العربیة
/فه‌رمووده‌ لاواز و بێ بنه‌ماكان/
به‌رگ رى له‌ فه‌رمووده‌ى بێ بنه‌ما كارێكى باش نييه‌:38
: 747
2018-04-12

#فه‌رمووده‌_لاواز_و_بێ_بنه‌ماكان:38 به‌رگ رى له‌ فه‌رمووده‌ى بێ بنه‌ما كارێكى باش نييه‌ چه‌ند ساڵه‌ - به‌ ئێستاشه‌وه‌- له‌ سه‌ر هه‌ندێك له‌ مينبه‌ره‌كانه‌وه‌، له‌ژماره‌يه‌كى به‌رچاوى وانه‌و به‌رنامه‌كانه‌وه‌، له‌ زۆرێك له‌ ئاهه‌نگ و كۆڕو كۆبوونه‌وه‌ ئايينييه‌كانه‌وه‌، به‌ڵكو له‌ مه‌نهه‌جى قوتابخانه‌كانه‌وه‌، فه‌رمووده‌ى (ضعيف) و (موضوع) مان به‌ نرخى (صحيح) پێ نيشان ده‌درێت، له‌ به‌رانبه‌ريشدا پشت له‌و هه‌موو فه‌رمووده‌ صه‌حيحانه‌ كراوه‌، زۆرێك له‌ مامۆستايان ژيانيان به‌سه‌ر برد و وه‌فاتيان كرد صه‌حيحى بوخارييان هه‌رنه‌بينى، صه‌حيحى موسليم يان ته‌نها به‌ بيستن بيست، ئايا بۆچى بۆمان نه‌بيت خه‌ڵكى له‌و هه‌له‌ تێگه‌يشتنانه‌ وريابكه‌ينه‌وه‌ و پێيان بڵێين ئه‌وه‌ى واتان ده‌زانى فه‌رمووده‌يه‌ ، حاشا ئه‌وه‌ فه‌رمووده‌ نييه‌ و زانايان هه‌زار ساڵ پێش ئێستا فه‌رموويانه‌ ئه‌سڵى نييه‌، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدايه‌ ئه‌و فه‌رموودانه‌ ڕۆڵيان له‌ درووستكردنى كه‌سايه‌تى زانستى نه‌وه‌يه‌كدا گێڕاوه‌، له‌ ڕاستيدا ڕازى كردنى خه‌ڵك و تيكنه‌گيران له‌گه‌ڵ ويسته‌كانياندا و ئه‌وه‌ى كه‌ ئه‌وان له‌سه‌رى ڕاهاتوون شتێكى باش نييه‌ به‌ تايبه‌تى ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌ماى سه‌رپێچى كردنى بنه‌ما زانستييه‌كانى شه‌رع بێت. إحسان برهان الدين 2017-5-4 سلێمانى