العربیة
/وەڵامی پرسیارەکانتان/
ئایا هیچ بەڵگەیەک هەیە لەسەر ئەوەی هەر ڕۆژێکی ڕەمەزان دوعای تایبەتی خۆی هەبێت؟
: 442
2021-09-09
  #وەڵامی_پرسیارەكانتان:پرسیار 6 مامۆستا گیان هیچ بەڵگەیەک هەیە لەسەر ئەوەی هەر ڕۆژێکی ڕەمەزان دوعای تایبەتی خۆی هەبێت؟ جزاکم الله خیرا الحمد لله/ دیاری كردنی دوعایەك بۆ هەموو ڕۆژێك لە ڕۆژەكانی مانگی ڕەمەزان كە تێدا بوترێت هیچ بەڵگەیەكی شەرعی لەسەر نییە و بنچینەیەكی ڕاستی لەشەرعدا نییە و ئەو تایبەت كردنەش دەبێتە بیدعە و كارێكی باش نییە. چونكە پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم كە ڕۆژووی گرتووە هاوەڵانی بە هیچ شێوەیەك فێر نەكردووە بۆ هەر ڕۆژێك نزاو پاڕانەوەیەكی تایبەت تەرخان بكەن، دینداریش بە مەزەندە و ڕای كەسێتی و بەباش زانین و داهێنان درووست نییە و لەوەی كە لە قورئان و سونەتدا هاتووە ئەگەر كاری پێ بكەین بەسمانە و نیازێكی بۆ بۆ ئەنجامدانی بیدعە نەهێشتووەتەوە. ئینجا دوعا عیبادەتە و كەس بۆی نییە عیبادەت دابهێنێت بە داهێنانی شێوازو كاتی دیاریكراو، پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم فەرموویەتی: (الدعاء هو العبادة) . رواه الإمام أحمد. بۆیە ئێمە واجبە لەسەرمان لە عیبادەت و دینداریدا شوێنكەوتووی سوننەتی ڕاست و درووست ببین و لەوە دڵنیابین كە پەرستنی الله لەسەر شوێنكەوتن و موتابەعەی پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم ڕادەوەستێت نەك داهێنان ودرووست كردنی شێوازی نوی بۆ عیبادەت! وەكو لە فەرموودەی سەحیحدا هاتووە: (من أحدث في أمرنا هذا ما ليس فيه فهو رَدّ) رواه البخاري ومسلم. هەركەسێك لە دیندا شتێك دابهێنێت بەسەرخۆیدا دەدرێتەوە..والله أعلم . إحسان برهان الدین 3 / رمضان / 1441 26 / 4 / 2020