پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علی وسلم فه‌رموویه‌تی:(بدأ الإسلام غريبًا، وسيعود كما بدأ غريبًا، فطوبى للغرباء)رواه مسلم. واته: ئیسلام به غه‌ریبی ده‌ستی پێكردووه‌و و جارێكی تر غه‌ریب ده‌بێته‌وه ، خۆشحاڵی بۆ غه‌ریبه‌كان. زانایان ده‌رباره‌ی ئه‌و نامۆییه له فه‌رمووده‌كه‌دا هاتووه فه‌رموویانه ده‌بێته سێ جۆره‌وه: 1- نامۆیی شه‌ریعه‌ت و حوكمه‌كانی ئیسلام كه هه‌ندێ له حوكمه‌كانی ئیتر باس ناكرێت و پشت گوێ ده‌خرێت وئیشی پێ ناكرێت. 2- نامۆیی شوێن: واته ئیسلام له هه‌ندێ جێگه‌و وڵات سه‌ربه‌رز و به‌ڕێز ده‌بێت و له هه‌ندێ جێگه‌و وڵاتی تر ڕێزی لێ ناگیردرێت و كار به شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی ناكرێت. 3- نامۆیی كات: واته ئایینی ئیسلام به جارێك نامۆ ده‌بێت و پشتی لێ هه‌ڵده‌كرێت جگه له خه‌ڵكانێكی كه‌م نه‌بێت..به‌ڵام ئه‌م جۆره به ڕه‌هایی جارێكی تر دروست نابێته‌وه له چه‌شنی ئه‌و نامۆییه‌ی له سه‌رده‌می جاهیلیه‌تدا هه‌بوو. إحسان برهان ا‌لدین 2015-12-31 سلێمانی