/جوان خوێندنەوەی سوڕەتی فاتیحە/
زنجیره‌ی جوان خوێندنه‌وه‌ی سوره‌تی (الفاتحة) ٩- غیر المغضوب علیهم
: 1696
2018-04-17
به‌شی نۆیه‌م : غیر المغضوب علیهم
له‌م به‌شه‌دا ته‌نها باسی ئه‌م سێ وشه ده‌كه‌ین له ڕووی ئاشنابوون به حوكمه‌كانی ته‌جویده‌وه:
1- غیر: پیتی غ پیتێكی به‌رزه له پیته‌كانی (خص ضغط قظ) ه ، زۆر له خوێنه‌ران به هۆی نزمیی پیتی یاء له دوای خۆیه‌وه نزمی ده‌كه‌نه‌وه ئه‌وه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كی نادیاره پێی ده‌وترێت (لحن خفي) یائه‌كه ساكینه له‌ناوه‌ڕاستی ناوده‌مه‌وه ده‌رده‌چێت هاوكات پیتێكه له‌پیته‌كانی مد اللین و له كاتی ڕاوه‌ستان له‌سه‌ر پیتی غیر تا شه‌ش جوڵه درێژده‌كرێته‌وه.
2- المغضوب: سه‌ره‌تا گرنگه هه‌مزه‌كه به محقق ی بخوێنرێته‌وه ، لامه‌كه قه‌مه‌ریه و ده‌خوێنرێته‌وه وبۆ ماوه‌یه‌كی زۆركه‌م ده‌بێت له‌سه‌ری ڕاوه‌ستیت بۆ ئه‌وه‌ی سیفه‌تی التوسط ی تێدا جێبه‌جێ بكه‌یت وقه‌لقه‌له نه‌كرێت ، میمه‌كه پیتێكی نزمه وریا ده‌بین به هۆی پیتی ضادی پاش خۆی كه به‌رزه ئه‌ویش به‌رز نه‌بێته‌وه ، خوێنه‌ران له ده‌ربڕینی پیتی ضاده‌كه ده‌كه‌ونه هه‌ڵه‌ی جۆراوجۆره‌وه ، هه‌یانه به زای ده‌یخوێنێته‌وه (المغزوب) .هه‌یانه‌به دال ده‌یخوێنێته‌وه (المغدوب) هه‌یانه به لامی قه‌ڵه‌و ده‌یخوێننه‌وه (المغلوب)یان به‌هه‌ر شێوازێكی ترهه‌ڵه‌یه جگه له پیتی ضادی هاوشێوه‌ی صاد كه (أخت الصاد)ی پێ ده‌وترێت.
3- علیهم: جه‌خت ده‌كرێته‌وه له‌سه‌ر ده‌ركردنی پیتی عه‌ین له جێگای ده‌رچوونی خۆیه‌وه له قوڵایی گه‌روو ، وریاش ده‌بین به‌پیتی ح نه‌بگۆڕین چونكه مه‌خره‌جیان له‌یه‌كتره‌وه نزیكه ، پیتی یاء مه‌ددی لینه چونكه خۆی ساكینه وپێش خۆیشی پیتێكی فه‌تحه‌داره ، به‌ڵام لێره‌له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌وتووه‌ته نوه‌ڕاستی وشه كاریگه‌رییه‌كی وتی نیه ، پیتی ها پێویسته ته‌حقبقی بكه‌ین وله جێگه‌ی ڕاستی خۆیه‌وه ده‌ریبكه‌ین و نیگۆڕین بۆ هیچ پیتێكی تر ، له كۆتاییشدا پیتی میم پێویسته ئه‌و مینگه زۆر كه‌مه‌ی كه نێیدایه ده‌ریبڕین بۆ ئه‌وه‌ی بیستراو بێت و پێی ده‌وترێت غنة أنقص ما تكون..والحمدلله رب العالمین.
إحسان برهان ا‌لدین
مۆڵه‌ت پێدراو له‌قیرائاتی عه‌شره
2015-10-22سلێمانی
2024-04-15
2021-10-18
2024-01-28
2020-03-18
2023-10-28
2022-07-05