/وانەکانی تایبەت بە عەقیدەی ئەشاعیرە/
ڕوونکردنەوەی نموونەیەكی ابن القیم
: 305
2023-04-26
#وانەكانی_تایبەت_بە_عەقیدەی_ئەشاعیرە: 1
ڕوونکردنەوەی نموونەیەكی ابن القیم
نموونەی هەڵوێستی سەلەف و موعتەزیلەو ئەشاعیرە لە بەرانبەر ، (وحی) واتە: دەقەكانی قورئان - وەكو ابن قیم الجوزیة دەڵێت - نموونەی خەلیفەیەكی دادگەرە، كە میللەتەكەی لە بەرانبەریدا بوونە بە سێ بەشەوە:
بەشی یەكەم: وتیان دەبێت لە حوكم و فەرمانی ئەم خەلیفە لابدەین و عەزلی بكەین.
بەشی دووەم: وتیان نەخێر، پێویستە گوێڕایەڵی بیین و لە هیچ فەرمان و حوكمێكی دەرنەچین.
بەشی سێیەم: وتیان نا بەو شێوە نابێت، بەڵكو دەبێت گونجاندن لە نێوان بۆچونی كۆمەڵی یەكەم و دووەمدا درووست بكەین! بۆیە وتیان: چارەسەر ئەوەیە، خەلیفەكە وەكو ناوو ڕەمزێك هەر بمێنیت ولانەبرێت، بەڵام دەسەڵات و كاروباری حوكمی لێ وەربگیرێتەوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كلیلە وشەكانی نموونەكەی ابن القیم:
لە وشەی خەلیفە، مەبەستی دەقەكانی قورئانە.
لە بەشی یەكەم مەبەستی موعتەزیلەكانە، كە بەراشكاوی دەقەكانیان ڕەتكردەوە.
لە بەشی دووەم مەبەستی پێی سەلەفی چاكی ئەم ئوممەتەیە، كە قورئانیان هەمووی وەكو خۆی وەرگرت و باوەڕیان پێی هێنا، بەبێ گۆڕینی واتاكانی، یان پەكخستنی ناوو سیفەتەكان، باوەڕیان پێی هێنا.
بەشی سێیەم بە دیاریكراوی مەبەستی پێی ئەشاعیرەكانە، دەقەكانی قورئانیان وەكو زاهیر جێگیر كرد و هاوشێوەی موعتەزیلەكان ڕەتیان نەكردەوە، بەڵام لە هەمان كاتدا لە واتاكانی خۆی لایان برد و گۆڕییان و لەڕێگەی (تأویل) و بگرە (تبدیل)ەوە، ئایەتەكانیان لە مەعنا ڕواڵەتی و دیارەكانی خۆی لابرد و لە واتاكانی بەتاڵیان كردەوەو لە بەرانبەریشدا مەعنای تریان بۆی دیاری كرد.
بە كورتی، وەكو توێژەرێك دەڵێت: كاری ئەشاعیرە لەگەڵ هەندێ لە دەقەكانی قورئاندا بەم شێوە بوو: (الاحتفاظ بالنص شكلا مع إلغاء مفهومه حقیقة) واتە: هێشتنەوەی دەقەكانی قورئان وەكو ڕواڵەت ولابردنی چەمكەكەی لە ڕووی حەقیقەتەوە.
پەنا بردن بۆ (تأویل) وگۆڕینی واتاكان لەلای ئەشاعیرە لەناچاری بوو، چونكە:
1- ئەگەر دەستیان بە هەموو دەقەكانی قورئانەوە وەكو خۆی بگرتایە، ئەو كات نەیارەكانیان ئەوانیان بەبەشێك لە ئەهلی سوننەت دادەنا، كە وەكو تانەدان بە (الحشویة) ناویان دەبەن.
2- یان ئەوەیە بگەرابانەوە سەر ئەسڵە كۆنەكەی خۆیان و جارێكی تر موعتەزیلە بوونی خۆیان ڕاگەیاندبا. هەردوو ئەو ڕێگەچارەش یەك لەیەك تاڵتر و قورستر بوو بەلایانەوە، بۆیە گۆڕینی واتاكانی قورئان و (تأویل) كردن - وەكو ئەو توێژەرە دەڵێت - ڕێگەیەك بوو بۆ خۆ قوتار كردن و لەو نێوەندەدا خۆیانیان هێشتەوە.
إحسان برهان الدین
26 ربيع الآخر 1444
2022-11-20
2024-03-08
2023-11-15
2018-06-25
2018-04-07
2024-06-02
2018-04-12
2023-11-22