله و پێغەمبەرەكەی صلی الله علیه و سلم، ئەوانە لەسەر كردەوە خراپەكانیان لە دونیا وەكو كوفر كردنیان بە الله و ئیلحاد كردن و لادانیان لە ناوەكانیدا و بەدرۆخستنەوەی پێغەمەمبەرەكەی صلی الله علیه و سلم پاداشت دەدرێنەوە و لەسەری سزا دەدرێن. چەند تێبینییەك: 1- توندڕەوەكانی جەهمیە و قەرامیتە و باتنییەكان و ئەوانەی لەسەر بۆچوونی ئەوانن، نكۆڵی لە ناوو سیفەتاەكانی الله تعالی دەكەن و دەڵێن نابێت بەهیچ ناوو سیفەتیك وەسف بكرێت و ئەو بوونی ڕەهای هەیە، بۆیە دەڵێن نابێت بە الله بوترێت (موجود) یان (علیم) یان (قدیر)، هەموو ئەوانە بە وتەی مەجازی دەزانن و جێگیركردنی ناو و سیفەتەكان بە تەشبیهو لێچواندن دەزانن. لەو گومانەشیاندا ئەهلی سونەت بەتێروتەسەل بە ئایەت و بە فەرموودە و بە عەقڵ وەڵامی ئەوانیان داوەتەوە و حەقیان ڕوون كردووەتەوە. 2- حوكمی ناونانی مرۆڤ بەناوێك لە ناوەكانی الله تعالی دەبێت بە دو بەشەوە: یەكەم: ئەگەر ناوەكە ئەلیف و لامی پێوە بێت، وەكو: (العزیز) و (الحكیم)، بەم شێوە درووست نییە ، چونكە ئەوە ئاماژەیە بۆ ئەسڵی ناوەكە كە تایبەتە بە الله تعالی خۆیەوە و هەر ئەو دەگرێتەوە. دووەم: ئەگەر مەبەست لەناوناكە واتای سیفەتەكە بێت، با ئەلیفولامیشی پێوە نەبێت هەر درووست نییە، چونكە پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم نازناوی (أبو الحكم) گۆڕی و كردی بە (أبو شریح) بەناوی كوڕی گەورەی كەسەكەوە. بەڵام ئەگەر مەبەست لەوە نەبوو لەو حاڵەتەدا درووستە چونكە هاوەڵ بووە ناوی حكیم بووە. بەڵام بۆ هەندێ ناو زوكو: (جبار) با ئەلیفولامیشی پێوە نەبێت هەر نابێت چونكە واتای مەزنی و گەورەیی زۆری تێدایە كە تەنها شاییستەیە بەالله. بەهەمان شێوە ناوەكانی( الرحمن ، الخالق، القیوم، البارئ، القهار) درووست نییە وەكو ناو بۆ مرۆڤەكان بەكار بێت بە بێ ئەوەی وشەی عەبدی لەگەڵ بێت. [caption id="attachment_4541" align="alignnone" width="1536"] {"uid":"C8365C0B-CFD4-4EC6-B9C5-D2A6D035B442_1624261384126","source":"other","origin":"gallery","sources":["349691371079211","324215042623211"]}[/caption]