العربیة
/بیانناسە/
زنجیرەی بیانناسە ٥١- د.محمد سليم العوَّا
: 442
2018-04-08
نووسه‌رتوێژه‌وروبیرمه‌ندێكی ئیسلامیه‌،، له‌دایكبووی ساڵی 1942زله‌ئیسكه‌نده‌رییه‌ له‌ میسر ، پێشتر ئه‌مینداری گشتی (الإتحاد العالمي لعلماء المسلمين) بووه‌ ، ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ری (الفريق العربي للحوار الإسلامي المسيحي) ،له‌ساڵی 2012زخۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تی میسر پاڵاوت ، یه‌كێكه‌ له‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی شیعه‌وسوننه‌ ده‌كه‌ن ،له‌سه‌رانی قوتابخانه‌ی عه‌قلانیه‌ كه‌ پێی وایه‌ ده‌قه‌كان ده‌بێت بخرێنه‌ ژێر ڕكێفی عه‌قڵه‌وه‌ ،نووسین وتوێژینه‌وه‌ی زۆری هه‌یه‌ له‌بواری فیكرویاسا. محمد سلیم العوا به‌ ئیسلامییه‌كی چه‌پ پۆلین ده‌كرێت ، هه‌ر له‌و ڕوانگه‌شه‌وه‌ چه‌ندین بیروبۆچوونی نه‌گونجاوی له‌گه‌ڵ مه‌نهه‌جی قورئان وسوننه‌ت و ڕه‌وتی تێگه‌یشتنی پێشه‌وایانی ئیسلامدا هه‌یه‌‌ ، له‌وانه‌: - سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ده‌كاته‌ دوو به‌شه‌وه‌: سوننه‌تی ته‌شریعی و نا ته‌شریعی ، پێیشی وایه‌ زۆربه‌ی فه‌رمووده‌كان له‌جۆری دووه‌من و موسوڵمان ناچار نییه‌ كاری پێ بكات ،به‌ڵگه‌ش به‌فه‌رمووده‌ی (تأبیر النخل ) ده‌هێنێته‌وه‌ ، كه‌ پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی:(إنما أنا بشر إذا أمرتكم بشيء من دينكم فخذوا به، وإذا أمرتكم بشيء من رأيي فإنما أنا بشر).ده‌ڵێت ته‌نها ئه‌م فه‌رمووده‌ به‌سه‌ بۆ كارنه‌كردن به‌ زۆربه‌ی فه‌رمووده‌كان. -زۆر جار به‌رگری له‌ بیرۆبۆچوونی شیعه‌كان ده‌كات و ته‌نانه‌ت كه‌ پێی وترا یوسف القرضاوی مامۆستات له‌م دواییه‌دا به‌ ڕاشكاوی قسه‌ی به‌ شیعه‌ كردووه‌و تۆمه‌تباری كردوون به‌ له‌عنه‌ت كردن له‌ هاوه‌ڵان و بیروباوه‌ڕیان ده‌رباره‌ی قورئان كه‌ گوایه‌ ده‌ستكاری كراه‌ی ،هه‌روه‌ها له‌ قه‌رزاوی پرسیار كرا ئایا حسن نصر الله یش هه‌ر وه‌كو شیعه‌كانی تره‌؟ وتی: به‌ڵێ وه‌كو ئه‌وانه‌ : "لا بل مثلهم تماما متعصبا لمذهبه وبدعته ..... وكل شئ عنده يا علي يا علي يا حسين يا حسين" له‌و باره‌وه‌ محمد سلیم العوا پۆزشی بۆ دكتۆر قه‌رزاوی هێنایه‌وه‌و وتی: لێدوانه‌كانی قه‌رزاوی ده‌رباره‌ی شیعه‌و حسن نصر الله بریتیه‌ له‌ "سبق لسان" واته‌ به‌ زمانیدا هاتووه‌و مه‌به‌ستی ئه‌و قسانه‌ نه‌بووه‌! - پێی وایه‌ حوكمی شه‌رعی له‌ گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیدایه‌ ، ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی هه‌بوو جێبه‌جێ ده‌كرێت ئه‌گه‌ر نا كار به‌ فه‌رمووده‌ ناكرێت. نموونه‌ی هێشتنه‌وه‌ی ڕیش ده‌هێنێته‌وه‌ كه‌ ئه‌و كات به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی شه‌رعی تێدا بووه‌ ئێستا هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی تێدا نه‌ماوه‌! - ده‌ڵێت سزای ئاره‌ق خواردن له‌ ئیسلامدا بۆ گێڕاندنه‌وه‌ی كه‌سه‌كه‌یه‌ له‌ ئاره‌ق خواردن ، جا به‌ هه‌ر ڕێگایه‌كی تر بكرێت سزا بدرێت ئاساییه‌! - ده‌رباره‌ی سزای مورته‌د به‌ هه‌مان شێوه‌ ده‌ڵێت ده‌كرێت به‌ هه‌ر سزایه‌كی تر بگۆڕدرێت وه‌كو زیندانی كردن له‌ سێداره‌دانیشی له‌گه‌ڵ بێت. - العوا ده‌ڵێت: "المساواة بين الناس أصلها بالخلقة وليس بالدين" واته‌: خه‌ڵكی هه‌موویان یه‌كسانن وجیاوازییه‌كیان نییه‌. - له‌ كتێبی "الأقباط والإسلام" هاتووه‌ كه‌ مه‌سیحییه‌كان به‌ برای خۆی ده‌زانێت و،جزییه‌یان له‌سه‌ر نییه‌، و میسرییه‌كان هه‌موویان به‌ موسوڵمان ونه‌سرانییه‌و بران و جیاوازیان نییه‌ .له‌ چاوپێكه‌وتنیكیشیدا وتی: "الإسلام والنصرانية يسيران في خطين متوازيين" - ده‌رباره‌ی ئافره‌ت ده‌ڵێت ده‌توانێت هه‌ر ئیش و كارێك بكات و ئاساییه‌ ببێته‌ سه‌روكی وڵاتیش، و ده‌ڵیت من له‌سه‌ر ڕێره‌وی هه‌ردوو مامۆستاكه‌مم شێخ محمد الغزالي و شێخ یوسف القرضاوي سه‌باره‌ت به‌ ئافره‌ت. - له‌ 8-6-20100 له‌ كه‌ناڵی بی بی سی له‌و كاته‌ی ئه‌مینداری گشتی زانایانی جیهانی بوو ، به‌ ڕاشكاوی له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا وتی:لا نطالب الشيعي أن يكون سنيا،بل نريد أن يبقى السني سنيا، وأن يبقى الشيعي شيعيا، لا ذمة ولا جزية هذه مفاهيم عفا عليها الزمن، الخلافة هذا المصطلح من اختراع الصحابة. - بۆ كێشه‌ی موسوڵمانان له‌م سه‌رده‌مه‌ باشترین چاره‌سه‌ر له‌ دیموكراتیه‌تدا ده‌بینێ.ئه‌مه‌ی له‌ زۆر نووسینه‌كانیدا باس كردووه‌ ، وه‌كو: "العرب والشورى بعد أزمة الخليج" (ص68-69). بۆ زانیاری زیاتر بڕوانه‌: - نظرات شرعیة فی فكر منحرف/ سلیمان الخراشي. - موسوعة ویكبیدیا/ محمد سلیم العوا. - من هو محمد سلیم العوا/ ملتقی أهل الحدیث.